کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی “شوڕای هاوکاریی هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان” بۆ دەربڕینی هاوخەمیی لەگەڵ کرێکارانی ئاتەش نیشانی و خەڵکی داغداری تاران

هێشتا هەفتەیەک بەسەر تڕاژێدیی مەرگی دڵتەزێنی ٢ “منداڵی کار”ی ٧ و ٨ ساڵان لەناو بڵێسه‌كانی ئاگری ئەنبارێكی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاكی “بازیافتیی” هه‌ڵكه‌وتوو لە “غەنی ئاباد”ی تاران تێنەپەڕیبوو، کە ئەمجار ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی مانگی بەفرانبار بینای ١٧ نهۆمیی “پلاسکۆ” کە ماوه‌ی زیاتر لە ٥٠ ساڵە درووست کراوە ئاگری گرت و بە تەواویی تێکڕووخا. کاربەدەستانی ئاتەش نیشانیی تاران ڕایانگەیاندووە کە دەیان کەس لە کرێکارانی ئاتەش نیشانی و شاغڵینی ئەم مۆجتەمەعە تێجاریی- تەولیدییە لەژێر ئاواره‌كانیدا ماونەتەوە یاخود بەهۆی ئاگرەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە مۆجتەمەعی “پلاسکۆ”دا زیاتر لە ٥٠٠ یەکەی سێنفیی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی جلوبەرگ و هەموو جۆرە پلاستیکێک، چالاک بوون کە لە سەروبه‌ندی نزیکبوونەوە له‌ ساڵی نوێدا کارەکانیان هێنده‌ی دیكه‌ زیاتر کردبوو، وە پڕ بووە لەو مه‌واددانه‌ی كه‌ به‌ ئاسانیی گڕ ده‌گرن. ئەم مۆجتەمەعە کۆنە لولەکێشیی گازیی نەبووە و بەشیک لە کرێکارەکان بۆ گەرمکردنەوەی شوێنی کارەکەیان، کەپسولی گازیان به‌كار هێناوه‌. ئەم بینایە ته‌نانه‌ت پلیكانی كاتیی ئیزتراریشی نه‌بووه و سەرەتاییترین یاسا و ڕێسای كۆنتڕۆڵی ئاگریشی تێدا ڕەچاو نەکراوە. سازمانی ئاتەش نیشانیی تاران ڕایگەیاندووە کە چەندینجار سەبارەت بەم مۆجتەمەعە هۆشداریی دراوەتە کاربەدەستانی پێوەندیدار، بەڵام ناوەندە بەرپرسەکان خۆیان لە بەدواداچوون پاراستووە. باڵه‌ جیاجیاكانی ڕژیمی ئیسلامیی سەرمایەداریی هەرکامەو هەوڵ دەدات كه‌ لایه‌نی دیكه‌ وه‌ك بەرپرسیاری کارەساتەکە بناسێنێ. دەوڵەت دێت و یەخەی شارەداریی و “قاڵیباف”ێك ده‌گرێت كه‌ له‌وانه‌شه‌ خۆی بۆ بەشداریی لە “هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی” كاندید بکات و لە بەرانبەریشدا “شارەدار”ی تاران دێت و دەوڵەت و بە شێوه‌ی دیاریکراو وەزارەتی “کار” و وەزاڕەتی “كێشوه‌ر” واته‌ ناوخۆ، ده‌كاته‌ خەتابار. ئەوەیكه‌ مسۆگه‌ر و سه‌لمێندراوه‌، ئەوەیە کە ئەم بینا کۆنە بەهۆی ڕه‌چاونەکرانی بنەما سەرەتاییەکانی ئیمه‌نییه‌وه‌، چ بۆ کرێکارانی شاغڵ و چ بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئاگرکەوتنەوەی گەورە، دەبوو زۆر لەوە پێشەوە بڕووخایە و مۆجتەمەعێکی مۆدێڕنی به‌ ئێستانداردی پێویست له‌ جیاتی دروست کرابایە. بە پێی لێدوانی کاربەدەستانی ئاتەش نیشانیی تەنها لە شەقامی جۆمهوریی نزیکەی ٤٠ بینای دیكه‌ بارودۆخێکی هاوشێوەیان هەیە. ساڵی ڕابردوو هه‌ر لەم شەقامەدا دوو کرێکاری بافەندەی ژن بە هۆی ئاگرکەوتنەوە و نەبوونی ئیمکانی ده‌ربازبوون و درەنگ فریاكه‌وتنی په‌یژه‌ی ئاتەش نیشانییه‌وه‌ ناچاربوون خۆیان بخەنە خوارێ کە هەردوکیان بە شێوەیەکی دڵتەزێن گیانیان له‌ده‌ستدا و بوونه‌ قوربانیی.

