کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی کۆمەڵه له دەرەوەی وڵات به بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانی هاوڕێ ئەبوبەکر فەتاحی

 

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار بوین کە هاوڕێ ئەبوبەکر فەتاحی، پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە، بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
لەگەڵ سەرهەڵدانی ڕاپەڕینی ساڵی ١٣٥٧ هەتاوی دژی ڕژیمی پادشایەتی و دواتریش دەست پێکردنی بەرەنگاری خەڵکی کوردستان لە دژی ڕژیمی ئیسلامی، هاوڕێ ئەبوبەکر ژیانی سیاسی خۆی لەگەڵ کۆمەڵە گرێدا و بۆ چەندین ساڵ لە ڕیزەکانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا لێبڕاوانە چالاکی لە خۆی نواند.
بەم شێوەیە یادی خۆشەویستی کاک ئەبوبەکر فەتاحی بەرز ڕادەگرین و سەرەخۆشی دەکەین لە سەرجەم بنەماڵەی ئەم ئازیزە و خۆمان بە شەریکی غەمیان دەزانین.

نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات
٤ سپتامبری ٢٠٢١

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

حکوومەتی ئیسلامی لەئاست خەڵک،ناوچەکە و جیهاندا،لەهەمووکاتێک لاواز و تاککەوتووترە-هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

نەورۆز، شادی، خۆڕێکخستن و گەشەی کۆمەڵگەی مەدەنی

-

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی هاورێ «یەدێ بیگلەری» سیمای ناسراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-