کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

  ڕاگەیاندنی حیزبی کومونیستی ئێران سەبارەت بە ساڵیادی خرانە خوارەوەی فڕۆکەی ئۆکڕاینی لەلایەن سپای پاسدارانی ڕژیمی ئیسلامیەوە

 

خەڵکی تێکۆشەر!

  رۆژی یەکشەممە ١٨ ی مانگی بەفرانبار ساڵگەردی یەکێک لە جەنایەتە دژه‌ ئینسانیەکانی کۆماری ئیسلامی نزیک بۆتەوە. رۆژێک کە بە هاویشتنی موشەکەکانی سپای پاسداران فڕۆکەیەکی ئۆکڕاینی بە ١٦٧ سەرنشینەوە بە ئامانج گیرا. ژمارەیەکی زۆر لەلاوانی خوێندەوار، توێژەر و لێکۆڵەری ئێرانی کە لە دەرەوەی وڵات بوون لەم ڕووداوەدا گیان لەدەستدا. جەنایەتێک کە بە لیستی جەنایەتەکانی ڕژیمی ئیسلامیەوە زیادکرا و بە سەدان بنەماڵەی تازیەتبار و ویژدانی بە سەدان ملیۆن ئینسانی لە ئێران و لە سەرتاسەری دنیادا هەژاند و توشی خەفەت کرد. بەڵام سەرانی ئەم ڕژیمە جەنایەتکارە لە سەرەوە تا خوارێنە تەنیا نیگەران نەبوون بەڵکو سەرەڕای سەنەد و بەڵگەی حاشا هەڵنەگری نێوخۆیی و جیهانی، بۆ پاککردنەوەی ئاسەواری جەنایەتەکە و هەڕەشە و وادار بە بێدەنگی کردنی بنەماڵەکانیان و خەڵکی تێکۆشەر، هەوڵیان بۆ ڕەدکردنەوە و شاردنەوەی ئەم جەنایەتە مەترسیدارە دا كرد.

لەماوەی سێ ساڵدا کە بەسەر ئەم جەنایەتەدا تێدەپەڕێت، کۆماری ئیسلامی نە تەنیا وڵامێکی بۆ بنەماڵەکانی گیانبەختکردوان و خەڵکی ئێران و باقی دەوڵەتانی پەیوەندیدار نەبووە، نە تەنیا بەدواداچوونی بۆ ئەم جەنایەتە نەکردوە و عاملان و ئامرانی نەناساندوە، بەڵکو دەزگا ئەمنیەتی و قەزاییەکانی ڕژیم هێشتاش درێژە بە ئەشکەنجە و ئازار و پەروەندە سازی بۆ ناڕازیان سەبارەت بەم جەنایەتە ئەدەن.

ئەوەی کە ئێستا لە هاوار و ناڵەی بنەماڵەی گیانبەختکردوانی ئەم جەنایەتە دەبیسترێ، دادخوازی لە جانایەتێکە کە بەرانبەریان کراوە. ئەوەی کۆماری ئیسلامی لەوانی ئەستاندوە بە پارە شیاوی قەرەبووکردنەوە نییە و ئازاری گیانتاوێنی ئازیزانی لەدەست چوویان لەبیر ناچێتەوە.

ڕاستەکەی ئەوەیە کە لەژێر حاکمیەتی نەکبەتباری کۆماری ئیسلامیدا هەموو ڕۆژەکانی ساڵ بۆ خەڵکی ئێران بۆتە ساڵیادی جەنایەتێکی ئەم ڕژیمە لەدژی ئەوان. ساڵیادی شەڕی پڕ تەلەفات و کۆنەپەرستانەی ئەم ڕژیمە و عێڕاق، ساڵیادی هێرش بۆسەر زانکۆکان، فەرمانی هێرشی نیزامی بۆسەر کوردستان، تورکەمەن سەحرا و خوزستان، ساڵیادی کوشتاری زیندانیانی سیاسی لە ساڵەکانی دەیەی ٦٠ دا، ساڵیادی قەتڵە زنجیرەییەکان و باقی ئێعدامەکان، ساڵیادی هێرش بۆسەر خابگای خوێندکاران و کوشتنیان لەمانگی پوشپەڕی ساڵی ٧٨، ساڵیادی کوشتاری کرێکارانی خاتون ئاباد، ساڵیادی کوشتاری ناڕەزایەتیەکانی خەڵک بە تایبەت لەمانگی بەفرانباری ٩٦ و ٩٨ دا و ساڵیادی خرانە خوارەوەی فڕۆکەی ئۆکڕاینیش بۆتە یەکێک لە سەدان جەنایەتی دیکەی ڕژیمی ئیسلامی.