واقعییه‌ت ئەوەیە کە سەرمایەدارانی دەوڵەتیی و خسوسیی بۆ بردنەسەرێی ڕێژه‌ی سود و قازانجیان، بە قیمەتی گیانی کرێکاران سەرەتاییترین یاسا و ڕێسای ئیمه‌نیی شوێنی کار ڕه‌چاو ناکەن. وێڕای ئەوەیکە بۆ ڕووداوی وەک ئاگرکەوتنەوە، بوومه‌لەرزە و … حاڵه‌تی دیكه‌ی له‌م چه‌شنه‌، حازر بە نوێکردنەوەی بینا و کارخانەکان نین. ڕژیمی ئیسلامیش بە هەموو جەنایەتەکانیەوە، نیگەرانییەکی بێجگەلە تاڵانکردنی داراییه‌ گشتییه‌كان و سەروەتی ئه‌م وڵاته‌ نییە و هیچكاتیش بایه‌خی به‌ ژیان و سڵامەتی کرێکاران و خەڵک نه‌داوه‌. هەر لەبەر ئەمەشه‌ كه‌ ماوه‌ی ساڵانێکە، وڵاتی ئێران لە زومرەی وڵاتانی “ڕیکۆرد”داری ڕووداوی شوغڵیی لەسه‌ر ئاستی جیهان داده‌نرێت. ڕۆژ نییە کە بە هۆی ڕووداوی شوێنی كاره‌وه‌ ژمارەیەک لە کرێکاران بریندار و کەمئەندام نەبن. دەوترێت کە نزیکەی ٣ هەزار کرێکار و شاغڵ لە مۆجتەمەعی “پلاسکۆ”دا و لە شوێنێک كه‌ به‌ سەرەتاییترین ستانداردی ئیمه‌نییه‌وه‌ خەریکی کار بوون. گەلێک له‌مانه‌ تەنانەت لە زومرەی مەشموولانی ئه‌م یاسای کاره‌ سه‌قه‌ته‌ش نەبوون چ بگات به‌وه‌یكه‌ ئێستا لانیکەم لەو حقوقه‌ کەمه‌ی بیمەی بێکاریش کەڵک وەربگرن!

