کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ بایكۆتی شانۆی هه‌ڵبژاردنی مانگی جۆزه‌ردان له‌ ئێران

پاش كهمتر له‌ یهك مانگی دیكه‌ یهكێك له‌ بێڕهونهقترین شانۆەکانی ههڵبژاردنی ڕژیمی دهسهڵاتدار له‌ ئێران بهڕێوهدهچێتههر له‌ ئێستاوه‌ ههموو نیشانهكان دهرخهری ئهوهن كه ‌ ئهوهی كۆماری ئیسلامی ناوی ههڵبژاردنی لهسهر داناوه، ئهمجارهیان لهگهڵ یهكێك له‌ بێوێنهترین و بهرینترین بایكۆتهكان له‌ ماوهی تهمهنی ٤٢ ساڵهی ئهم ڕژیمهدا‌ بهرهوڕوو دهبێتهوه‌.

ئهمجارهیان نه‌ تهنیا ڕێكخراوه‌ ئۆپۆزیسیۆنهكانی ڕژیم، بهڵكوو گرووپه‌ جۆراوجۆرهكانی جهماوهری ناڕازی له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌ كۆمهڵایهتییهكان، خانهنشینكراوان، كرێكاران، مامۆستایان، خوێندكاران، زهرهرمهندان و توێژهكانی دیكه‌ له‌ ههر ناڕهزایهتییهكی خۆیاندا، به‌ دهنگێكی ڕاشەکاو و بوێرانه، هاواری “ئێمه‌ دهنگ نادهینیان بهرز كردووهتهوه‌. ههڵوێستی جهماوهری ناڕازی لهم دیمهنانهدا نه‌ تهنیا بایكۆتی ههڵبژاردنه بهڵكوو ئیدانهكردنی بهشداری كردنیشه‌ لهم شانۆە‌ گاڵتهجاڕییهدائهوهیكه‌ لهژێرناوی ههڵبژاردنی سهرۆك كۆماری و شۆرا كارتۆنییهكان قهراره‌ له‌ مانگی جۆزهردانی ئهمساڵدا بهڕێوهبچێت، هیچ شتێك نییه‌ بێجگهله‌ پەیمان دان ‌بە خامنهیی و پهیڕهوی كردن له‌ ستراتێژی سپای پاسداران له‌ خزمهت مانهوهی كۆماری ئیسلامیدا.

بۆ زۆربهی خهڵكی ئێران كۆماری ئیسلامی له‌ ڕیزی باقیی دهسهڵاته‌ ئیسلامییهكانی ناوچهكه‌ لهوانه‌ داعش، تاڵهبان و حزبوڵڵا دایه، بهو جیاوازییهوه‌ كه‌ ئهم ڕژیمه دهرفهتێكی زیاتری بۆ ڕشتنی ژههری خۆی بهسهر پهیكهری ئهم كۆمهڵگایه‌ و گشت ناوچهكهدا ههبووه‌ و فهلاكهتی له‌ پانتایهكی بهرینتردا بهسهر ژیانی خهڵكی ئێران و ناوچهكهدا سهپاندووه‌. خستنه‌ ژێر هێڵی ههژاریی ٧٠ لهسهدی خهڵك، ئهویش له‌ وڵاتێكدا كه‌ لهسهر دهریایێک له‌ سهروهتی سرووشتییه، بێبهری كردنی هاووڵاتییان له‌ سهرهتاییترین ئازادی و مافه‌ كۆمهڵایهتییهكان، كوشتاری بهكۆمهڵ، ئهشكهنجه، ئێعدام و تیرۆر، داسهپاندنی كۆنهپهرستانهترین یاساكان بهسهر ژنان و باقیی توێژهكانی خهڵك، دوژمنایهتی كردن لهگهڵ ئازادی و مافه‌ سهرهتاییهكانی نهتهوه‌ ژێردهستهكان، پهرهپێدانی كارهساتبارترین زیانه‌ كۆمهڵایهتییهكان، بەرهەمی ٤٢ ساڵ دهسهڵاتی ڕژیمی ئیسلامییه‌. ڕژیمێك كه‌ بهنیازه‌ ههر چهند ساڵ جارێك، گۆیا مهشرووعییهتی خۆی له‌ دهنگی خهڵكهوه‌ وهربگرێت.

