له حاڵێكدا كه مانگرتنی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ٥٤مین ڕۆژی خۆی تێپه‌ڕاند، مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پێترۆشیمی، كه له ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژه‌وه ده‌ستیپێكرد هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه و به‌رده‌وام په‌ره‌ده‌ستێنێ. ئه‌م مانگرتنه هاوئاهه‌نگ و سه‌رتاسه‌ریه كه له ئێستادا ٣٠ شیركه‌تی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی له‌خۆده‌گرێ، له پاڵاوگه‌كانی ئابادان، قێشم، پێترۆشیمیی لامێرد، پارسیان، فازه‌كانی ٢٢ و ٢٤ی پارسی جنووبی واته عه‌سه‌لویه، گه‌نگان، تۆنبه‌ك، تاهێری و بیدخونهوه ده‌ستیپێكرد و به‌خێرایی شیركه‌ته‌كانی پێترۆپالایێشی جهفیری ئه‌هواز، فازی ١٣ و ١٤ی پارسی جنووبیی كه‌نگان و پێترۆشیمیی ماهشه‌هری گرته‌وه و پاشان كرێكارانی پاڵاوگه‌كانی ئیسفه‌هان و وزه‌خانه‌ی گه‌رمایی ته‌ورێزیش به‌م مانگرتنه په‌یوه‌ست بوون. هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌یه‌دا شایه‌دی مانگرتنی كرێكارانی هێپكۆی ئه‌راك، فوولادی سه‌نگان، شۆفیر ئۆتۆبووسه‌كانی ورمێ و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری، موعه‌لیمان و خانه‌نشینان له تاران، پزیشكان و په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی شیراز بووین.
بانگهێشتی سه‌رتاسه‌ریی كرێكارانی به‌شی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی بۆ مانگرتن له ڕۆژی ١١ی گه‌لاوێژ، پاش ئه‌وه هاته ئاراوه كه داخوازیی كرێكاران له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نكاره‌كانه‌وه بێ وڵام مایه‌وه. ئه‌م مانگرتنه، گه‌وره‌ترین مانگرتنه له سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی، له ماوه‌ی گشت ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا كه به‌شی سه‌ره‌كی و شاڕه‌گی حه‌یاتیی ئابووریی ڕژیمه و له‌ئاست سه‌رتاسه‌ریدا له ئارا دایه. هه‌ر بۆیه له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری‌دا خاڵێكی وه‌رچه‌خانی گرینگ به‌ئه‌ژمار دێت و هیوابه‌خشه و ده‌توانێ خۆڵقێنه‌ری به‌ستێنی هاوپشتی و په‌یوه‌ندیی نێوان به‌شه جۆراوجۆره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له ئێران بێت.
ئه‌م مانگرتنه كرێكارییه كه كرێكارانی به‌شی نه‌وت، گاز و پێترۆشیمیی له میحوه‌ری دان، به‌هۆی ئه‌م خواست و داخوازیانه‌ی كه هێناویانه‌ته گۆڕێ، نه ته‌نیا خواست و داخوازیی به‌شێكی به‌رین له كرێكارانی ئێران نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، به‌ڵكوو ده‌توانێ پشتوانیی جه‌ماوه‌ری ملیۆنیی توێژه هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵگاش به‌ره‌وخۆی بێنێ. بزووتنه‌وه‌ی مانگرتنی ئێستا، به ئیعتباری وه‌زنێك كه هه‌یه‌تی، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه كۆماری ئیسلامی ناچار به پاشه‌كشه بكات. داخوازیی كرێكارانی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی هه‌روه‌ك كرێكارانی باقی به‌شه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاری، بریتیه له: پێدانی ده‌ستبه‌جێی حه‌قده‌سته دواخراوهاكان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان، هه‌ڵچنینی شیركه‌تی په‌یمانكاری و قه‌راردادی كاتی، دابین كردنی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی و به‌دواداچوونی باردووخی دامه‌زراندن، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سپاردنی شیركه‌ته‌كان به به‌شی خسووسی، گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر كاری كرێكارانی ده‌ركراو، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و