کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بە هەموو تواناوە  پشتیوانی لە ژنانی بوێر و ئازادپۆش و لاوە قارەمانەکانیان دەکەن!

هەواڵی سزای لەسێدارەدانی تۆماج ساڵحی ڕۆڵەی ئازا و بوێری ئێران و ڕاپەری بەناوبانگ، شەپۆلێکی لە توڕەیی و نەفرەتی لە ئێران و جیهاندا لێکەوتۆتەوە. ئەم هەواڵە سامناکە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵیتیرۆری بیۆلۆژیکیتەرانە عەلیدوستی و مستەفا ئالی ئەحمەد، سینەماکارانی ناسراو، لەلایەن بازجویانی ڕژیمی ئیسلامییەوە لە زیندان، بۆ دووەمین جار کۆمەڵگەی بوێری هونەریی ئێران و کۆمەڵانی خەڵکی وشیاری وڵاتی تووشی شۆک کرد. شەپۆلی هاوپشتی هونەرمەندانی جەماوەریی لەگەڵ ئەو هونەرمەندە ناودارانە و شەپۆلێکی ناڕەزایەتی جەماوەری کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕەنگدانەوەی هەبوو و هەروەها کاردانەوەی خەڵک لە شوێنە جیاجیاکان، بووە هۆی ئەوەی کە ناوەندی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەری، ڕاگەیاندنێک بڵاوبکاتەوە و تیایدا ڕابگەیەنێت کە: ئەم بڕیارە سەرەتاییە و دەتوانرێت لە دادگای باڵا تانەی لێ بدرێت. لە ئەگەری تانەلێدان لەلایەن تۆمەتبار و پارێزەرەکەی و هەروەها لە ئەگەری پشتڕاستبوونەوەی سزای لەسێدارەدان لە دادگای باڵای وڵات، پرسی کەمکردنەوەی سزاکە لە کۆمیسیۆنی لێخۆشبوون و لێبوردندا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت. ئەم کردەوە جینایەتکارانەی دەزگای سەرکوتی ڕژیمی ئیسلامی، هاوکات لەگەڵ شەپۆلی بەربڵاوی سەرکوتی ژنانی ئازادپۆش لە ژێر ناویتەرحی سەرتاسەری نووربە بەشداری هێزی ئینتیزامی، سپای پاسداران، شۆڕای ئەمنییەتی وڵات، ستادی ئەمر بە مەعرووف و نەهی لە مونکر، ستادی حیجاب و عیفاف، مەئموورانی کۆنترۆڵی حیجاب، لیباس شەخسییەکان و شەخسی وەزیری ناوخۆ و بە فەرمانی ڕاستەوخۆی عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕژیم، بەڕێوە دەچێت و بە مانای پەرەسەندنی شەڕی دەسەڵاتە لەگەڵ لەگەڵ جەماوەر. لە چوارچێوەی ئەم شەڕە سەرتاسەرییەی ڕژیم لەگەڵ خەڵک لە شەقام و کۆڵانەکاندا، شایەتی شەپۆلێک گوشاری فاشیستی و دەستگیرکردنی بنەماڵەی دادخوازان، چالاکانی سنفی مامۆستایان، بانگهێشتکردن و دەستبەسەرکردنی چالاکانی مەدەنی و خوێندکاران و بەرگریکارانی مافەکانی ژنان و نەتەوەکان و هەروەها دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ بەندکراوەکانیشین.