دەیان کرێکاری فیداکاری سازمانی ئاتەش نیشانیی تاران کە لەم تراژێدییەدا بریندار بوون یاخود لەژێر داروپەردوویدا گیانیان لەدەستداوە، چەندینجار به‌ده‌ست ناستاندارد و مۆدێڕن نەبوونی ئیمکاناتی ئاگرکووژاندنەوە سكاڵایان كردووه‌. به‌ڵام ئەم ڕژیمە جەنایەتکارە تەنانەت لە کاتی ئاگرکەوتنەوە لە “پلاسکۆ”شدا ئیجازەی کەڵکوەرگرتن لە هێلیکۆپتێرەکانی ئاتەش نیشانیی نەدا، لەبەر ئەوەیکە شوێنی بیناکە لە ناوچەی “پەرواز مەمنوع”دا بووە!! بەمجۆرە بە بەرچاوی خەڵکی تاران و ڕاگەیەنەرە جیهانییەکانەوە، ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارانی ئاتەش نیشانیی و هەروەها شاغڵینی مۆجتەمەعی “پلاسکۆ” بریندار و کەمئەندام بوون یان ده‌نا گیانیان لەدەستداوه‌. ئه‌م ڕژیمه‌ تەنها یەک ڕۆژ پرسەی گشتی ڕاگەیاند بە بێ ئەوەی بڵێ هۆکاری سەرەکیی ئەم کارەساتە چ کەسانێک یان کامه‌ دەزگا و ناوەندن. هەڵبەت چاوەڕوانییەکی زیاتر لەم ڕژیمە ناکرێت کە بێجگە لە تاڵان، گەندەڵیی و سەرکوت، شتێكی دیکە به‌ ئه‌ركی خۆی نازانێت. بەڵام هۆکاری سەرەکیی ئەم کارەساتە، دیاره‌ و ناشاردرێته‌وه‌. مۆجتەمەعی “پلاسکۆ” سەر بە بونیادی مۆستەزعەفانە کە لەژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی خامه‌نه‌یی دایە. بەم پێیه‌، بەرپرسیایەتیی ئەم کارەساتە ڕاستەوخۆ لەئەستۆی ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامییه‌ و به‌شێوه‌ی دیاریكراو کاکڵ و ناوەندی دەسەڵات لەناو سیستمی کۆماری ئیسلامیدا، گه‌نده‌ڵیی و جه‌نایه‌ته‌، ئه‌گه‌رچی بەرپرسانی گەندەڵی ڕژیم لە ئاستی جۆراوجۆری وەک شارەداریی، وەزاره‌تی کار و باقی دامودەزگا دەوڵەتییەکان و… ئه‌مانه‌ش، هەرکامە و لە خوڵقاندنی ئەمجۆره‌ کارەساتانه‌دا بەش به‌ حاڵی خۆیان، بەشدارن. لە کەس شاراوە نییە کە کۆمەڵیک بینا لە وڵاتانی جیهاندا هه‌ن كه‌ نەک پەنجا ساڵ، بەڵکوو زیاتر لە سەدەیەکیشە درووست کراون، بەڵام له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌ن کرانەوە، هه‌تا ئێستاش کەڵکیان لێ وەرده‌گیرێ.

چینی کرێکار و خەڵکی ئێران وێڕای ئەوەیکە داغداری ئازیزانی لەدەستچوویانن، ئەم دەرفەتەیان هەیە کە مەڕاسمی ڕێزگرتن لە قوربانییانی ئەم کارەساتەی دوایی بکەنە حەرەکەتێکی ناڕەزایی بەرین لەدژی داماوییەکانی ڕژیمی ئیسلامیی سەرمایە و بیكه‌نه‌ ئامرازێك بۆ دیفاع لەم مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌ی کرێکاران، كه‌ ئه‌ویش کارکردنه‌ لە شوێنێکی سالم و ئیمه‌ن. ئێمەش وه‌ك ڕێکخراوەکانی ئەندام له‌ شوڕای هاوکاریی هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان، وێڕای دەربڕینی هەستی هاوخەمیی خۆمان لەگەڵ بنەماڵە داغدارەکان و سەرەخۆشیی لە خەڵکی بێزار لە ئیستێبداد و چەوساوە، لەسەر ئەو بڕوایەین كه‌ هه‌تا كاتێك كه‌

کرێکاران و زەحمەتکێشانی ئێران دەست نەدەنە خەباتێکی شێلگیر و شۆڕشگێڕانە بۆ تێکەوەپێچانی بەساتی ئەم ڕژیمە قه‌یران لێدراو و جەنایەتکارە، ده‌بێ به‌داخه‌وه‌ شایه‌تی تێکراربوونەوەی کارەساتی دیكه‌ی لەم چه‌شنه‌ بین.

بڕووخێ ڕژیمی سەرمایەداریی کۆماری ئیسلامیی
بژی ئازادیی، بژی سۆسیالیسم
شوڕای هاوکاریی هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان
٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ 
به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ
٢١ی ژانویەی ٢٠١٧

 

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-