هیتر. له‌و جێگه‌وه كه قه‌یران و هه‌ژاری و فهلاكهتی ئابووری كاردی گه‌یاندووه‌ته سه‌ر ئێسقانی كرێكاران و باقیی توێژه بێبه‌ش و هه‌ژارانی كۆمه‌ڵگا، كرێكارانی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی هه‌روه‌ك كرێكارانی خه‌باتكاری هه‌فت ته‌په، بڕیاریان داوه هه‌تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان، درێژه به مانگرتن بده‌ن. كرێكارانی مانگرتوو هه‌تا ئێستا، به‌وشیاریه‌وه، فڕوفێڵ و واده و به‌ڵێنیه‌كانی خاوه‌نكاریان بۆ تێكشكاندنی مانگرتنه‌كه پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه و عه‌زمی خۆیان بۆ درێژه‌دانی ئه‌م مانگرتنه نیشان داوه. له‌م باروودۆخه‌دا، بێ گومان، به‌كارهێنانی ئه‌زموونی هه‌ڵسووڕاوان و ڕێبه‌رانی مانگرتنی هه‌فت ته‌په، له به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی و ده‌خاڵه‌ت دانی ڕاسته‌وخۆی كرێكاران له بڕیاردان، ده‌توانێ له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كگرتوویی و هاوپشتیی كرێكارانی مانگرتوو، یه‌كجار كاریگه‌ر بێت.
كرێكارانی به‌شه‌كانی نه‌وت، گاز و پێترۆشیمی ئه‌گه‌رچی به كاری خۆیان زیاترین قازانج به ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نكار ده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام لهبوار ئاستی حه‌قده‌ست، خزمه‌تگوزاری و ئه‌منیه‌تی كار و سه‌عات كاری زۆری ڕۆژانه، بێبهریترتن به‌شی چینی كرێكاری ئێران دێنه ئه‌ژمار. به‌له‌به‌رچاوگرتنی گرینگیی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م به‌شانه بۆ ڕژیم، كرێكارانی ئه‌م به‌شه، به‌رده‌وام له ژێر چاوه‌دێری و كۆنتڕۆڵی توندی حه‌راسه‌ت دان كه ئه‌ویش ڕاسته‌وخۆ له ژێر فه‌رمانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دایه. له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌شدا هه‌وڵی كرێكاران بۆ پێكهێنانی ههمووجۆر ڕێكخراوێكی پیشه‌یی به توندی سه‌ركوت كراوه و ئیمكانیی په‌یوه‌ندیی كرێكارانیان ته‌نانه‌ت له فازێكهوه بۆ فازێكی دیكه قه‌ده‌غه كردووه. له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا هه‌تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به تۆمه‌ته جۆراۆجۆرهكان، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. له ژێر ئه‌م گوشاره توندانه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكارانی ئه‌م شیركه‌تانه، ناچار بوون به به‌ستنی قه‌راردادی كاتی و سپی ئیمزا له‌گه‌ڵ شیركه‌ته ده‌ڵاڵه‌كان، كه ئه‌وانیش زۆربه‌یان سه‌ربه سپای پاسدارانن، كار بكه‌ن. له‌و باردووخه دژوار و تاقه‌ت پڕووكێنهدا، هه‌ركات خاوه‌نكار مه‌یلی بووه، كرێكارانی به بێ پێدانی هیچ حه‌قده‌ست و مافێك له‌سه‌ر كار ده‌كردووه. كرێكاران سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ده‌بێ له ژێر گه‌رمای سووتێنه‌ری ناوچه‌كانی جنووب به بێ هیچ ئیمكاناتێكی ڕه‌فاهی و ئه‌منییه‌تی و به حه‌قده‌ستی چه‌ند قات ژێر هێڵی هه‌ژاری كار بكه‌ن، له ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی و باقیی مافه‌كانی دیكه‌شیان بێبه‌ری كراون. ئاستی حه‌قده‌ستی كرێكاران له‌و به‌شانه‌دا له‌چاو سێ چوار ساڵی ڕابردوو نه‌ته‌نیا زیادی نه‌كردووه به‌ڵكوو به‌هۆی تهوهرۆمی هاوسارپساو، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رده‌وامی قیمه‌تی پێداویستیه سه‌ره‌كییه‌كان و كرێی ماڵ و دابه‌زینی خێرای ئه‌رزشی ڕیاڵ، پتر له ٥٠ له‌سه‌د هاتووه خوارێ. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه له‌و ماوه‌یه‌دا، هه‌زینه‌ی سه‌به‌دی بژێوی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كرێكاری پتر له ٣٠٠ له‌سه‌د چووه‌ته سه‌رێ.
