کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی هاوبەشی هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران( ڕاهی کارگەر) و حیزبی کومونیستی ئێران.

بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی مامۆستایان و قوتابیانی مەدرەسەکانی ئیران.

شوڕای هاوئاهەنگی ڕێکخراوەکانی سینفی فەرهەنگیانی ئێران لە ڕاگەیاندرێوێکدا داوای لە دانش ئاموزان و مامۆستاکان کرد تا لە سبەینێ واتە رۆژی شەممە ١٦ی مانگی ڕەزبەرەوە تا کۆتایی حەفتە بۆ هاوپشتی و هاوڕێی لەگەڵ ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی ئێران کلاسەکانی خوێندن بکەنە سەکوی ئازادی خوازی و عەداڵەت تەڵەبی. بەیانیەکە هەروەها داوای لە توێژە جۆراو جۆرەکانی خەڵک کردوە دەنگی خۆیان لەدژی ستەم و سەرکوتی ڕژیم بەرزتر بکەنەوە. ئێمە بەگەرمی پشتیوانی لەم بانگەوازە دەکەین و بە نۆبەی خۆمان داوا لە سەرجەم قوتابیان لەگەڵ مامۆستا تێکۆشەرەکانیان دەکەین، وێڕانی داخستنی کالاسەکانی دەرس، توانایی و گوڕوتینی ئەم خەباتە و حەقانیەتی دروشمەکانی جارێکی تر بە خەڵکی ئێران و هەموو دانیشتیوانی دنیا پیشانبدەن.

  ئاخێزی ئازادی  و یەکسانی خوازانەی خەڵکی ئێران لە ڕاستای حەرەکەتی ڕوو لە پێشی خۆیدا هەر زوو کۆمەڵێک ئیبتیکار و داهێنانی نوێ ئەزموون دەکات. ئەو داهێنانانەی کە وێڕای بەهێز کردن و بەردەوامی دان بە ئاخێزی خەڵک، هێز و توانایی مانۆڕ لە هێزە سەرکوتگەرەکان سنوردار و هەزینەی خەبات لەدژی ڕژیمی جەنایەت پیشەی کۆماری ئیسلامی کەمتر دەکاتەوە. کردنی کلاسەکانی دەرس خوێندن لە لایەن ١٤ ملیۆن قوتابی و خوێندکار و ٧٠٠ هەزار مامۆستاوە بە سەکۆی ئازادی خوازی و عەداڵەت تەڵەبی لە زومڕەی ئەو داهێنان و ئیبتیکارانەیە.

با مانگرتنی سەرکەوتوانەی مامۆستایان و قوتابیان، سەرەتایەک بێت بۆ دەستپێکی مانگرتنە گەورە کرێکاریەکان لە ناوەندەکانی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاری و هەروەها مانگرتنی کارمەندانی دامەزراوە دەوڵەتی و تایبەتەکان لە سەراتسەری ئێراندا. بێگومان وەڕێکەوتنی ئەم شەپۆلە بەهێزە لەپاڵ درێژەدان بە شکڵ و شێوازە جۆراوجۆرەکانی خەبات لەسەر شەقامەکان و هیتر، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەچۆکدا دێنێ.

  ئێمە دەبینین کە لەم رۆژانەدا دانش ئاموزان لە پێشیانەوە کچانی قوتابی لە خۆپیشاندانەکانی سەرشەقامدا بوونەتە هێزێکی گەلێک بەرچاو. گومانی تێدا نییە کە ئەم منداڵانە وانەی خەبات و تێکۆشان لە کەسکاریانەوە فێر بوون. ماندوو، بێتوانا و زەمەینگیر کردنی هێزە سەرکوتگەرەکان دەرفەتی ئەوە ئەدات تا گەورەکان و کەسوکاری قوتابیانیش لەگەڵ منداڵەکانیان ببنە هۆکاری بەهێز تر کردنی هەرچی زیاتری ئەم ئاخێزە.

   سەرکەوێ ئاخێزی سەرتاسەری خەڵکی ئێران لەدژی سەرتاپای ڕژیمی کۆماری ئیسلامی.

  

  حیزبی کومونیستی ئێران

  هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێڕان( ڕاهی کارەگەر).

  هەینی ١٥ ی مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠١، ٧ی ئۆتۆبری ٢٠٢٢

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران(ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

ڕاگەیەندراوی ژمارە دوازدەی کومیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-