کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کومونیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران( ڕاهی کارگەر)

  بانگەواز بۆ مانگرتن و ناڕەزایەتی دیفاع لە گیانی زیندانیانی سیاسی

  لە ١٠ ی مانگی دیسامبر، رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ

    ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە سەرەولێژی ڕوخاندا دەست بۆهەموو جەنایەتێک دەبات. ئێعدامی موحسین شکاری لاوی تەمەن ٢٣ ساڵ بە تاوانی بەشداری کردن لە ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی خەڵکدا، نمونەیەک لەم جەنایەتانەیە. ئەگەرچی ئەم ڕژیمە لە ماوەی ٤٣ ساڵی ڕابردودا لەپاڵ بەساتی سەرکوت، زیندان، ئەشکەنجە و خەڵتانی خوێن کردنی هەموو ناڕەزایەتی و دەنگێکی ئازادی خوازانە، سزای ئێعدامی وەک توندوتیژیەکی ئاگاهانە و ڕێکخراو بۆ لەنێوبردنی نەیارانی سیاسی، ناڕازیانی مەدەنی و قوربانیانی ئاسیبە کۆمەڵایەتیەکانی ئەم نیزامە زاڵمانەی حاکم و بۆ دروست کردنی فەزای ترس و وەحشەت لە کۆمەڵدا بەکار هێناوە، بەڵام ئێعدام کردنی موحسین شکاری یەکەم ئێعدامە لەنێو دەستبەسەر کراوانی سێ مانگی ڕابردودا. هەر ئەوجۆرەی کە لە فایلی دەنگی ئاشکرا بووی سەرانی حکومەتیدا دەردەکەوێ، ڕژیم لەهەوڵی ئامادەکاری دایە بۆ ئێعدام کردنی ژمارەیەک لە دەستبەسەر کراوانی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی سێ مانگی ڕابردو. ڕژیمی ئیسلامی لە هەوڵدایە ژمارەیەکی زیاتر لە دەستبەسەرکراوان ئێعدام بکات تا بەڵکو ترس و وەحشەت لە کۆمەڵگادا زیاتر پەرە پێبدات. لەم ڕوەوە ئێعدام کردنی موحسین شکاری دەتوانێ سەرەتای هێرشی زیاتر بێت بۆسەر گیانی دەستبەسەر کراوانی ئەم دەورەیە.

  ئێمە دڵنیاین کە ئەم جەنایەتە و جەنایەتەکانی رۆژانە کە لەسەر شەقامەکان ئەنجامیان ئەدات، ناتوانێ ڕژیم لە ڕوخانی حەتمی ڕزگار بکات. ناتوانێ خەڵکی ماف خواز و ڕاپەڕیو بەم کردارانە چاوترسێن بکات. لەمرۆدا ئیتر ئەوە خەڵک نین کە لە ڕژیم ئەترسن، بەڵکو ئەوە کۆماری ئیسلامیە کە لە ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی خەڵک ترس سەرتاپای وجودی داگرتوە. لەگەڵ گشت ئەمانەدا مەترسیەکی کە بەسەر سەری ئازیزانی بەندکراوماندا دەسوڕێتەوە، نابێ بە کەم بگرین. کۆماری ئیسلامی کە بە دەست زەربەیەکی کاریگەرەوە کە لە لایەن ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی خەڵکەوە وێی کەوتوە جینگڵ ئەدات، بۆ پاراستنی خۆی، دەست بۆ هەموو جەنایەتێک دەبات. لەم ڕوەوە دەبێ بێ ڕاوەستان و بە هەموو هێزەوە بچین بە یارمەتی تێکۆشەرانی زیندانی کراوی وڵاتمانەوە. ئێعدامی موحسین شکاری سەرەتایەکە ئەگەر بەری پێنەگیرێت، ئێعدامی دەیان زیندانی سیاسی دیکەی بە دوادا دێت. پاراستنی گیانی زیندانیانی سیاسی ئەرکی خەباتکاران و خەڵکی ئازادی خوازە لە دەرەوەی زیندان.

  رۆژی دوو شەممە ١٩ ی مانگی سەرماوەز، بەرانبەر لەگەڵ رۆژی مافەکانی مرۆڤە. ئێمە وێڕای پشتیوانی لە گشت ناڕيزایەتیەکان بۆ بەرگرتن لە ماشێنی کوشتاری کۆماری ئیسلامی، لەم رۆژە تایبەتەدا داوا لە خەڵکی تێکۆشەر لە سەرتاسەری ئێران و هەڵسوڕاوانی ئازادی خواز لە دەرەوەی وڵات دەکەین تا یەکدەنگ لەگەڵ هەموو ئازادی خوازان لە ئاستی دنیادا، کە بە بۆنەی رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤەوە دەڕژێنە سەر شەقامەکەن، بە مانگرتن و داخستنی کارخانە و کارگا و ناوەندەکانی بەرهەمهێنان و کەسب وکار، بە نەچوون بۆ سەر کلاسەکانی دەرس لە قوتابخانە و دەبیرستان و زانکۆکان، بە ئامادە بوون لە سەر شەقامەکان و دانی دروشمی” زیندانی سیاسی دەبێ ئازاد بکرێت”، دەستی کۆماری ئیسلامی لەسەر گیانی ئازیزانی بەند کراومان کورت بکەنەوە.

نا بۆ سزای ئێعدام

زیندانی سیاسی دەبێ ئازاد بکرێت

هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران( ڕاهی کارگەر)

حیزبی کومونیستی ئێران

پێنجشەممە ١٧ ی مانگی سەرماوەزی ١٤٠١ بەرابەر لەگەڵ ٨ ی سیپتامبری ٢٠٢٢

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوی ژمارە پازدەیەم ڕۆژی دڵنیایی مشتومڕە کۆتا جەنگی ئێمە ئینتەرناسیۆناڵە ڕزگاری مرۆڤەکان کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز!

-

ڕاگەیاندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە بۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاری ٢٠٢٤

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بە هەموو تواناوە  پشتیوانی لە ژنانی بوێر و ئازادپۆش و لاوە قارەمانەکانیان دەکەن!

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

حکوومەتی ئیسلامی لەئاست خەڵک،ناوچەکە و جیهاندا،لەهەمووکاتێک لاواز و تاککەوتووترە-هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-