کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی کۆمەڵه له دەرەوەی وڵات به بۆنەی گیان له دەستدانی هاوڕێ عەلی کتابی

به داخ و پەژارەیەکی زۆرەوه ئاگادار بووین که هاوڕێ عەلی کتابی، ناسراو به میرزا عەلی، پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە و ئەندامی پێشوی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، لە تەمەنی ٨٤ ساڵی دا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

هاوڕێ عەلی کتابی یەکێک لە خەباتکارانی دێرین لە کوردستان بوو کە دژی هەردوو ڕژیمەکانی پادشایەتی و ئیسلامی خەباتی کرد و هەموو ژیانی لێواولێو بوو لە تێکۆشان و لە خۆ بردووی. هاوڕێ عەلی کتابی لە ساڵەکانی دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٧٩ زایینی لە ئێران خەباتی سیاسی و ڕێکخراوەیی خۆی بە کۆمەڵەوە گرێ دا و بوو بە سیمایەکی ناسراوی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە.

ئێمه، وێڕای قەدردانی و پێزانینی خۆمان بۆ خەبات و تێکۆشانی هاوڕێ عەلی کتابی له ڕیزەکانی کۆمەڵه، پڕ به دڵ سەرەخۆشی له بنەماڵەی ئەم ئازیزە دەکەین و خۆمان له غەم و پەژارەیاندا به شەریک دەزانین.

نوێنەرایەتی کۆمەڵه له دەرەوەی وڵات
٢٥ مانگی مەی ٢٠٢٠

بابەتی پەیوەندیدار

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

حکوومەتی ئیسلامی لەئاست خەڵک،ناوچەکە و جیهاندا،لەهەمووکاتێک لاواز و تاککەوتووترە-هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

نەورۆز، شادی، خۆڕێکخستن و گەشەی کۆمەڵگەی مەدەنی

-

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی هاورێ «یەدێ بیگلەری» سیمای ناسراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران(ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-