کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران سەبارەت بە مەحکووم کردنی هێرشی تیرۆریستی بۆسەر سەلمان ڕوشدی

ئەمڕۆ لە شاری نیۆیۆرک لە ئامریکا سەلمان ڕوشدی نووسەری کتێبی ئایەکانی شەیتانی لەلایەن تیرۆریستێکی ئیسلامگەرای توندڕەوەوە بەچەقۆ هێرشی کرایەسەر و بە تووندی بریندار بوو. ناوبراو ئێستا لە نەخۆشخانەیەک لە ئامریکا نەشتەرگەری بۆ دەکرێت. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران هێرشی جینایەتکارانە بۆسەر سەلمان ڕوشدی بە تووندی مەحکووم دەکات و هیوادارین بەزوویی تەندروستی خۆی بەدەست بهێنێتەوە.
حوکمی مەرگی سەلمان ڕوشدی ٣٣ ساڵ لەمەوبەر و ڕۆژی ٢٥ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لەلایەن خومەینییەوە دەرچوو. ئەو فەتوایە لە ڕوانگەی ڕێبەرانی ئیسلامی ئێرانەوە تا ئەمڕۆش هەروا لەجێگەی خۆی ماوەتەوە. عەلی خامنەیی ساڵی ١٣٨٣ی هەتاوی تەئکیدی کردەوە کە ئەو حوکمەی خومەینی نەگۆڕە. دوابەدوای ئەو فەتوایە هەندێک لە دامەزراوە دەوڵەتییەکانی ئێران خەڵاتیان بۆ کوشتنی ناوبراو دیاریکرد.
لە ماوەی ئەو ساڵانەی کە بەسەر دەرچوونی ئەو حوکمەدا تێپەڕ بووە، وەرگێڕ و بڵاوکەرەوەکانی کتێبی ئایەتە شەیتانییەکان لە وڵاتە جۆراوجۆرەکان چەندین جار کەوتوونەتە بەر هێرشی تیرۆریستی. ساڵی ١٩٩١ وەرگێڕی ژاپۆنیی ئەم ڕۆمانە بەدەستی خوێندکارێکی بەنگلادشی کوژرا. هەر لەو ساڵەدا وەرگێڕێکی ئیتالیایی کتێبی ئایەتەکانی شەیتانی هێرشی کرایەسەر و بەتووندی بریندار کرا. ساڵێک دواتریش کەسێکی نوروێژیی بڵاوکەرەوەی ئەو کتێبە کەوتە بەر پەلامار و بریندار بوو. تەنانەت ئەو نووسەرانەش کە لایەنگری ئازادی قەڵەم و ئەندێشە بوون و بەتایبەتی ئەوانەی کە بەرگرییان لە سەلمان ڕوشدی کردبوو، بوونە ئامانجی هێرشە تیرۆریستییەکان، کە عەزیز نەسین نووسەری بەناوبانگی تورکییە، یەکێک لەو کەسانە بوو کە لە مردن ڕزگاری بوو.
حکوومەتی ئیسلامی ئێران و خومەینی یەکەمین ڕژیم و ڕێبەرن لە جیهاندا کە بە ئاشکرا و زۆر بێشەرمانە نووسەری وڵاتێکی تر بە هۆی نووسین و چاپکردنی کتێبێکەوە مەحکووم بە مردن دەکەن و خەڵات لە پێناو کوشتنیدا دیاری دەکەن.

هێرشی تیرۆریستی بۆسەر سەلمان ڕوشدی درێژەی جینایەتگەلێکی بێ ئەژمارە کە ڕژیمی ئێسلامی لە ماوەی ٤٣ ساڵی ڕابردوودا بەڕێوەی بردووە. ئەو دەوڵەتانەش کە بەرژەوەندی خۆیان لە مانەوەی ئەم ڕژیمەدا دەبیننەوە، بەکردەوە لەم جینایەتانەدا بەشدار و هاوبەشن.

حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
٢١ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی

بابەتی پەیوەندیدار

بەهەمووهێزەوەدژبەشەرئەنگێزان؛پێویستیئاپارتایدییەهوودیوئاپارتایدیشیعەبەشەڕڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

حکوومەتی ئیسلامی لەئاست خەڵک،ناوچەکە و جیهاندا،لەهەمووکاتێک لاواز و تاککەوتووترە-هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

نەورۆز، شادی، خۆڕێکخستن و گەشەی کۆمەڵگەی مەدەنی

-

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی هاورێ «یەدێ بیگلەری» سیمای ناسراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران(ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-