کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی دەبیرخانەی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە بۆ مەحکووم کردنی هێرشی جەنایەتکارانەی فڕۆکەکانی تورکییە بۆسەر کەمپی پەنابەرانی مەخموور

کاتژمێر یەک و دە دەقیقە بە کاتی ناوخۆیی، ڕۆژی، چوارشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی، فڕۆکەکانی ئەرتەشی تورکییە، کەمپی پەنابەرانیان لە مەخموور، هەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای شاری هەولێر، پێتەختی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆمباران کرد. لەم هێرشە جەنایەتکارانەیەدا سێ کەس لە دانیشتووانی بێدفاعی ئەم کەمپە گیانیان بەخت کرد و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. ئەوە یەکەم جار نییە کە دەوڵەتی جەنایەتکاری تورکییە کەمپی پەنابەرانی کورد لەو ناوچەیە بۆمباران دەکات. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە دەیان منداڵ و پیر و لاو، لەوانە ژن و پیاو، لەم کەمپانەدا بوونەتە ئامانجی هێرشی فڕۆکەکانی ئەرتەشی تورکییە و گیانیان لەدەست داوە. کەمپی مەخموور پتر لە ٢٦ ساڵە کە شوێنی نیشتەجێ بوونی ١٢ هەزار کەس لەو خەڵکەیە کە بەهۆی گوشارەکانی دەوڵەتی تورکییە و وێران بوونی گوندەکانییان، وەک پەنابەر لەو ناوچەیە لە ژێر چاوەدێریی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، نیشتەجێ کراون.

ئەرتەشی تورکییە بە دەستدرێژی بۆسەر خاکی کوردستانی عێراق، بە دامەزراندنی دەیان پێگەی نیزامی لە قووڵایی ناوچەکە و بە بۆمبارانی بەردەوامی ئەم ناوچەیە، ماڵەکانی ئەم خەڵکەی وێران کردووە و باخ و مەزرا کشت و کاڵیەکانی لەناو بردووە و ئاسایش و ئەمنیەتی لە خەڵکی ناوچەکە هەڵچنیوە. لەو نێوەدا، دەوڵەتی ناوەندیی عێراق کە هیچ دەرفەتێک بۆ سنووردارکردنی ناوچە کورد نشینەکانی ژێر دسەڵاتی حکوومەتی هەرێم، لەدەست نادات، لە بەرامبەر دەستدرێژیی بەردەوامی ئەرتەشی تورکییە، لە بەرامبەر داگیر کردنی ناوچە بەرینەکانی کوردستانی عێراق دا، بێدەنگیی گرتووەتە بەر و یان لە باشترین حاڵەتدا، بە چەند ڕاگەیاندنێکی فۆرماڵ، بەکردەوە دەستی دەوڵەتی تورکییەی بۆ ئیدامە دانی سەرکوتگەری و دەستدرێژی بۆسەر ژیان و ئەمنیەتی خەڵکی کوردستان، ئاواڵە هێشتووەتەوە.

ئێمە، هێرشی ئەرتەشی تورکییە بۆسەر کەمپی پەنابەرانی مەخموور بە توندنی مەحکووم دەکەین و هاودەردی خۆمان لەگەڵ بنەماڵەی گیان بەخت کردووانی ئەم ڕووداوە دەردەبڕین. لە هەمان حاڵیشدا تەئکید دەکەین کە کۆمیساریای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەرکی سەرشانیەتی کە بەرپرسایەتیی خۆی لە بەرامبەر ئەمنیەتی ئەم خەڵکەدا بەجێ بێنێت و لە بەرامبەر دووبارە بوونەوەی ئەم جەنایەتەدا بێدەنگ نەبێت.

دەبیرخانەی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە_ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

٢٧ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی

١٥ی ئاوریلی ٢٠٢٠ی زایینی

بابەتی پەیوەندیدار

بەهەمووهێزەوەدژبەشەرئەنگێزان؛پێویستیئاپارتایدییەهوودیوئاپارتایدیشیعەبەشەڕڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

حکوومەتی ئیسلامی لەئاست خەڵک،ناوچەکە و جیهاندا،لەهەمووکاتێک لاواز و تاککەوتووترە-هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

نەورۆز، شادی، خۆڕێکخستن و گەشەی کۆمەڵگەی مەدەنی

-

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی هاورێ «یەدێ بیگلەری» سیمای ناسراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران(ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-