کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی دەبیرخانەی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە سەبارەت بە مەزڵووم نمایی ڕەوتی جیابۆوە له‌ كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمونیستی ئێران

هەروەک ئاگادارن بەپێچەوانەی ویستی ئێمە، کەمینەیەک لە هاوڕێیانی ئێمه‌ جیابوونەوەیەکی نەخوازراوی ناسیاسی و ناپێویستیان بەسەر کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا سەپاند و بەداخەوە هەوڵەکانی ئێمە بۆ پێشگرتن بە ڕوودانی، ئه‌م جیابونه‌وه‌یه‌  بێ ئاکام مایەوە. ڕیزبەندییەکی زێهنی  چه‌پ و راستکە ئەم هاوڕێیانە لە شەش ساڵ لەمەوبەرەوە پێداگرییان لەسەر دەکرد، سەرەنجام کاری خۆی کرد و ئەو هەلومەرجە نەخوازراوەی ئێستای بۆ خۆیان خۆڵقاند. ئەو حەرەکەتە نابەرپرسانەیە لە هەلومەرجیێکدا ڕوویدا کە ئاڵوگۆڕە سیاسییە خێرا و چاوەڕوانکراوەکان لە ئێران و لە ئاستی ناوچەکەشدا پتر لە هەمیشە نەک پرش و بڵاویی، بەڵکوو یەکێتی هێزە چەپەکان و هاوکاری و هاوپەیمانی هێزە ڕادیکاڵ و پێشڕەوەکانی کۆمەڵگای پێویست بوو.

به‌ هه‌مووی ئه‌مانه‌شه‌وه‌لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا ئێمە بە شایەتی حیزب و کەسایەتییە  سیاسییەکان، تا ئەو جێگایەی کە بۆمانکرا هەوڵماندا پڕۆسەی جیابوونەوەکە ئاسایی، تەندروست و سیاسی بێت. بەڵام بەداخەوە لەلایەن ڕێبەرایەتی ڕەوتی جیابۆوە کە ئێستا ئیتر بە دڵنیاییەوە دەبێ شکستی پڕۆژەکەی خۆیان دەرک کردبێت، لەگەڵ کارشکێنی، هەڵنەگرتنی بەرپرسیارره‌تی، ، هەرا و هوریا نانەوە و چەواشەکردنی ڕاستییەکان بۆ شاردنەوەی ئەم شکستە بەرەوڕووین..

حزووری حەوت کەس لە هاوڕێیانی جیابۆوە لە ئۆردوگای ناوەندی کۆمەڵە بە گەڵکوەرگرتنی خراپ لە سەبر و نەرم و نیانی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی ئێمە، بۆتە بیانوویەک بۆ خوڵقاندنی کەشێکی ژەهراوی بەمەبەستی شاردنەوەی شکستی چاوەڕوانکراوی ئەو پڕۆژەیەی کە ده‌ستیان دابویه‌.

لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی بەڕێچوون و پزیشکی و ئەمنییەتی ئەو حەوت کەسە له‌ ئه‌ستۆی  تەشکیلاتی کۆمەڵە بووە و ئێمە بە شێوەیەکی ڕوون و هاوڕێیانە داوامان لێکردوون کە ئۆردوگای کۆمەڵە چۆڵ بکەن و ئیمکانی ئاسایی بوونەوەی پێوەندییەکان و چالاکیی سەربەخۆ بۆ خۆیان و بۆ ئێمەش پێک بێنن. . نزیکەی  مانگ و نیوێک لەمەوبەر بڕیاری پەسەندکراوی کۆمیتەی ڕێبەریی کۆمەڵەمان بە نووسراوە خستە بەردەستیان. بەپێی ئەو بڕیارە کۆمەڵە پابەند ببوو کە لە دەروەی ئۆردوگای ناوەندی، لە ناو شاری سلێمانی سەرجەم پێداویستییەکان و باری ئەمنییەتیی ئەوان هاوتای هاوڕێکانی خۆمان دابین بکات. بۆ ئەم مەبەستە شوێنێکی نیشتەجێبوونی بەرین و گونجاوی بۆ لەبەرچاوگرتن. هاوکات بۆ چەندەمین جار ئەوەیان پێڕاگەیەندرابوو کە بە هۆکارگەلێکی کە بۆ هەمووان ڕوونە ئەوان ناتوانن لەو شوێنەی ئێستای خۆیان بمێننەوە.  هەروەها بەمەبەستی نیشاندانی ئیرادە و نیازپاكی  زیاتر، بە کەسێکیان ئیزنی ئەوە درابوو کە دەتوانێ لەم شوێنەی ئێستای خۆی بمێنێتەوە بەمەرجێک کە نەیکات بە بارەگای چالاکی حیزبی. لە بڕیارەکەی کۆمیتەی ڕێبەریی کۆمەڵەدا هەموو لایەنە سیاسیی و ئینسانییەکانی قەزییەکەی تیایدا لەبەرچاوگیرابوو. ئاشکرایە کە ئەوان بۆ درێژەدان بە کار و چالاکی خۆیان وەک ڕەوتێکی سیاسی، پێویستیان بە ئیزن وەرگرتن لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە کە دیاره‌  ئەوە لە چوارچێوەی دەسەڵاتی ئێمەدا نییە..

ڕێبەرایەتی ڕەوتی جیابۆوە کە حەز دەکات لە پشت كۆمه‌ڵێك ووشه‌ی گشتی ، ژوماره‌ی زۆر كه‌می ئه‌ندامانی خۆیان له‌ كوردستان كه هه‌رگیز نه‌گه‌یشته ژوماره‌ی قامكه‌كانی ده‌ست،  لە چاوی بەردەنگەکانی بشارێتەوە.  ئه‌وان هەشت مانگ دەرفەتیان لەبەردەستدابوو بۆ ئەوەی کە ئەو چەند ئەندامەی خۆیان ڕێکبخەن. . بەڵام نەتەنیا هیچ هەنگاوێکیان لەم بابەتەوە هەڵنەگرت بەڵکوو ئێستا بە مەزڵووم نمایییەکی کاڵفامانە مەبەستیانە شکست و هەست بە بەرپرسیارێتی نەکردنی خۆیان پەردەپۆش بکەن. ئەوانەی کە جیابوونەوەکەیان ڕێکخست، ناتوانن بە هەرا و هوریا نانەوە لە دنیای مەجازیدا، خۆیان لەو بەرپرسیارێتییە دەرباز بکەن کە وەئەستۆیانگرتووە..

ئەم هاوڕێیانە بەداخەوە لە وڵام بە داواکاری ئێمە بۆ جێ هێشتنی ئۆردوگای کۆمەڵە و نیشتەجێبوون لەو شوێنەی کە بۆیان دیاریکرابوو، سەرلەنوێ پەنایان بردە بەر چەواشەکردنی ڕاستییەکان و بە کردەوەی نابەرپرسانەی خۆیان بابەتیان بۆ ماڵپەڕە تەبلیغاتییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات ئامادە کرد..

ئه‌گه‌رچی ئەوان نەیانویست لە حیزبێکی هاوبەشدا لەگەڵ ئێمە کار بکەن، بەدڵنیاییەوە ئێمە خوازیاری ئاسایی کردنەوەی پێوەندییکانمان لەگەڵ ئەوانین بە  مەرجێک کە دەست لە کرداری منداڵانە و ناسیاسیانە هەڵبگرن و وەک ڕەوتێکی سیاسی بەرپرسیارێتی کار و ئەرکەکانی خۆیان بگرنە ئەستۆ..

دەبیرخانەی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە

ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

١٨ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی هاورێ «یەدێ بیگلەری» سیمای ناسراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران(ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

ڕاگەیەندراوی ژمارە دوازدەی کومیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-