کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی کۆمەڵه له دەرەوەی وڵات به بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانی هاوڕێ سدیقە نەبەوی

 

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار بووین کە هاوڕێ سدیقە نەبەوی بە هۆی نەخۆشینەوە لە وڵات سوئێد ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
هاوڕێ سدیقە نەبەوی دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٣٥٧ لە ئێران لە گەڵ کۆمەڵە ئاشنا بوو و هەر لەوکاتەدا هەڵسوڕانی رێکخراوەیی خۆی بە کۆمەڵەوە گرێدا. لە نێوان ساڵەکانی ١٣٦١ تا ١٣٦٣ی هەتاوی لە ڕێکخراوی نهێنی کۆمەڵەدا چالاک بوو و دواتر بە ڕیزی پێشمەرگایەتی کۆمەڵە پەیوەست بوو. لە ساڵانی پێشمەرگایەتی دا، هاوڕێ سدیقە لە بەشی پزشکی و لە بەشی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە (ئاسۆس) کاری دەکرد و وەک هاوڕێیێکی دڵسۆز و لە خۆبوردوو خۆشەویست و جێگای ڕێز بوو.
بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانی هاوڕێ سدیقە نەبەوی سەرەخۆشی لە هاوڕێ تەهمورس کەرباسی و ئالانی خۆشەویست و سەرجەمی بنەماڵەی ئەم ئازیزە دەکەین و خۆمان بە شەریکی غەمیان دەزانین.

نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات
١٧\٦\٢٠٢٢

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بە هەموو تواناوە  پشتیوانی لە ژنانی بوێر و ئازادپۆش و لاوە قارەمانەکانیان دەکەن!

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

حکوومەتی ئیسلامی لەئاست خەڵک،ناوچەکە و جیهاندا،لەهەمووکاتێک لاواز و تاککەوتووترە-هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

نەورۆز، شادی، خۆڕێکخستن و گەشەی کۆمەڵگەی مەدەنی

-

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی هاورێ «یەدێ بیگلەری» سیمای ناسراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان

-