ئهمجارهیان زۆربهی ههره‌ زۆری خهڵك ناچنه‌ پای سندووقهكانی دهنگدانڕژیم خۆی لهم ڕاستییه‌ ئاگاداره‌ و ههر بۆیه‌ ترس و نیگهرانیی ئهوان له‌ جێیهكی دیكهوهیه‌. ئهوهیكه‌ لهئێستادا سهرانی ڕژیمی یهكجار نیگهران كردووه، سهرههڵدانی ئاخێزه‌ جهماوهرییهكان له‌ جهرهیانی بهڕێوهچوون و ‌لهپاش ئهم شانۆی ههڵبژاردنهیه‌. تایبهتمهندیی ئهم شانۆیە‌ لهچاو گاڵتەجاڕییەکانی پێشوو ئهوهیه‌ كه‌ بۆ خودی ڕژیمیش بهشداری كردنی بهرینی خهڵك زۆر گرینگ نییه‌.

ئهمجارهیان ئاستی بهشداری كردنی خهڵك و ههڵبژاردن و شانۆی دیمۆكراسی و هیتر، ئهولهوییهتی ڕژیم نییه‌. مهسهلهی بهشداری كردن به‌ فروفێڵه‌ باوهكانیان جێبهجێ دهكهنمهسهلهی ئهوان ئامادهبوونه‌ له‌ ئاسته‌ جۆراوجۆرهكاندا بۆ ئهو ڕووبهڕوو بوونهوه‌ چارهنووس سازانهی كه‌ چاوهڕوانی دهكهنلهم ڕووبهڕوو بوونهوهیهدا ئامرازی ئهوان خۆشباوهڕی نانهوه‌ و فریو نییه، لهبهر ئهویهكه‌ ئهم تاكتیكانه‌ چیتر كاراییان نهماوه، بهڵكوو ئامرازی ئهوان سهركوته‌. ئهمڕۆ خامنهیی و سپای پاسداران و ناوهندهكانی دهسهڵاتی ڕاستهقینهی ڕژیم، ههر ههموویان دژبه‌ خهڵك شمشێریان له‌ ڕووهوه‌ بهستووه‌. ههر بۆیه‌ سهرۆك كۆماری داهاتووی ئێران كهسێك دهبێت كه‌ بابهتی سهركوت بۆ ئۆرگانهكان ئاسان بكاتهوه‌ و بهڕێوهی بەرێت.

كۆماری ئیسلامی ستراتێژییهكی نوێی بۆ مانهوهی خۆی گرتووهته‌ بهرئهگهر له‌ ڕابردوودا خۆشباوهڕی و فریو لهم ستراتێژییهدا، خاوهن پێگهیهك بوو، ئهمڕۆ میحوهری سهرهكیی ئهم ستراتێژییه‌ بهكارهێنانی ڕاستهوخۆی ههڕهشه‌ و تۆقاندن و سهركوته‌. ئهوهیكه‌ چهنده‌ دهرفهتی ئهوهی دهبێت تا ئهم ستراتێژییه‌ له‌ پانتاییهكی نوێدا بهكردهوه‌ دهربێنێت و ئهگهریش بهكردهوهی دهرهێنا تا چ ئاستێك كارساز دهبێت، خۆی لهژێر پرسیار دایهههروهك بینیمان پاش كوشتاری مانگی بهفرانباری ٩٦ و خهزهڵوهری ٩٨، ڕژیم نهیتوانی جهماوهری ناڕازی چاوترسێن بكات.

پاش خهزهڵوهری ٩٨ سهرهڕای بهربهستهكانی پهتای كۆرۆنا، شایهدی سهرههڵدانی شێوازە‌ جۆراوجۆرهكانی خۆپیشاندان و دهربڕینی ناڕهزایهتیی كرێكاران و بهشه‌ ههژارهكانی كۆمهڵگا بووین.

