به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ کە سەرەتای مانگی رەشەممه‌ی پاره‌كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستبەسەر کرابوو، بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوه.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، رۆژی هەینی ٨ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ بە ناوی “محەممەد راستق قزلباش” گوازرایەوە بۆ بەندی سیاسیی زیندانی ناوەندیی ئه‌مشاره. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “محەممەد راستق قزلباش”، رۆژی یەکشەممە ٤ی رەشەممەی پاره‌كه، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێیه‌وه بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم دەستبەسەر کرابوو.