کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران سه‌باره‌ت به‌ شكستی سه‌رشۆڕانه‌ی نومایشی هه‌ڵبژاردنی ڕژیمی ئیسلامی

سهرئهنجام نومایشی ههڵبژاردنی یازدهههمین دهورهی مهجلیسی ئیسلامیی ڕژیم لهڕۆژی ههینی ٢ی مانگی ڕهشهممهدا بهڕێوهچوو. ههروهك چۆن لهسهرهتای پڕۆسهی داڕشتنی ئهو گاڵتهجاڕیهوهدیار بوو، كهش و ههوای ڕۆژی ههڵبژاردنیش نوقمی درۆ و فریوكاری بوو. وهزارهتی ناوخۆی ڕژیم بهیارمهتیی سهدا و سیما لهههوڵێكی فریوكارانهدا بۆ ئهوهیكهڕێژهی ڕاستهقینهی بهشدار بوونی خهڵك لهبیروڕای گشتی بشارێتهوه، ماوهی بهڕێوهچوونی ههڵبژاردنهكهیان كهقهراربوو لهكاتژمێر ٨ی بهرهبهیانییهوهتا ٦ی دوای نیوهڕۆ بێت، سهرهتا ههتا كاتژمێر ٨ی شهو و پاشان بۆ دووههمین جار ههتا كاتژمێر١٠ی شهو و بۆ سێههمین جاریش ههتا كاتژمێر ١٢ی شهو، دووبارهكردهوه‌.  ئهگهرچی ههموو دامهزراوهكانی ڕژیم بهبهكارهێنانی ئهوجۆرهلهدرۆ و فریوكاری ههوڵیان دا تا وای نیشان دهن كهڕێژهی بهشداریی خهڵك زۆر بووه، بهڵام بهپێی ڕاپۆرتی شایهدحاڵان  و ناوهندهسهربهخۆكان،ههڵبژاردنییازدهههمین دهورهی مهجلیس، چۆڵترین و كهم ڕهونهقترین ههڵبژاردنی ههموو تهمهنی كۆماری ئیسلامی بووه‌. بهپێی ڕاپۆرتهسهربهخۆكان، لهو٥٧ ملیۆن و ٩١٨ ههزار كهسهی كهخاوهن مهرجی بهشداربوونن لهههڵبژاردنهكاندا، لهتاران ١٥ لهسهد و لهئاست ئێراندا ٢٤ لهسهد لهو ههڵبژاردنهدا بهشدارییان كردووه‌. لهو نێوهشدا خهڵكی پڕجۆش و خرۆشی كوردستان بهبهشداری نهكردنی لێبڕاوانهی خۆیان بهشێكی گهورهیان لهو سهركهوتنهو لهشكست دانی نومایشی ههڵبژاردنی ڕژیمی كۆماری ئسیلامی، لهمێژوویی خهباتی خۆیان دا تۆماركرد.

ئهگهرچی سهرانی ڕژیم ههموو فڕ و فێڵێكیان بۆ ڕاكێشانی خهڵك بهرهو سندووقهكان بهكار هێنا و خامنهییش بهبۆنهی جۆراوجۆرهوه، بهشداری كردنی خهڵكی لهو ههڵبژاردنهدا بهئهركێكی نهتهوهیی باس دهكرد،  بهڵامنای بهتهوژمی پتر له٤٠ ملیۆن كهس بهو گاڵتهجاڕیه، وڵامێكی ددان شكێنی بهخامنهیی و سهرجهم سهرانی كۆماری ئیسلامی دایهوه‌. سهرانی ڕژیم لهماوهی چهند مانگی ڕابردوودا، كهمپهینی ئهو نومایشهیان كردبهمهیدانێك بۆ ڕووبهڕوو بوونهوه لهگهڵ خهڵكی ئێران.  خهڵكی وهگیان هاتووی ئێرانیش لهبهرامبهردا و لهدرێژهی ئاخێزی مانگی بهفرانباری ٩٦ و خهزهڵوهری ٩٨ بۆ جارێكی دیكهنیشانیان دا كهنهتهنیا هیوایهكیان بهباشتر بوونی ژیانیان لهڕێگهی سندووقی دهنگدانهوهلهچوارچێوهی پێكهاتهی سیاسی زاڵدا نییه، بهڵكوو بۆ گهیشتن بهداخوازیهكانیان عهزمی خۆیان بۆ تێپهڕین بهسهر لهشی كۆماری ئیسلامی دا نیشان دا.

ئهو ٤٠ ملیۆن كهسه، كرێكاران و ژنان و لاوانی خوازیاری ژیان و داهاتوویهكی گهشن. ئهوان لهسندووقهكانی دهنگدان لهپێكهاتهی سیاسی زاڵدا تێپهڕیون و دهمێكههیچ متمانهیهكیان بهو نومایشانهی ههڵبژاردن نهماوهو بهجێگهی ئهوه، خواستهكانی خۆیان لهڕێگهی خهبات لهشوێنی كار و ژیانیان پهیگیری دهكهن. بهشێك لهو ٤٠ ملیۆن كهسهههر ئهو ئینسانهزهحمهتكێش و پهراوێزخراوانهن كهگۆشهیهك لهتووڕهیی و ڕقی پنگ خواردووی خۆیان لهئاخێزهكانی مانگی بهفرانبار و خهزهڵوهردا نیشان دا. پاش ئاخێزی مانگی خهزهڵوهر و جهنایهتی دژهمرۆیی و ڕێكخراوی حكوومهتی ئیسلامی و موقاومهتی شكۆداری خهڵك، كۆمهڵگای ئێران بهئاشكرا ئاراستهی تێپهڕینی شۆڕشگێڕانهی لهڕژیمی كۆماری ئیسلامی گرتووهتهبهر.