ڕوداوی هاویشتنی موشەک بەرەو فڕۆکەی مسافیربەری پێی سەرجەم سەرانی ڕژیمی کێشایە مەیدان. ئەوەی کە بە بۆنەی ئەم جانەیەتەوە دەرکەوتوە، بە شێک لە گەندەڵی نیهادینەبوو لەم ڕژیمەدایە. گەندەڵیەکی سەتاپاگر کە لە سەرەوە تا خوارەوە تێیدا بەشدارن. ڕەدکردنەوەی ڕاستیەکانیش لای ئەم ڕژیمە دیاردەیەکی تازە نییە. کاتێک سەرانی ڕژیم قسە دەکەن، لای خەڵک ئەساس لەسەر ئەوەیە کە حکومەت خەریکی ڕیاکاری و گزەیە. لە ڕاستیدا درۆکردن بەشێک لە باوەڕی سەرانی ڕژیمە لە خامنەییەوە تا فەرماندەکانی سپا و ئەوانی تر. ئەوان بەبێ ئەوەی کە نیگەران بن، بە ئامانجی دابینکردنی ئەوەی کە خۆیان بە سەڵاحی ئیسلامی دەزانن، دەتوانن درۆی بۆ بکەن. درۆکردن لە زمان ئاخوندەکانەوە تەقیەی پێدەوترێت، کردارێکی شەرعی و ئاگاهانە و واجبە. لە ڕوداوی خرانەخوارەوەی فڕۆکەی مسافیربەری ئۆکڕاین، ئەگەر تێکنولۆژی مۆدێڕن و گوشاری نێو نەتەوەیی ئیجازەی بدایە و ئەگەر ترس لە هاتنە سەرشەقامی سەرلەنوێی خەڵک دوای مانگی خەزەڵوەری ٩٨ لەدڵیان نە نیشتبایە، بە خەیاڵی ئاسودە ئەم درۆیەشیان تا کۆتایی ئیدامە ئەدا، وەک حاڵەتە بێ ئەژمارەکانی تری لەم چەشنە لە کارنامەی ٤٤ ساڵەی ئەم ڕژیمەدا.

ئایا دەکرێ بۆحاکمیەتی کۆماری ئیسلامی بێجگە لە جەنایەتی بێ ئەژماری کوشتار، تیرۆر، زیندان و ئەشکەنجە لە لایەک و داسەپاندنی هەژاری، فەلاکەت، بێکاری و برسیەتی بەسەر کرێکاران و زۆربەی کومەڵگای ئێراندا لەلایەکی دیکەوە، دزی، و ئیختلاس، درۆکردن و توشی گەندەڵی کردنی کۆمەڵ، تەبلیغ و داسەپاندنی خورافە و تازیەباری بەسەر خەڵکی ئێران و ناوچەکەدا، تەنانەت خاڵێکی ئەرێنی لەکارنامەی حکومەتی ئیسلامیدا لە ئێران ببیندرێت. ڕاستیەکەی ئەوەیە کە جەنایەت و ملهوڕی ئەم ڕژیمە تەنیا لە ڕێگای روخاندنی شۆڕشگێڕانەیەوە دەکرێ کۆتایی بێت.

لەمڕۆدا کەلێنی نێوان زۆربەی خەڵکی ئێران و ڕژیمی ئیسلامی ئەوەندە بەرین بۆتەوە، کە بۆ دۆزینەوەی ڕاستیەکان پێویست بە هەڵسه‌نگاندن نییە. خەڵک جارێکی تر دوای ئاخێزی مانگی خەزەڵوەر بە دروشمی سەرەکیژن، ژیان، ئازادیوبرۆخێ کۆماری یسلامیهاتنە مەیدان و سەرتاپای ڕژیمیان کردۆتە ئامانج.

  لە سەرودەمی ساڵیادی خرانەخوارەوەی فڕۆکەی مسافیربەری ئۆکڕاینی لەلایەن چەکی دژە ئاسمانی سپای پاسداران داین. ئێمە جارێکی تر سڵاو دەنێرین بۆیاد و بیرەوەری گیانبەختکردوانی ئەم ڕوداوە دڵتەزینە و لە پاڵ بنەماڵە خۆڕاگرەکانیادا بۆ دادخاهی لە کۆماری ئیسلامی دەوه‌ستین. بەڵام ئەزمونی سێ ساڵی پاش ئەم ڕووداوە نیشانی ئەدات کە ئاکامی ئەم دادخاهییە ناتوانێ هیچ شتێک بێت بێجگە لە ڕوخانی کۆماری ئیسلامی. ئێمە لەم رۆژەدا بانگەواز لە خەڵکی کوردستان و ئێران و ئێرانیە تێکۆشەرەکانی دەرەوەی وڵات دەکەین تا بە شێوازی جۆراوجۆر، کە لەم مانگانەی دواییدا خۆیان ئەزمونیان کردوە، بە پیشاندانی شانۆی هێزی خۆیان، رۆژی یەکشەممە ١٨ ی مانگی بەفرانبار بکەنە یەکێک لە رۆژە لەبیر نەکراوەکانی شۆڕشی ئێران.

کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کومونیستی ئێران

١٣ ی بەفرانباری ١٤٠١

بابەتی پەیوەندیدار

ڕژیم، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گۆڕی خۆی زیاتر هەڵدەکەنێ

-

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-