کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

ڕاگەیاندنی هاوبەشی
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)
بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕەزبەری دانشجویان و مامۆستایان!
هاوسۆزی لەگەڵ خەڵکی بەلوچستان و کوردستان و پشتیوانی لە بزووتنەوەی سەرتاسەری خەڵکی ئێران
پەرەسەندن و بەرفراوانبوونی بزووتنەوەی جەماوەری لەڕێگەی خۆپیشاندانی ڕۆژانەی سەرشەقام، مانگرتنی سەرتاسەری خوێندکاران و مامۆستایان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، بناغەکانی حکومەتی ئیسلامیی هێناوەتەلەرزە. خۆپیشاندانی بەربڵاوی ئێرانییەکان لە دەرەوەی وڵات، لە زیاتر لە سەد و پەنجا شاری جیهان و پشتیوانی بەربڵاوی ژنانی ڕۆژاوا، تورکیا، ئەفغانستان، عێراق و لوبنان، هاوسۆزی هونەرمەندان و ئەکادیمییە بەناوبانگەکانی جیهان و وەرزشوانان، لەم خەباتە جەماوەرییە، بە دروشمی سەرەکی ” “ژن، ژیان، ئازادی”، تادێت هێما ڕزگاریبەخشەکانی زیاتر لە جاران ئاشکرا دەکات.
بەمەبەستی بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ شەپۆلی پەرەسەندنی ناڕەزایەتی و مانگرتنی سەرتاسەری خەڵکی ئێران، حکوومەتی سەرکوتگەری ئیسلامی تەرکیزی کردووەتە سەر ئەزیەت و ئازار و دەستبەسەرکردنی دڕندانەی خوێندکاران و بەتایبەت خوێندکارانی زانکۆی سەنعەتی شەریف، بۆ ئەوەی هێز و هەیمەنەی خۆی نیشان بدات. هاوکات لەگەڵ ئەم کردەوە جەنایەتکارانەدا، کۆماری ئیسلامی بارەگاکانی حیزبە کوردییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان تۆپباران دەکات. جگە لەم کردارە جینایەتکارانەیە، بە دانەبەر دەستڕێژی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی بەلووچ لە زاهیدان، هەوڵ دەدات هێزە چەکدارەکانی کورد و بەلووچ ناچار بکات کاردانەوەی نیزامی لەخۆیان نیشان بدەن و بە بیانووی شەڕی چەکدارییەوە، بزووتنەوەی گشتگیر و رزگاریخوازی خەڵکی ئێران بە زلهێزە بیانییەکانەوە گرێبدات و بە یەکخستنی بەکرێگیراوەکانی و ڕێگریکردن لە دروستبوونی ترس و دوودڵی لەناو هێزە چەکدارەکاندا، پەنای بردەبەر کۆمەڵکوژییەکی خوێناوی زیاتر. ئامانجی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیم تا ئەو جێگایەی کە دەکرێت، بریتییە لە کەمکردنەوەی بەشداریی خەڵک لەم خەباتدا و ڕێگریکردن لەوەی کە بزووتنەوەکە زیاتر جەماوەری بێتەوە و زیاتر چین و توێژەکانی خەڵک بەم ڕاپەڕینە سەرتاسەرییەی دژبە تەواوەتی ڕژیم پەیوەستبن.
بۆ تێکشکاندن و پوچەڵکردنەوەی ئەم سیاسەتە تاوانکارییە و هەروەها بۆ ئەوەی خەباتی جەماوەری بەرفراوانتر بێتەوە، باشترین ڕێگە ئەوەیە کە ناڕەزایەتی لەسەر شەقامەکان و مانگرتنی سەرتاسەری پەڕەی پێبدرێ و پتر جەماوەری بێتەوە و بکێشرێتە ناو شوێنەکانی کار، بەتایبەتی کەرتە سەرەکییەکانی ئابووری وەک پەروەردە و خزمەتگوزارییە گشتییەکان. بەشی گواستنەوەی شار و نێوان شارەکان، نەوت و پترۆشیمی و هتد… هەر کردەوە و ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لەم دۆخەی ئێستادا، چ لە کوردستان بێت یان لە بەلوچستان، لەلایەن هەر هێزێکەوە بێت، دەبێتە ڕێگر لە گەشەکردن و فراوانبوونی ئەم بزووتنەوە ڕەسەنە جەماوەری و ڕزگاریبەخشە و بیانووی پێویست دەداتە دوژمنانی خەڵک بۆ سەرکوتی خوێناوی زیاتر.
ئێمە واژۆکارانی ئەم بەیاننامەیە، وێرا پشتیوانی هەمەلایەنە لە خەباتی شکۆدار و شۆڕشگێڕانەی خەڵک لە سەرتاسەری ئێران، بە هەموو هێز و توانامانەوە لە مانگرتنی سەرتاسەری دانشجویان، مانگرتنی ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕەزبەری مامۆستایان کە لەلایەن شۆڕای هاوئاهەنگی ڕێکخراوە سنفییەکانی ئێرانەوە بانگەوازی بۆ کراوە، داهێنانی خوێندکاران بەتایبەتی خوێندکارانی کچ بۆ نەچوونە مەدرەسە و پەیوەستبوونیان بە ناڕەزایەتی و مانگرتنە گشتییەکان، پشتیوانی دەکەین. ئێمە داوا لە خەڵکی ئێران دەکەین بە دەستێوەردانی چالاکانەی خۆیان ڕێگە نەدەن بەکرێگیراوانی سەرکوتگەری ڕێژیم بەردەوام بن لە گەمارۆدانی زانکۆکان و سەرکوتکردن و دەستبەسەرکردنی خوێندکاران. ئێمە هەروەها داوا لە سەرجەم ئێرانیانی ئازادیخواز لە دەرەوەی وڵات دەکەین کە بەهەر شێوەیەک بۆیان دەکرێت و لەوانە لەڕێگەی پەرەپێدان بە ئاکسیۆن و کۆڕ و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و بڵاوکردنەوەی هەرچی زیاتری هەواڵی ئاخێزی سەرتاسەری خەڵکی ئێران، بەردەوام بن لەسەر پشتیوانی بێ درێغی خۆیان لەم بزووتنەوە شۆڕشگێڕانەیە.
پیرۆز و سەرکەوتوو بێت ڕاپەڕینی سەرتاسەری کۆمەڵانی خەڵکی ئێران له دژی تەواوەتی ڕێژیمی
کۆماری ئیسلامی
هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران( ڕاهی کاریگەر )
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
دووشەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاویی، ٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ی زایینی

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە بۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاری ٢٠٢٤

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بە هەموو تواناوە  پشتیوانی لە ژنانی بوێر و ئازادپۆش و لاوە قارەمانەکانیان دەکەن!

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

حکوومەتی ئیسلامی لەئاست خەڵک،ناوچەکە و جیهاندا،لەهەمووکاتێک لاواز و تاککەوتووترە-هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

نەورۆز، شادی، خۆڕێکخستن و گەشەی کۆمەڵگەی مەدەنی

-