کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

ئێران لەسەر بەستێنی یەکساڵ شۆڕشیژن، ژیان، ئازادی

کۆبەندی ساڵانە/ بەشی یەکەم

یەکەمئەمڕۆ ئێران ساڵێک و شەش مانگی لەسەر بەستێنی شۆڕشی ژینا تێپەڕ کردووە. شۆڕشێک کە لە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠١دا چەخماخەکەی لێدرا و بۆ ماوەی شەش مانگ بەوپەڕی جۆش و خرۆشەوە بەردەوام بوو. ئەگەر ئەوکات ژنان و لاوان لەسەر شەقامەکان ئەم شۆڕشەیان بەرەوپێش دەبرد، بەڵام لە یەکساڵی ڕابردوودا شۆڕشی شکۆداری ژن، ژیان، ئازادی، لەژێر سەرکوت و خەفەقانی لەڕادەبەدەری حکوومەتی ئیسلامیدا، گەشەی سەندووە و بەردەوام قووڵتر بووەتەوە.

خەبات و خۆڕاگری ژنان و لاوان لەپێناو بەدەستهێنانی مافی لەبەرکردنی جلوبەرگی دڵخواز، لە فۆرم و شێوازی جۆراوجۆر و لە ئاستێکی بەهێز و کاریگەردا بەردەوام بووە. ئەم خۆڕاگرییە کۆمەڵایەتییە درەوشاوەیە، سەرەڕای یاسا و رێسا دژە مرۆییەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژە یاسای دژە ژنیحیجاب و عیفافبەبێ پەسەندکران و سەرەڕای جەریمە قورسەکان، دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکان و داخستنی سەیرانگا و چێشتخانەکان، گۆڕانکارییەکی بەرچاوی لە سیمای شارەکانی ئێراندا پێکهێناوە و ئینسانی تری کردووە. بۆ نموونە کاردانەوەی کۆمەڵگا بەرامبەر بە خۆڕاگریی درەوشاوەی ئەو ژنە بوێرەی شاری قوم بەرامبەر بەو ئاخووندە کۆنەپەرستە، ڕەهەندێکی جیهانی وەرگرتووە و لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتی و ڕاگەیەنەرە گشتییەکان، ڕۆژنامە ناوخۆییەکان و تەنانەت لەناو توێژی مەلا و باوەڕمەندانی ئایینی دا قەسە و باسێکی بەربڵاوی پەرەپێداوە. دەکرێ بەدڵنیاییەوە بوترێ کە ئاخووندە شیعەکان و حکوومەتی ئیسلامی گەمەکەیان بە ژنانی بوێر و چاونەترسی ئێران دۆڕاندووە. ژنانی ئێران ئەمڕۆ بە شانازییەوە ئاڵای خەبات لە دژی پیاوسالاری و دەسەڵاتدارە ئایینیەکانی پشتیوانیان، خەبات لەپێناو مافی یەکسان بۆ ژنان و پیاوان و لە یەک وشەدا خەبات لەپێناو ئازادیان بەرزکردووەتەوە. ئێران خەریکی بەرەوپێش بردنی یەکەمین شۆڕشی ژنانەیە لە جیهاندا.

هاوکات لەگەڵ بزووتنەوەی ئازادیخوازانە و نافەرمانی مەدەنی بۆ بەدەستهێنانی مافی لەبەرکردنی جلوبەرگی دڵخواز و ئازادیی ڕادەربڕین، بزووتنەوەی داواکاریی تەوەرەی مووچەخۆرانیش لەم یەک ساڵەدا، هەنگاوی گەورەی ناوە. بزووتنەوەی داواکاریی تەوەری خانەنشینان، بێ پسانەوە بەردەوام بووە. ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە، سێشەممە و چوارشەممەی هەموو هەفتەیەک، شاهیدی کۆڕ و کۆبوونەوە و خۆپیشاندان و دروشمی چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی خانەنشینان بووین. خانەنشینانی کیشوەری، ئاسایشی کۆمەڵایەتی، پەیوەندییەکان، فولاد و کەرتەکانی دیکە، بەردەوام هاتوونەتە سەر شەقامەکان و داواکارییەکانیان بەرز کردووەتەوە. سەرەتاکانی لێک نزیکبوونەوەییەکی دڵخۆشکەری نێوان خانەنشینان، مژدەبەخشی بزاڤێکی یەکگرتوو، لێکهەڵپێکراو و هەماهەنگە لە نێوان بەشە جۆراوجۆرەکانی ئەو توێژەدا. ناڕەزایەتی و کۆڕ و کۆبوونەوەی کرێکارانی کەرتە جۆراوجۆرەکانی بەرهەمهێنان لەوانە فولاد، نەوت، پێترۆشیمی، کانەکان و کارگەکانی بەرهەمهێنانی کاشی، لەدژی کەمی حەقدەست، لەدژی حەقدەستە وەدواکەوتووەکان، دژی شیرکەتە پەیمانکارییەکان و واژۆی سپی و گرێبەستە کاتییەکان بەردەوام بووە. هاوکات لەگەڵ خەباتی کرێکاران لە کەرتەکانی بەرهەمهێناندا، شاهیدی خەباتی کرێکارانی بەشە خزمەتگوزارییەکانیش بووین. ناڕەزایەتی و کۆڕ و کۆبوونەوەی پەرستاران، خۆڕاگریی درەوشاوەی مامۆستایان، خەباتی کرێکارانی پاککەرەوەی بەشی پیشەسازی گواستنەوە، ئاوەڕۆکانی شار و کارمەندانی بانکەکانیش بە درێژایی ساڵ بەردەوام بووە و ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر پەرە دەستێنێ. بزووتنەوەی مامۆستایان، سەرەڕای سەرکوتی توند و دڕندانەی ڕژیم و دەرکردن و دوورخستنەوەی مامۆستایانی وشیار و لێهاتوو، خۆڕاگرییەکی درەوشاوەی لەخۆی نیشانداوە.