چاوخشاندنێک بە کۆی گشتی کردەوە سەرکوتگەرییەکانی دەسەڵاتی ئیسلامی لە دژی خەڵک، ئەم خاڵە جەوهەرییە پتر ڕوون دەکاتەوە کە چڕبوونەوەی سەرکوت لە کۆماری ئیسلامیدا، بڕیاری سەرەکی بەرپرسانی نیزامی ئیسلامییە بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ جەماوەری خەڵکی ئێرانێک کە خەریکە ئاخێزێکی شۆڕشگێڕانەی بەرین و پڕ جۆش و خرۆش ئەزموون دەکات. ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ژینا نەک هەر بووەتە هۆی پێکهاتنی شۆڕشێکی فەرهەنگی لە وڵاتدا، بەڵکوو بە پەرەسەندنی بزووتنەوەی ژنانی ئازادپۆش و هاوئاراستە بوون لەگەڵ بزووتنەوەی داواکاریی تەوەر و بزووتنەوەی نان و یەکسانی، بناغەکانی فاشیزمی ئایینی و سیستەمی سەرمایەی خستووەتە لەرزە. لەسەر ئەم بنەمایەیە کە دەسەڵاتدارانی ئیسلامی گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە ئەگەر لە بەرامبەر ئەم ئاخێزە شۆڕشگێڕانەدا هەنگاوێک پاشەکشە بکەن، ئیمپراتۆرییە سەدەی ناوەڕاستییەکەیان بە هێزی یەکگرتووی جەماوەر هەڵدەوەشێتەوە. ئەوان زۆر باش تێگەیشتوون کە بزووتنەوەی خوازیاری جلوبەرگی دڵخواز، بزووتنەوەیەکە کە تەواوەتی کۆماری ئیسلامی کردووەتە ئامانج. ئێستا ئیتر پۆشینی جلوبەرگی ئازاد ڕۆچووەتە ناو قووڵایی کۆمەڵگاوە و ژنان بوونەتە گەورەترین هێز لەپێناو ڕووخاندنی دەسەڵاتی ئیسلامیدا. ئامانجەکانی شەڕی بێبەزەییانەی دەسەڵات لەگەڵ ژنان و بەتایبەت ژنانی ئازادپۆش، لە پەنای هەڵسووڕاوانی بزووتنەوەی ڕوو لە گەشەی خەبات لەپێناو نان و ئازادی و سەرجەم داکۆکیکارە ناسراوەکانی ئەم بزووتنەوە شۆڕشگێڕانەیە، لەسەر ئەم بنەمایە، ڕوونتر دەردەکەوێت. بێ هۆ نییە کە دەسەڵاتی فاشیزمی ئایینی، بە لێدان لە تەپڵی شەڕێکی سنووردار لەگەڵ ئیسرائیل و گەورەکردنەوەی ململانێکانی نێوان ڕژیمی ئاپارتایدی ئیسلامی و ڕژیمی ئاپارتایدی ئیسرائیل، هەوڵ دەدات لەلایەکەوە هێزە لایەنگرەکانی خۆی یەکگرتوو ڕابگرێت و لە لایەکی ترەوە، بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی ئێران، وەک بزووتنەوەیەکی سەر بە هێزە دەرەکییەکان لە قەڵەم بدات.

ئێمە وەک داکۆکیکارانی ئازادییە سیاسییە بێ شەرت و مەرجەکان و دێموکراسی گشتگیر و لەخوارەوە و هەروەها دژبەرانی لێبڕاو و سەرسەختی سزای نامرۆڤانەی لەسێدارەدان، دەرکردنی هەر جۆرە حوکمێکی لەسێدارەدان، لەوانە بۆ چالاکانی مەدەنی و هونەرمەندانی ناسراو و جەماوەریی وەک تۆماج ساڵحی و تیرۆری بیۆلۆژیکی تەرانە عەلیدووستی و مستەفا ئالی ئەحمەد، بە توندی ئیدانە دەکەین. ئێمە لەو باوەڕەداین کە پەرەسەندنی شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر بەم کردەوە دژە ئینسانی و فاشیستیانە و هەروەها پەرەسەندنی خەبات و  خۆڕاگریی ژنانی ئازادپۆش و پشتیوانی بەرفراوانتری کۆمەڵانی خەڵک لەو بزووتنەوانە، دەزگای سەرکوتی کۆماری ئیسلامی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر زەمینگیر دەکات. ئێمە داوا لە هەموو هێزەکان، ڕێکخراوەکان، ڕەوتە چەپ و دێموکراتیکەکان و هەروەها داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ دەکەین کە بە هەموو توانایی و ئیمکاناتی خۆیانەوە، بیروڕای گشتی خەڵکی جیهان کە ئەم ڕۆژانە زیاتر تەرکیزەکان لەسەر جینایەتەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل لە غەززەن، سەبارەت بە جینایەتەکانی ڕژیمی ئیسلامیش ئاگادار بکەنەوە و پەیوەندیی سروشتی نێوان ئەم دوو ڕژیمە ئاپارتایدە، هەرچی زیاتر بەرجەستە بکەنەوە بۆ ئەوەی نەکەونە داوی ئەم یان ئەوی تریانەوە.

بڕووخێ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

سەرکەوتوو بێت شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران

بژی ئازادی، دێموکراسی و سۆسیالیزم

حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

پێنجشەممە ٦ی گوڵانی ١٤٠٣ / ٢٥ی ئاوریلی ٢٠٢٤

سرنگون باد رژیم جمهوری اسلامی

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوی ژمارە پازدەیەم ڕۆژی دڵنیایی مشتومڕە کۆتا جەنگی ئێمە ئینتەرناسیۆناڵە ڕزگاری مرۆڤەکان کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز!

-

ڕاگەیاندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە بۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاری ٢٠٢٤

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

حکوومەتی ئیسلامی لەئاست خەڵک،ناوچەکە و جیهاندا،لەهەمووکاتێک لاواز و تاککەوتووترە-هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

نەورۆز، شادی، خۆڕێکخستن و گەشەی کۆمەڵگەی مەدەنی

-