کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ بۆنه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانیی كرێكار (٢٠٢٠)

 

له‌ باروودۆخێكدا له‌ ئهوهڵی مانگی مهی، ڕۆژی جیهانی كرێكار نزیك دهبینهوه‌ كه‌ بڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا ههموو جیهانی تهنیوهتهوه‌. خێرایی بڵاوبوونهوه‌ و پانتای تووش بوون و قوربانیانی گرتنی ئهم ویرووسه‌ و ترس و نیگهرانیهك كه‌ وهڕێیخستووه، كار و ژیانی كۆمهڵایهتیی فهلهج كردووه‌ و جیهانی لهگهڵ كارهساتێكی مرۆیی بهرهوڕوو كردووهتهوه‌. بهڵام ئهم بهڵا كارهساتباره سرووشتیه، ورووژمی دیاردهیهكی پێش بینی نهكراو بۆسهر كۆمهڵگای ئینسان نییه‌. ئهوه‌ نیزامی سهرمایهداریه‌ كه‌ به‌ وێڕان كردنی ژینگه‌ و لاوازكردنی ژێرساختهكانی تهندرووستی و دهرمانی و به‌ بارمته‌ گرتنی گیان و سڵامهتی ئینسانهكان، ڕێگای بۆ گشت گیر بوونی ئهم ویرووسه‌ و بڵاوبوونهوهی خێرای له‌ گۆشه‌ و كهناری جیهان، خۆش كردووه‌. سهرههڵدانی كۆرۆنا دهتوانێ بهڵایهكی سرووشتی بێت، بهڵام پانتایی كۆشتارێك كه‌ وهڕێی خستووه‌ و ئهوهیكه‌ له‌ پێشكهوتووترین وڵاتهكانی سهرمایهداری، پزیشكانی خستووهته‌ پێگهیهكهوه‌ كه‌ بههۆی كهمبوونی كهرهسته‌ و پێداویستییهكانهوه‌‌، له‌ نێوان نهخۆشهكاندا ههڵیبژێرن كه‌ كامیان زیندوو بمێنێ و كامیان بمرێ،  بێ گومان دیاردهیهكی سرووشتی نییه‌. ئهم مهرجه‌ نامرۆڤانهیه‌ له‌ نیزامی قازانج پهرهستی سهرمایهداریهوه‌ بهسهر ئینسانهكاندا سهپاوه‌. ئهوه‌ نیزامی سهرمایهداری و دهوڵهتانی هاوپشتین كه‌ له‌ نێوان دیفاع له‌ قازانجی سهرمایه‌ و دیفاع له‌ ڕزگار كردنی گیانی ئینسانهكاندا، دیفاع له‌ قازانجی سهرمایهیان خستووهته‌ ئهولهییهتهوه‌.