*- بزووتنەوەی دیفاع لە ژینگە یەکێکە لەو بوارانەی دیکەی کە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ئێران لە یەک ساڵی ڕابردوودا ئەزموونی کردووە. خەباتی درەوشاوەی خەڵکی ئەراک و قەزوین یان جووتیارانی ئیسفەهان و خەڵکی ورمێ لەپێناو پاراستنی ژینگە و هەوای پاک و هەروەها بوژاندنەوەی دەریاچە و تاڵاو و ڕووبارەکان، هاریکاری و هەرەوەزییە کۆمەڵایەتییە بەربڵاوە جەماوەرییەکانی کوردستان لە کوژاندنەوەی ئەو ئاگرانەوە بگرە کە حکوومەتی ئیسلامی بە بیانوویپاراستنی ئەمنییەتبەریداوەتە گیانی دارستانە بەڕووەکانی ئەو ناوچەیە و هەروەها چالاکییە بەربڵاوەکانی سنە و مەریوان و بانە بەمەبەستی بەڕێوەبردنی ڕێوڕسمەکانی جەژنی نەورۆز و چاندنی نەمام و خاوێنکردنەوەی ژینگە و تا بنیاتنانی دەیان دامەزراوەی پێشڕەوی ژینگەپارێزی، نیشانەی وشیارییەکی گشتییە لەناو خەڵکی کوردستان و ئێران بۆ بەرگریکردن لە ژینگە. ئێستا ئیتر بۆ هەموو لایەک ڕوونە کە حکوومەتی کۆنەپەرستی ئیسلامی، هاوشان لەگەڵ قازانج پەرستی و چاوچنۆکی بێ سنووری سەرمایە، دوژمنی سەرەکی ژینگەیە لە ئێراندا. کاتێک هەستی بەرگری لە ژینگە و داکۆکی لە مافی ئاژەڵان، لە ویژدانی گشتی خەڵکی وڵاتێکدا چەکەرە دەکات، ئەوە نیشانەی ئاستی بەرزی گەشە و بەرەوپێشچوونی هۆشیاری گشتی کۆمەڵایەتییە.

بزووتنەوەی دادخوازی یەکێکی ترە لە بزووتنەوە ئازادیخوازەکان. ئێستا ئیتر شاهیدی بوونی بزووتنەوەیەکی جەماوەری و بەربڵاوی دادخوازین. بزووتنەوەیەکی کە دایکان و بنەماڵە و ئازیزانی گیانبەختکردووانی دەیەی یەکەمی شۆڕش، هێرشی وەحشیانە و کۆمەڵکوژی لە کوردستان و تورکمان سەحرا، قەتڵی عامەکانی شەست و حەوت، قوربانیانی قەتڵە زنجیرەییەکان، تیرۆر و کوشتارەکانی ٨٨، ٩٦، ٩٨، ١٤٠١ و ١٤٠٢ی، هەنگاو بە هەنگاو یەکگرتووتر کردووە. ئەم خەباتانە لەگەڵ ناڕەزایەتیی بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی و ناڕەزایەتی بنەماڵەی ئێعدامکراوەکان و قوربانیانی زیانە کۆمەڵایەتییەکان لێکهەڵپێکراون و بزووتنەوەیەکی ناڕەزایەتی گشتی بۆ داکۆکیکردن لە مافی ژیانی ئینسان و هەروەها دیفاع لە ئازادییە بێسنوور و بێ شەرت و مەرجەکانی پەرە پێداوە. بزووتنەوەینا بۆ سزای لەسێدارەدانوهەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانئێستا ئیتر بووەتە بزووتنەوەیەکی گشتی. خەڵکی ئێران وردە وردە دەگەنە ئەو ئاکامەی کە سیاسەتی قەساس و تۆڵەسەندنەوە، سیاسەتێکی سەر بە کۆمەڵگە دواکەوتووەکانە و بیر و هزرێکی سەدەی ناوەڕاستییە. ئەم هۆشیارییە گشتییە دەستکەوتێکی گەورەیە کە پێویستە بپارێزرێت و پەرەی پێ بدرێت. لەم نێوەندەدا، ڕاپۆرتیلیژنەی بەدواداچوونی ڕاستییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کۆماری ئیسلامی لە کاتی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوودا، بەهۆیپێشێلکردنی جددی مافەکانی مرۆڤ،جینایەتی دژی بە مرۆڤایەتیئەنجام داوە، هێز و وزەیەکی زۆر بە بزووتنەوەی دادخوازی دەبەخشێت. ئەم لیژنەیە کە لە لایەنشۆڕای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەستنیشان کراوە، لەسەر ئەو باوەڕەیە کە حکوومەتی ئێران بە بەکارهێنانی توندوتیژی و لێپێچینەوە و ئەزیەت و ئازاری جنسی و جێندەری، دەستی داوەتە تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی. ڕاپۆرتێکی لەم شێوەیە دەکرێ بە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ بزووتنەوەی دادخوازی ئێران هەژمار بکرێت.

