کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی کۆمەڵه له دەرەوەی وڵات به بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانی هاوڕێ جەمیل خودامورادپوور

 

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە هاوڕێ جەمیل خودامورادپوور بە هۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی هۆڵەند ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
هاوڕێ جەمیل خودامورادپوور، وەک بەشێکی زۆری لاوانی سەردەمی ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٧٩ لە ئێران، ڕویی لە خەبات و تێکۆشانی سیاسی کرد و سەرەنجام ڕیزەکانی کۆمەڵەی بۆ پێش بردنی خەبات و تێکۆشانی خۆی هەڵبژارد.
هاوڕی جەمیل، کە دووبرای بە ناوەکانی هاوڕێیان شەریف و جەمال خودامورادپوور لە ڕیزەکانی کۆمەڵەدا گیانیان لە دەست دا، بە درێژایی چەندین ساڵ دڵسۆزانە و بە ورەیەکی بەرزەوە درێژەی بە خەبات و تێکۆشان دا و غەم و پەژارەی لە دەست دانی دوو براکەی کردە وزە بۆ دریژەدان بە ڕیگاکەیان. هەڵسوڕان و تێکۆشان دڵسۆزانەی هاوڕێ جەمیل ئەوی کردبوووە سیمایێکی خۆشەویستی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە و جەماوەری خەڵک و هاوڕێیەکی جێگا موتمانە.
جارێکی تر غەم و پەژارەی خۆمان بە هۆی ماڵ ئاوایی لە ژیانی هاوڕێ جەمیل خودامورادپوور ڕدەگەیەنین و خۆمان بە شەریکی غەمی بنەماڵی بەڕێزی دەزانین.

بەڕیز بێت یاد و بیرەوەرییەکانی هاورێ جەمیل!

نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات
١٧ دسامبر

بابەتی پەیوەندیدار

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

حکوومەتی ئیسلامی لەئاست خەڵک،ناوچەکە و جیهاندا،لەهەمووکاتێک لاواز و تاککەوتووترە-هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

نەورۆز، شادی، خۆڕێکخستن و گەشەی کۆمەڵگەی مەدەنی

-

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی هاورێ «یەدێ بیگلەری» سیمای ناسراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران(ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-