به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخروه‌كانی سنفی مۆعه‌لیمانی ئێران، ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی سنفی مۆعه‌لیمانی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونیدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕایگه‌یاندووه كه بۆ به‌ندی گشتی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین ڕاگوێزراوه.
سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی“، “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” و “مه‌سعوود نیكخواه” ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان و مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران و هه‌مان ڕۆژ “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” ئازادكرا. ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی گوڵان، “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” له مه‌یدانی “باوه‌ڕه‌شی” مه‌ریوان بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هاوڕێ له‌گه‌ڵ “مه‌سعوود نیكخواه” و “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه ڕاگوێزران و ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی جۆزه‌ردان، ئه‌و سێ چالاكه سنفییه بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌منی زیندانی ئێوین گوازرانه‌وه.