پێشەنگایەتی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی کوردستان لە ناڕەزایەتییە ئازادیخوازەکانی دژ بە ڕژیم و خۆڕاگریی درەوشاوەی خەڵکی بەلووچ، بە ئیلهام وەرگرتن لە دروشمە بنەڕەتییەکانی بزووتنەوەیژن، ژیان، ئازادی، هاودەنگیی و هاوخەباتی نەتەوەیی خەڵکی ئێرانی، تا ئاستێکی بەرچاو بەرز کردووەتەوە. بەڕێوەچوونی شکۆداری ڕێوڕسمەکانی پێشوازی لە نەورۆز لە شار و گوندەکانی کوردستان، ناوازە و مژدەبەخشن. ڕێوڕەسمگەلێکی کە تێیدا دەیان هەزار ژن و پیاو و گەنج و پیر، سەما دەکەن، شادی دەردەبڕن، سروود و ئاوازی شۆڕشگێڕانە و دروشمی ژن، ژیان، ئازادی دەڵێنەوە. بڵاوکردنەوەی گوڵی سوور و هەڵگرتنی ئاڵا و پلاکارد و لەبەرکردنی جل و بەرگی سوور و ئاڵ و واڵا بۆتە هێمای خەبات و بەرخۆدانی بەکۆمەڵ. ئێستا ئیتر کەمتر کەسێک مۆرکی جوداخوازی لە خەبات بۆ مافی دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەکانی ئێران دەدات. قبووڵکردنی بوونی ستەم و چەوسانەوەی نەتەوەیی لە هەردوو دەسەڵاتی دیکتاتۆری پەهلەوی و ئیسلامی و خەبات و تێکۆشانی گشتی بۆ یەکسانی یاسایی، سیاسی، فەرهەنگی و قەرەبووکردنەوەی دواکەوتوویی ئابووریی ئەو نەتەوە یان هەرێمانە، بووەتە هۆی بەهێزتر بوون و پتەوترکردنی خواستێکی گشتی بۆ یەکگرتوویی دڵخوازانە لە نێوان نەتەوەکاندا. زۆرێک لە هێزە کۆنەپەرست و مەزهەبی و تائیفی و ڕاستە ناسیۆنالیستەکانی، کە هاوکات لەپێناو بەرژەوەندی بەرتەسکی خۆیاندا دەبنە ئامرازی دەستی زلهێزە دەرەکییەکان، خستووەتە پەراوێزەوە. ئەم هاوپشتییە درەوشاوەی نێوان نەتەوە جۆراوجۆرەکانی ئێران لە ڕووداوگەلێکی وەک کۆکردنەوەی یارمەتییەکانی خەڵک بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی باشووری بەلوچستان دا بە ڕوونی بەرچاو دەکەوێت. بە واتایەکی تر دابەشکردنی دەسەڵاتی سیاسی و نەهێشتنی ناوەندگەرایی لە سیستەمی دیکتاتۆریی دا، هاوکات لەگەڵ بە فەرمی ناسینی جیاوازییە زمانی، فەرهەنگی و ئایینییەکان و جەختکردنەوە لەسەر نامەرکەزی لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات و گەرەنتی کردنی مافەکانیان لە سیستەمی سیاسی وڵاتدا و قەرەبووکردنەوەی ئەو ڕەنج و ئازار و جیاکاریانەی کە لە ماوەی یەک سەدەی ڕابردوودا لەسەر ئەم ناوچانە بەکار هێنراون، دەتوانێت کاریگەرییەکی زۆری هەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان سەرجەم نەتەوەکانی وڵات و پێکهێنانی یەکێتی دڵخوازانە و یەکسانیی مافەکانیان.

درێژەی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە بۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاری ٢٠٢٤

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بە هەموو تواناوە  پشتیوانی لە ژنانی بوێر و ئازادپۆش و لاوە قارەمانەکانیان دەکەن!

-

ڕژیم، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گۆڕی خۆی زیاتر هەڵدەکەنێ

-

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-