کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی کۆمەڵه له دەرەوەی وڵات سەبارەت به پشتیوانی جیهانی لە مانگرتنی گشتی لە کوردستان

 

هەروەک ئاگادارن ڕۆژی ٢٨ی سپتامبری ٢٠٢٢ کۆماری ئیسلامی به مووشەک و فرۆکەی بێ فرۆکەوان هێرشی کردە سەر بارەگاکانی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان له هەرێمی کوردستان و به داخەوە بووە هۆی گیان لە دەستدانی ژمارەیەک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی ئازادی کوردستان.

نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات، وێڕای ئیدانه کردنی ئەم کردەوە تیرۆریستییە، لە هەموو ڕێکخراوه مرۆڤ دۆستەکان و ناوەندە نێونەتەوەییەکان داوا دەکات که ئەم کردەوه ئیدانە بکەن و ڕاستەوخۆ کۆماری ئیسلامی وەک دەوڵەتێکی تیرۆریست بناسێنن.

هەروەها لە هەموو ڕێکخراوە سیاسییە ئازادیخوازەکانی ئێران و کوردستان داوا دەکەین کە لە درێژەی هاوکارییەکان لە دژی کۆماری ئیسلامی، ئەم جارەش بە هاوکاری و هاودەنگیێکی بەرین تر دژی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر بارەگاکانی پارتە سیاسییەکانی کوردستان چالاکی هاوبەش بەڕێوە بەریین و زیاتر لە ئێستا هەڵوێستی جهانیان لە دژی کۆماری ئیسلامی بەدەست بێنین. بۆ ئەم مەبەستە لە هەموو تاکی ئازایخواز و لایەنگرانی ئاخێزی جەماوەری لە ئێران و کوردستان داوا دەکەین وڵامی ئەرێنی بە بانگەواز بۆ ڕێپێوان و خۆپیشاندان لە دەرەوەی وڵات بدەنەوە و ببن بە بەشێکی چالاک لە خەباتی خەڵکی ئازادیخوازی ئێران و کوردستان. بانگەواز بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەزبەر یەکێکه لەو بوارانە کە پێویستە ئازادیخوازان لە هەموو جیهان پشتیوانی لێبکەن و لە هەمان ڕۆژدا لە شارە گەورەکانی وڵاتان و لە بەردەم باڵوێزخانەکانی ڕژیمی ئیسلامی دا خۆپیشاندان و رێپێوان بکەن.

کۆماری تیرۆریستی ئیسلامی کە لە ژێر گوشاری ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا دەناڵێنێت و هەست بە مەترسی لە ناوچوون دەکات، بە هێرش کردنە سەر پارتە سیاسییەکانی کوردستان دەیهەوێت ئەو گوشارە لە سەر خۆی سوک بکات و پێگەی کوردستان وەک سەنگەری ئاخێزی جەماوەری لە هەموو ئێران لاواز بکات. بەڵام نە هێرش بۆ سەر حیزبە سیاسییەکان و نە هێرش بۆ سەر کۆمەڵانی خەڵکی ڕاپەڕیو لە شەقامی شارەکان، ناتوانێت ئەم ڕژیمە بپارێزێت و دەسەڵاتەکەی مسۆگەر بکات.

بروخێت کۆماری ئیسلامی ئێران!
سەرکەوتوو بێت ئاخێزی جەماوەری لە ئێران!
سەرکووتوو بێت بزووتنەوەی شۆرشگێڕانەی کوردستان!

نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات
٢٨ سپتامبری ٢٠٢٢

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

حکوومەتی ئیسلامی لەئاست خەڵک،ناوچەکە و جیهاندا،لەهەمووکاتێک لاواز و تاککەوتووترە-هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

نەورۆز، شادی، خۆڕێکخستن و گەشەی کۆمەڵگەی مەدەنی

-

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی هاورێ «یەدێ بیگلەری» سیمای ناسراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-