له‌ ئێرانی ‌ژێر دهسهڵاتی ڕژیمی پرتووكاوی سهرمایهداریی كۆماری ئیسلامی، قهیرانی كۆرۆنا دواهاتی زۆر مهترسیدارتری لهسهر ئهمنیهتی گیانی و ژیان و بژێوی زۆربهی خهڵكی ئێران، بهتایبهت كرێكاران و توێژه‌ كهم داهاتهكانی كۆمهڵ، داناوه‌. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بهو‌ پێكهاته‌ چینایهتی و سیاسی و ئیدێئۆلۆژیكه‌‌یهوه، به‌ نهێنی كاری و درۆنانهوه‌ و بهو گهندهڵیهی كه‌ سهرتاپێی جهستهی داگرتووه، به‌ ئهمنیهتی چاولێكردنی نهخۆشیهكه‌ و به‌ وهگهڕ نهخستنی ههوڵی پێویست بۆ پێشگرتن له‌ بڵاوبوونهوه‌ خێرای ویرووسی كۆرۆنا، كۆمهڵگای ئێرانی لهگهڵ كارهساتێكی ترسناكی ئینسانی بهرهوڕوو كردووه‌. دهوڵهتی ڕووحانی كه له‌‌ ڕاپهڕینی سی ملیۆن برسی ترساوه، لهوپهڕی خێرایی بڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنادا و له‌ حاڵێكدا كه‌ بڵاوبوونهوهی ئهم نهخۆشیه‌ ههموو ڕۆژێ سهدان كهس دهكاته‌ قوربانی، بهدرۆ، باروودۆخی چهند ئۆستان له‌ جنووب، سپی ڕادهگهیهنێڕژیم، قهرهنتینهی شارهكان و سنووردار كردنی هاتووچۆ و كهسب و كاری بههۆی نابهرپهرس بوون و بێ توانایی له‌ دابین كردنی پێداویستیی قهرهنتینه‌ كراوان، ههڵوهشاندووهتهوه‌. ئهم باروودۆخه‌ و بێ توانایی و داماویی كۆماری ئیسلامی له‌ بهرهنگاربوونهوه‌ لهگهڵ قهیرانێك كه‌ ڕۆژانه‌ سهدان قوربانی له‌ خهڵك وهردهگرێ، خهبات بۆ كۆنترۆڵ كردنی قهیرانی كۆرۆنای ئاوێتهی خهبات له‌ پێناو ڕووخاندنی ئهم ڕژیمه‌ جهنایهتكارهدا‌ كردووه‌. ههر لهو دهورهیهدا شایهدی دهیان مانگرتن و ناڕهزایهتی كرێكاری له‌ مهعدهنهكان و ناوهنده‌ جۆراوجۆرهكانی بهرههمهێنان  و خزمهتگوزاری بووین و تێیاندا كرێكاران خوازیاری داخستی ئهو ناوهندانه‌ بوون كه‌ بهرههم هێنانیان زۆر پێویست نییه‌ و خوازیاری هێنانه‌ خوارهوهی سهعاتی كار و وهرگرتنی حهقدهست و مهزایای تهواو و دابین كردنی ئیمكاناتی پێویست بۆ پێشگرتن له‌ بڵاوبوونهوهی‌ كۆرۆنا، لهو ناوهندانه‌ بوون كه‌ بهرههمهێنان تێیاندا حهیاتیه‌. پزیشكان و پهرستاران و پێرسۆنێلی خزمهتگوزاریی دهرمانی، به‌ ههوڵی ماندوونهناسانهی خۆیان، له‌ ڕیزی پێشهوهی بهرهنگاربوونهوه‌ لهگهڵ ئهم قهیرانه‌ بوونلهو ماوهیهدا ناڕهزایهتیی بنهماڵهی بهندكراوانی سیاسی و پشتیوانیی بیروڕای گشتی لهوان، بۆ ئازادیی بهندكراوان، بهردهوام درێژهی بووه‌. زیندانهكانی كۆماری ئیسلامی بوون به‌ ناوهندی ناڕهزایهتی و ڕاپهڕینی بهندكراوان دژبه‌ باروودۆخی تاقهت پڕووكێن و نامرۆڤانهی زیندانهكان و ترس و نیگهرانی له‌ مهترسیی تووش بوونیان به‌ ویرووسی كۆرۆناله‌ هێندێك له‌ شار و گوندهكانی ئێران و بهتایبهت له‌ كوردستان، لاوانی پڕ جۆش و خرۆش و خهڵكی خهباتكار به پێكهێنانی كۆمیتهی گهڕهكهكان و به‌ بهكارهێنانی داهێنانی جۆراوجۆر، لهناو خهڵكدا دهستیان داوهته‌ پێكهێنانی هاوپشتی و له‌ بهرهنگاربوونهوه‌ لهگهڵ قهیرانی كۆرۆنا یارمهتیان دهدهن.

هاوڕێیانی كرێكار!

لهم باروودۆخهدا كه‌ نیزامی سهرمایهداری و دهوڵهتهكان و ڕژیمهكانی پشتیوانیان، گیان و سڵامهت و ژیان و بژێوی ئینسانهكانیان به‌ بارمته‌ گرتووه، ئیدعانامهی ئێوه‌ دژبهم نیزامه‌ زاڵمانهیه‌ زیاتر له‌ ههموو كاتێكی دیكه، له‌ لایهن كۆمهڵگاوه‌ پشتیوانی لێدهكرێتبا به‌ پێی سوننهتی ههموو ساڵێك، دهست لهناو دهستی یهك، به‌ پێداگری لهسهر یهكگرتن و هاوپشتی و به‌ دهركردنی بڕیارنامهی خۆمان، ئیدعانامهی بزووتنهوهی كرێكاری دژبه‌ سهرمایهداران و دهوڵهتی پشتیوانیان و بۆ دامهزراندنی جیهانێكی به‌ دوور له‌ ستهم  و چهوسانهوه، ڕاگهیهنینبه‌ دهربڕینی خواستی كرێكاران و پێداگری لهسهر خواستی ئازادیخوازانه، عهزمی خۆمان له‌ پێناو خهبات دژبه‌ ههژاری و ههڵاواردن و نایهكسانی و گهندهڵی، دژبه‌ ئاپارتایدی ڕهگهزی، دژبه‌ زهوت كردنی  ئازادیه‌ سیاسیهكان و سهركوت و زیندان و ئێعدام، ڕاگهیهنین و پهیامی ئهوهڵی مانگی مهی، ڕۆژی جیهانیی كرێكار، ڕهساتر و زوڵاڵتر له‌ ههموو كاتێك، به‌ گوێی خهڵكی ئێران بگهیهنینله‌ باروودۆخێكدا كه‌ كرێكاران، له‌ ههموو شوێنێك هاوكات لهگهڵ خهبات بۆ دابین كردنی بژێوی خۆیان، دژبه‌ نهخۆشیی كۆرۆناش دهستیان داوهته‌ خهبات و بهرهنگاربوونهوه، له‌ باروودۆخێكدا كه‌ شۆرای باڵای كار به‌ بردنهسهرهوهی ٢١ لهسهدی لانیكهمی حهقدهستهكان، پهلامارێكی بهرینی كردووهته‌ سهر سفرهی كرێكاران، له‌ وهها باروودۆخێكدا، زهمانهت كردنی حهقدهستی گونجاو لهگهڵ دابین كردنی ههزینهی ژیانێكی ئینسانی بۆ ههموو كرێكارانی دامهزراو و خانهنشینان، دابین كردنی بیمهی بێكاری بۆ ههموو بێكاران و كرێكارانێك كه‌ لهم دوایانهدا بێكاربوون، تهعتیل كردنی كار لهو بهشانهی كه‌ بهرههمهێنان تێیاندا زۆر پێویست نییه، هێنانه‌ خوارهوهی سهعاتی كار لهو بهشانهدا كه‌ خزمهتگواری و بهرههمهێنان حهیاتین و ههروهها پێدانی حهقدهست و مهزایای تهواو  و دابین كردنی كهرهسته‌ و پێداویستیی تهندرووستیی پێویست، دهتوانێ كرێكارانی ئێران بۆ درێژهدانی ژیان و زاڵ بوون بهسهر كۆرۆنادا، بباته‌ پێگهیهكی گونجاوترههوه‌.

