کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی کومیتەی ناوەندیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە بۆنەی ١٠ ی ئۆکتۆبر، ڕۆژی جیهانیی خەبات بۆ هەڵوەشانەوەی سزای ئێعدام ( ٢٠١٦)

لە حاڵێکدا کە لە ئه‌نجامی خەباتی پێشکەوتنخوازانە و پێشڕەو لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا سزای ئێعدام هەڵگیراوە و لە زیاتر لە ٥٠ وڵاتی جیهانیشدا بەڕێوەچوونی سزای ئیعدام ڕاگیراوە، بەڵام ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی هەروا لە سەرووی لیستی ئەو حکومەتانەوه‌یه‌ کە سزای ئێعدامیان تێدا بەکردەوە دەردێت. ڕێكخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی ڕایگەیاندووە کە بێجگە لە وڵاتی چین، ٨٩ لەسەدی ئێعدامەکان لە ساڵی ٢٠١٥دا لە ئێران، عەڕەبستانی سعوودیی و پاکستان بەڕێوە چوون. ئەم سازمانە ڕایگەیاندووە کە لە ساڵی ٢٠١٥دا کۆماری ئیسلامیی ٩٧٧ کەسی ئێعدام کردووە کە ژمارەیەک لە ئێعدامکراوان کەسانێک بوون کە لە کاتی ئەنجامدانی تاواندا تەمەنیان کەمتر لە ١٨ ساڵان بووە. ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی به‌ساتی هه‌ندێک لەم ئێعدامانەی بە بەرچاوی خەڵکەوە به‌رپا كردووه‌. ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی داعش ئاسا له‌ ڕێگه‌ی ئێعدامکردنی زیندانییان بە بەرچاوی خەڵک و ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی وێنە و ویدیۆ و هەواڵ لێیان، بە ئاشکرا لە شگردی ئێعدام وەک ئامرازێک بۆ تەبلیغ و تەرویجی تووندوتیژیی و بێڕەحمیی لە کۆمەڵگه و نانه‌وه‌ی ترس و وەحشەت لە نێو خەڵک کەڵک وەردەگرێت. ئامانجی سەرەکیی ڕژیمی ئیسلامیی لە کۆکردنەوەی خەڵک بۆ بینینی ئەم شانۆی وەحشەته‌، ترساندنی خودی ئەوانە. داعشەکانی کۆماری ئیسلامیی بە کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە ناوشیاریی خەڵکێک کە هێشتا دەرکیان بەوە نەکردووە کە ڕیشەی سەرەکیی هەموو خراپە و تاوانكاری و جەنایەتەکان لەناو زاتی نیزامی سەرمایەداریی و حاکمییەتی ڕژیمێکدایە کە بەم ئێعدام و جەنایەت و توندوتیژییانەی لەناو کۆمەڵگه‌ برەویان پێدەدات، ئەوان دەخاتە داوی ئەم شانۆی وەحشەتانەوە.سەرانی کۆماری ئیسلامیی لە ماوەی ٣٧ ساڵی ڕابردوودا لە پاڵ بەساتی زیندان، ئەشکەنجە و باقی شێوەکانی دیكه‌ی سەرکوت، سزای ئێعدامی بە شێوەیەکی سیستماتیک و ڕێكخراو لەدژی نەیارانی سیاسیی، پەیڕەو کردووە. ئەم ڕژیمە لە هەمانحاڵدا بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی و سەرنج نەدان به‌ ڕیشەی موسیبەتە کۆمەڵایەتییەکان، سزای ئێعدامی وەک ڕێگه‌ی بەرەنگاربوونەوەی ئەم نابەسامانییە کۆمەڵایەتییانە لەدژی قوربانییانی ئەم نیزامە زاڵمانەیەی سەرمایەداریی بەکار هێناوە.125

ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی تا ئێستا به‌هەزاران کەسی، بە تاوانی قاچاغ و بازرگانیی بە ماددەی هۆشبەر، ئێعدام کردووە و به‌رده‌وام و بێ پسانه‌وه‌، درێژەی بەم ڕەوتە داوە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعات، ئه‌نجامده‌ر و له‌ ده‌ستوپێوه‌نده‌ سەرەکییه‌كانی کڕین، فرۆشتن و گواستنەوەی ماددەی هۆشبەرن لە ئاستی کەلاندا. ئەم ڕژیمەش هه‌تا ئێستا وێڕای به‌ندكراوانی سیاسیی و عەقیدەتی، به‌دەیان هەزار کەسی بە تاوانی تاوانكاریی لە ناو زیندانەکاندا ڕاگرتووە. بەسەدان کەسیان بە مەرگ مەحکوم کراون و لە سلولەکانی مەرگدا لە چاوەڕوانیی ئیجرای حوکمی ئێعدامدان. هەر چەند کە ڕژیمی ئیسلامیی ئێعدامکردنی ئەم به‌ندكراوانه‌ بە پاساوی فریوکارانەی “ئێرتقای سه‌تحی ئەمنیەتی ئیجتماعیی” و ئیجرای “عه‌داڵه‌ت” بەڕێوە دەبات، بەڵام ئێعدامی ئەم به‌ندكراوانه‌ لە لایەن ڕژیمەوە، سیاسەتێکی ئانقه‌ست و ئاگایانه‌یه‌ کە بۆ نانه‌وه‌ی ترس و وەحشەت لە کۆمەڵگه‌ و چاوترسێن کردنی ئینسانە تێکۆشەرەکان و هەڵسووڕاوانی سیاسیی بەرنامەی بۆ دادەڕێژێ و به‌ڕێوه‌یان ده‌بات. شگردی ئێعدام دەبێ لە دەست ئەم ڕژیمە دەربهێندرێت. ئەم ڕژیمی کوشتارە، به‌دەیان هەزار به‌ندكراوی سیاسیی لە مه‌ودای ساڵه‌كانی دەیەی شەست، تێرۆری نەیارانی سیاسیی، قەتڵە زنجیرەییەکان، ئەشکەنجە و کوشتاری به‌ندكراوان لە گرتووخانەی کەهریزەک، ئەسیدپرژاندنی زنجیرەیی و به‌رنامه‌بۆداندراو بە سه‌روچاوی ژنان و گه‌لێك جه‌نایه‌تی دیكه‌ی لەم چه‌شنه‌ی له‌ پەروەندەدا هەیە. ئەم ڕژیمە بە تاوانی ئەم جەنایەتانەی کە لەدژی خەڵکی ئێران ئەنجامی داوه‌، دەبێ بڕووخێندرێت و فڕێ بدرێتە ناو زبڵدانی مێژوو. ئەم ڕژیمە تەنها له‌ڕێگه‌ی پەرەدان بە خەباتی کرێکاریی و جەماوەرییه‌ كه‌ دەکرێ دەستی لە ئەنجامدانی ئەم کردار و جەنایەتە سازماندراوانەی کە لەدژی خەڵکی ئێران ئه‌نجامی داون و ده‌دات، کورت بکرێتەوە و بەرەو هەڵدێری ڕووخان و فەوتان پاڵ پێوە بندرێت.

١٠ ی ئۆکتۆبر، ڕۆژی جیهانیی خەبات بۆ هەڵوەشانەوەی سزای ئێعدامیش، دەرفەتێکی دیكه‌یه‌ هه‌تا هەرچی زیاتر ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبەر ئیجڕا و بەکردەوەدەرهێنانی ڕۆژ لە ڕۆژ زیاتری سزای ئێعدام و ئەو جەنایەتانەی کە لەدژی مرۆڤایەتیی ئەنجامی داون، لە لای ڕای گشتیی جیهان ئاشکرا و ڕسوا بکرێت.

بڕووخێ ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی
بژی ئازادیی، بەرابەریی، حکومەتی کرێکاریی

کومیتەی ناوەندیی حیزبی کۆمونیستی ئێران
١٦ ی ڕەزبەری ١٣٩٥
٧ ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-

نوێژی بێ ڕەونەقی هەینی تاران، گەندەڵکار پاداشتیش وەردەگرێت

-