ئهمڕۆ ڕژیم پێگهی خۆی له‌ بهڕێوهبردنی ئهم بهناو ههڵبژاردنه‌ لهوهدا دهبینێ كه‌ بتوانێ بهئارامی تێیپهڕێنێڕژیم نیگهرانی پێكهێنانی ڕێزی دور و درێژ لهبهردهم ناوهندهكانی دهنگدان نییه‌. سپاهی و بهسیجی و ئهرتهشی و دهست و پێوهندهكانی دیكهی ڕژیم‌ و بنهماڵهكانیان بۆ بهڕێوهبردنی شانۆیێکی لانیكهم ههمیشه‌ لهبهردهست دان و ئهمجاره‌ ههر ئهوهنده‌ بۆ ئهوان بهسه‌ و لهگهڵ كێشهی “دهنگی من كواش بهرهوڕوو نابنهوه‌.

تا ئهو جێگایهی كه‌ پهیوهندیی به‌ خهڵكی كوردستانهوه‌ ههیه، ههر وهك چۆن ٤٢ ساڵ لهمهوبهر ڕێفراندۆمی فریوكارانه‌ و ساختهی “حكوومهتی ئیسلامی نه‌ یهك وشه‌ زیاد و نه‌ یهك وشه‌ كهمی خۆمهینییان یهكپارچه‌ بایكۆت كرد و ساڵانی دواتر له‌ زۆرێك له‌ دیمهنهكانی دیكهدا دووپاتیان كردهوه، ئهمڕۆ سوورتر له‌ ڕابردوو هیچ بایهخێك بهم ههڵبژاردنه‌ نادهنئهمجارهشیان به‌ نهچوونه‌ پای سندووقهكانی دهنگدان و بایكۆتی بهرینی، بۆ جارێكی دیكه، به‌ ڕژیمی كوشتار و جهنایهت، به‌ ڕژیمی سهرچاوهی ههژاری و برسییهتی و بێكاری، به‌ ڕژیمی پهرهپێدهری گیرۆدە بوون بە مادە هۆشبەرەکان و لهشفرۆشی، به‌ ڕژیمی دزی و گهندهڵی و ئیختلاس، “نایهكی به‌ تهوهژم دهڵێن.

ئهو گرووپ و كهسانهی كه‌ لهپهنا دهست و پێوهنده‌ جیرهخۆر و ملكهچهكانی ڕژیم، دهست دهدهنه‌ بازاڕگهرمی كردن بۆ گاڵتهجاڕیی ههڵبژاردنی كۆماری ئیسلامی و یان دهچنه‌ پای سندووقهكانی دهنگدان، بێگومان له‌ دواڕۆژدا شهرمهزاری زۆربهی خهڵكی كوردستان دهبنبایكۆتی بهرین، لێبڕاوانه‌ و بهرچاوی نومایشی ههڵبژاردنهكانی سهرۆك كۆماری و شۆرا بێ خاسییهت و كارتۆنییهكان، شیاوی جهماوهرێكه‌ كه‌ ٤٢ ساڵه‌ له‌ بهرامبهر دهسهڵاتی ئهم ڕژیمهدا، سهربهرزانه‌ خۆڕاگری دهكهنپێویسته‌ خهڵكی كوردستان به‌ نهچوونه‌ پای سندووقهكانی دهنگدان، بایكۆت كردنی گاڵتەجاڕی ههڵبژاردنی ڕژیم بكهنه‌ یهكێك له‌ دیمهنه‌ شكۆدارهكانی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانهی كوردستان.

كۆمیتهی ناوهندیی كۆمهڵه

(ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران)

٢٦ی گوڵانی ١٤٠٠ی ههتاوی

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەمووهێزەوەدژبەشەرئەنگێزان؛پێویستیئاپارتایدییەهوودیوئاپارتایدیشیعەبەشەڕڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-

نوێژی بێ ڕەونەقی هەینی تاران، گەندەڵکار پاداشتیش وەردەگرێت

-