کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ بۆ پشتیوانی له‌ بانگهێشتی دایكانی داخ دیتوو بۆ ڕۆژی ٥ی به‌فرانبار

خهڵكی خهباتكاری كوردستان، ژنان و پیاوانی ئازاده‌!

ئاخێزێك كهله٢٤ی مانگی خهزهڵوهرهوهدهستی پێكرد و نزیك بهحهفتهیهكی خایاند، هاوسهنگی هێزی لهنێوان كۆماری ئیسلامی و خهڵك بهقازانجی جهماوهری خوازیارینان و كار و ئازادیگۆڕی. بهڵام سهرانی ڕژیم، كهههستیان بهجهوههری دژهڕژیمی ئاخێزی مانگی بهفرانبار كردبوو، بهكرێ گیراوانی ڕاهاتوو و بێ ڕهحمی خۆیانیان بهفهرمانیئاتهش بهئیختیارلهگیانی خهڵكێك بهردا كه درووشمیسهرهتاییان ههڵوهشاندنهوهی بڕیاری گران كردنی بێنزین بوو. هێزهسهركوتگهرهكانی ڕژیم ههر لهیهكهمین ساتهكانهوه، خۆپیشاندهرانیان بهههموو جۆر چهكێكی كوشندهكردهئامانج و سهدان كهسیان لهخهڵك خهڵتانی خوێن كرد. سهرانی ڕژیم ههتا ئێستاش لهڕاگهیاندنی ژمارهی گیان بهخت كردووان خۆیان دهبوێرن. بهڵام نیشانهكان پێمان دهڵێن كهڕژیم پتر لهههزار كهسی كردووهتهقوربانی.  ههتا ئێستا ههواڵی مهرگی ٣٠٤ كهس لهلایهن ڕێكخراوی لێبوردنی نێونهتهوهییهوهپشتڕاست كراوهتهوه‌.

سهرانی ڕژیم ههتا ئێستا خۆیان لهدانهوهی تهرمی زۆربهی گیان بهخت كردوان بواردووهو كاتێكیش بهناچار ئهو كارهیان ئهنجام داوه، ههڕهشهیان لهبنهماڵهكانیان كردووهكهنابێ ڕێوڕهسمیان بۆ بگیرێت و یان سهبارهت بهوان ئاگاداری بدرێت. بهڵام بنهماڵهخهباتكارهكان وڵامی ددان شكێنانهیان بهڕژیم داوهتهوه‌. ژمارهیهك لهو بنهماڵانهبهبڵاوكردنهوهی ڕاگهیهندراوێك، داوایان لهخهڵكی ئێران كردووهكهڕۆژی پێنجشهممه، ٥ی مانگی بهفرانبار، لهڕێوڕهسمی جۆراوجۆردا یادی گیان بهخت كردوووان بكهنهوهو جهنایهتهكان مهحكووم بكهن.

خهڵكی ئازاده‌!

لهئێستادا سهرانی كۆماری ئیسلامی سیاسهتی فریوكارانهو دووڕوویانهیان گرتووهتهبهر. ئهوان لهلایهكهوهڕوویان كردووهتهجۆرێك لهدڵنهوایی لهخهڵك و لهلایهكی دیكهشهوهههروا درێژهبهدهستبهسهر كردنی هاووڵاتیان دهدهن. پێویستهبهههر شێوهیهك كهدهكرێ ههزینهی كوشتاری لاوان بۆ ڕژیم ببردرێتهسهر، دهستیان بۆ دهستبهسهر كردنیان ببهسترێ، ئازادی بهندكراوانی سیاسی بێتهداخوازێكی گشتی و پێویستهخوازیاری سزادانی بڕیاردهران و  بهڕێوهبهرانی ئهو كوشتارهبین. كۆمهڵهبهگهرمی پشتیوانی لهبانگهوازی ئهو دایكهجهرگ سووتاوانهدهكات و داوا لهخهڵكی كوردستان دهكات كهئیرادهی خۆیان بۆ مهحكووم كردنی ئهو جهنایهته، بۆ ڕێزگرتن لهیادی گیان بهخت كردووان و بۆ دیفاع لهدهستبهسهركراوانی مانگی خهزهڵوهر، بهههمووان نیشان بدهن.

كۆمیتهی ناوهندی كۆمهڵه

(ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران)

٢٧ی مانگی سهرماوهزی ١٣٩٨ی ههتاوی

بابەتی پەیوەندیدار

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

حکوومەتی ئیسلامی لەئاست خەڵک،ناوچەکە و جیهاندا،لەهەمووکاتێک لاواز و تاککەوتووترە-هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

نەورۆز، شادی، خۆڕێکخستن و گەشەی کۆمەڵگەی مەدەنی

-

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی هاورێ «یەدێ بیگلەری» سیمای ناسراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران(ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-