درێژه‌ی ئه‌م مانگرتنه هه‌تا ئێستا، گڕوتینی به‌خشیوه به خه‌باتی باقیی كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه و به‌تایبه‌ت بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه و پته‌و بوونی وره‌ی كرێكارانی خه‌باتكار و خۆڕاگری هه‌فت ته‌په. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌ره‌به‌ره سه‌ره‌نجی ناوه‌نده كرێكاریه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی، بۆ ده‌ربڕینی پشتیوانی، به‌ره‌وخۆی ڕاكێشاوه. هه‌تا ئێستا، یه‌كیه‌تیی جیهانیی سه‌نعه‌ت، پێكهاتوو له یه‌كیه‌تیه ئازاد و سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كانی سه‌نعه‌تی كانزا، شیمیایی، وزه و مه‌عده‌ن و ڕستن و چنین، كه ٥٠ ملیۆن كرێكار له ١٤٠ وڵاتی جیهان تێیدا ئه‌ندامن و هه‌روه‌ها ٨٠ سه‌ندیكا و ڕێكخراوی كرێكاری له سه‌رتاسه‌ری جیهان له مانگرتنی كرێكارانی ئێران پشتیوانیان كردووه.
هاوكاتی و هاوئاهه‌نگیی مانگرتنی كرێكارانی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی، له خاڵه جۆراوجۆره‌كانی ئێران، نیشانه‌ی بوونی په‌یوه‌ندیی هه‌ڵسووڕاوان و پێشڕه‌وانی كرێكاری و ڕاده‌یه‌ك له ڕێبه‌ریی ڕێكخراوه، له‌و به‌شه گرینگه‌ی سه‌نعه‌تی ئێران‌دا. له‌و باروودخهدا كه زه‌بروزه‌نگ و سه‌ركوت به‌سه‌ر ئێران‌دا زاڵه، بوونی په‌یوه‌ندیی له نیوان تۆڕی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاری، ده‌توانێ له ڕێكخستن و به‌سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنی مانگرتنه‌كان و سه‌رتاسه‌ری بوونه‌وه و سه‌ركه‌وتنی نیهایی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و پێكه‌وه په‌یوه‌ند دانی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ڕۆڵێكی گرینگی بێت. هاوكاری و هاوڕێیی هه‌ڵسووڕاوانی باقیی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌وانه ژنان، موعه‌لیمان، خوێندكاران، خانه‌نشینان و زه‌حمه‌تكێشانی كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ مانگرتنه كرێكاریه‌كان، ده‌توانێ له په‌ره‌پێدان و به‌سه‌ركه‌وتن گه‌یاندن و بهچۆك داهێنانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له به‌رامبه‌ر خواستی كرێكاران، ده‌ور و نه‌خشێكی چاره‌نووس سازی بێت.
سه‌ركه‌وتوو بێ مانگرتنی یه‌كگرتووانه‌ی كرێكاران
بڕووخێ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی
بژی ئازادی، به‌رابه‌ری، حكوومه‌تی كرێكاری
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
١٧ی گه‌لاوێژی ١٣٩٩ی هه‌تاوی
٧ی ئووتی ٢٠٢٠ی زایینی