ئهگهر ٢ی ڕهشهممهبۆ جهماوهری وهگیان هاتوو دهرفهتێك بوو تا نومایشی ڕهوابوونی حكوومهتی ئیسلامی لێبڕاوانهشكست بدهن، بهڵام بۆ كادری ڕێبهری سپای پاسداران و ئاڵقهی بهیتی ڕێبهری كهلهڕهوتی ڕووداوهكان ئاگادار و نیگهران بوون، دهرفهتێك بوو تا لهو ههلهبۆ ئاڕایش و پتهو كردنی ڕیزهكانی خۆیان بهتهواو مانا كهڵك وهرگرن. كادری ڕێبهری سپای پاسداران لهو دهورهیهدا پێویستی بهمهجلیسیهكی یهكدهست و گوێ به‌‌ فهرمان ههیه‌.

چینی كرێكار و خهڵكی ئازادیخوازی ئێران نابێ مهترسیی سپای پاسداران وهك هێزێك كهئامرازهسهرهكیهكانی دهسهڵات لهوانههێزی چهكدار، هێزی ئابووری، هێزی میدیایی و ناوهندهئهمنیی و ئیتلاعاتیهكانی لهدهست دایهو بهكردهوههاوشێوهی حیزبێكی پادگانیهو هاوكاریی لهگهڵ ئهرتهش، بهكهم دانێ. كادری ڕێبهریی سپای پاسداران بهئاگادار بوون لهو ڕاستیهی كهكۆماری ئیسلامی بهپێكهاتهی ئێستایهوهتوانای كۆنتڕۆڵی ئهوقهیرانهههمهلایانانهی نییهكهتێیدا گرفتار بووه، ئهو توانایهی ههیهكهبۆ سڕینهوهو لابردنی خشت و خاڵی دهست و پێگیر لهناو پێكهاتهی حكوومهتدا، دهسهڵات بهتهواوی بخاتهژێر چنگی خۆیهوهو لهڕێگهی نیزامی كردنهوهی كهش و ههوای سیاسی كۆمهڵ و نومایش دانی تواناكانی خۆی بۆ سهركوتی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانه، ڕهزامهندیی زلهێزهئیمپریالیستهكان بهرهو خۆی ڕابكێشێت.

بۆ بهرهنگار بوونهوهلهگهڵ ئهو مهترسیانه، بهرهی خهبات و شۆڕش پێویستهبتوانێ بهپهرهپێدان و سهرتاسهری كردنهوهی مانگرتنی كرێكاری و خهباتی جهماوهری و لهڕێگهی مانگرتنی سیاسیهوه، دهزگای ئیداری و ئابووری و سیاسیی زاڵ زهوی گیر بكات. مانگرتنی سیاسی و جهماوهری لهو دهورهیهدا دهتوانێ یهكگرتوویی ڕیزهكانی هێزی چهكدار و تهنانهت سپای پاسداران تێكبشكێنێت و بۆشاییان بخاتهنێو و هێزی سهركوتیان زهوی گیر كات. لهو دهرهیهدا ههوڵ بۆ پێكهێنانی كۆمیتهی نهێنی مانگرتن، كۆمیتهی كارخانهكان، كۆمیتهی گهڕهكهكان و ڕێگاخۆشكردن بۆ پێكهێنانی شۆڕاكان، یهكجار حهیاتیه‌. بێ گومان، بۆ پهیوهندی دان و سهرتاسهری كردنهوهی مانگرتنی كرێكاری و ناڕهزایهتی جهماوهری نابێ لهئهنجامدانی هیچ ههوڵێك دهریغی بكرێت. پێویستهجهماوهری كرێكار له‌ جهرهیانی كێشمهكێشه‌ چینایهتیهكاندا لهگهڵ ئهو ناوهرۆكه‌ ڕابێن كه‌ ڕێگای دهرباز بوون له ههموو ههژاری و نههامهتیهكان نهك‌ له‌ چوارچێوهی پهیوهندیهكانی زاڵ، بهڵكوو له‌ مهسیری ڕاپهڕینێكی شۆڕشگێڕانهدا ببینن كه‌ لهدژی نهزمی دژه مرۆیی زاڵ دێته‌ مهیدان.

بڕووخێ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

بژی ئازادی، بهرابهری، حكوومهتی كرێكاری

كۆمیتهی ناوهندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

٣ی ڕهشهممهی ١٣٩٨ی ههتاوی

٢٢ی فێوریهی ٢٠٢٠ی زایینی

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-

نوێژی بێ ڕەونەقی هەینی تاران، گەندەڵکار پاداشتیش وەردەگرێت

-