بهڵام ئهزموونی چوار دهیه‌ كار و ژیان له‌ ژێر دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامی به‌ كرێكارانی نیشان داوه‌ كه‌ له‌ ژێر دهسهڵاتی ئهم ڕژیمهدا، گهیشتن به‌ ژیانێكی ئینسانی و ئاسووده، مهحاڵهكهوابوو پێویسته‌ ههڵسووڕاوان و پێشڕهوانی بزووتنهوهی كرێكاری له‌ جهریانی كێشمهكێشه‌ چینایهتیهكان و بزهووتنهوهی موتالباتیی كرێكاران، كه‌ بهردهوام له‌ جهرهیان دایه، جهماوهری كرێكار بهو ڕوانگهیهوه‌ ڕابێنن كه‌ تهنیا ڕێگای ڕزگاربوون لهو ههمووه ههژاری و بهدبهختی و مهترسییه‌ گیانیه، نهك له‌ چوارچێوهی پهیوهندیهكانی زاڵدا، بهڵكوو له‌ مهسیری ڕاپهڕینێكی شۆڕشگێڕانهدا ببینن كه‌ دژبه‌ نهزمی زاڵهله‌ جهرهیانی ئاخێزی مانگی بهفرانباری ٩٦ و ئاخێزی مانگی خهزهڵوهری ٩٨، بهشێك له‌ چینی كرێكار كه‌ له پهراوێزی شارهكاندا دهژیان، به‌ بهرز كردنهوهی درووشم و كردهوهی شۆڕشگێڕانه، وشیاری و تێگهیشتنی خۆیان له‌ ئاست پێویستیی تێپهڕینی شۆڕشگێڕانه‌ له‌ كۆماری ئیسلامی و پهیوهندیهكانی سهرمایهداری زاڵ، به‌ ڕوونی نیشان دائهم وشیاری‌ و گڕ و تینی شۆڕگێڕانهیه‌ پێویسته‌ بهرهو كرێكارانی گشت ناوهندهكانی بهرههمهێنان و خزمهتگوزاری هیدایهت بكرێپێویسته‌ بۆ پێكهێنانی كۆمیته‌ نهێنیهكانی مانگرتن و كۆمیتهی كارخانه‌ و خوڵقاندنی بهستێنهكانی ڕێكخستنی مانگرتنه‌ سهرتاسهریهكان، ههوڵ بدهین.

با بانگهوازی ئێمه‌ له‌ ئهوهڵی مانگی مهی دا، ههزاران خهباتكاری نوێ بهرهو ئامانجی ڕزگاری بهخشی كرێكاران بێنێت و لهو نهبهرده‌ مهزنهدا، هێزی ئێمه‌ بۆ ڕزگاری گشت زهحمهتكێشان و ئازادیی خهڵكی ئێران، له‌ چنگ شهڕ و گهندهڵیی كۆماری ئیسلامی و له‌ دیلیهتیی سهرمایه، زیاتر بكاتحیزبی كۆمۆنیستی ئێران، پێرۆزبایی ئهوهڵی مانگی مهی، واته‌ سهمبۆڵی  پڕ گڕ و تینی هاوپشتیی چینایهتی و ئهنترناسیۆنالیستی، له‌ ههموو كرێكاران، دهكات.

بژی ئهوهڵی مانگی مهی

بڕووخێ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

بژی ئازادی، بهرابهری، حكوومهتی كرێكاری

كۆمیتهی ناوهندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

خاكهلێوهی ١٣٩٩ی ههتاوی

ئاپریلی ٢٠٢٠ی زایینی

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-

نوێژی بێ ڕەونەقی هەینی تاران، گەندەڵکار پاداشتیش وەردەگرێت

-