کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ڕاگه‌یاندنی كۆتایی پلۆنۆمی نۆهه‌می كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ (ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران)

پلۆنۆمی نۆههمی كۆمیتهی ناوهندیی كۆمهڵهلهڕێكهوتی ٢٦ی مانگی پووشپهڕی ساڵی ١٤٠٠ی ههتاوی بهرابهر لهگهڵ ١٧ی جولای ٢٠٢١ی زایینی بهبهشداریی ژمارهیهك لههاوڕێیانی كۆمیتهی ناوهندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و هاوڕێیانی كۆمیتهی دهرهوهبهڕێوهچوو. پلۆنۆم كاری خۆی بهسروودی ئهنترناسیۆناڵ و دهقیقهیهك بێدهنگی بۆ ڕێزگرتن لهیاد و بیرهوهریی گیان بهختكردووانی ڕێزهكانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمهڵه، بهتایبهت ڕێزلێنان لهیاد و بیرهوهریی هاوڕێ فهرهاد شهعبانی ئهندامی كۆمیتهی ناوهندیی كۆمهڵهو هاوڕێ نهعیم گهروسی نهژاد كادری بهرجهستهی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمهڵهكهبهداخهوهلهماوهی دوو پلۆنۆمدا گیانیان بهخت كرد، دهستیپێكرد.

پلۆنۆم بهلهبهرچاوگرتنی دوایین ئاڵوگۆڕهسیاسییهكان لهئاستی جیهان و ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست، باسی سهرهكیی خۆی بهلێكدانهوهی باروودۆخی سیاسیی ئێران و كوردستان دهستپێكرد. لهپێوهندهدا پلۆنۆم تهئكیدی كرد كهكۆماری ئیسلامی لهچهند لاوهكهوتووهتهژێر گوشاری بێوێنهوه‌:

یهكهم، پهرهسهندنی ناڕهزایهتیی گشتی و ناڕهزایهتیی كرێكاری. مانگرتنی ئێستای پتر لهسهد ههزار كرێكاری پهیمانیی نهوت، گاز و پێترۆشیمی، ناڕهزایهتیی بهرین له١٧ شاری خووزستان دژبهبێ ئاوی، ناڕهزایهتیی ٢٢ شار لهدژی خامۆشیی بهرق، درێژهی ناڕهزایهتیی كرێكاران و زهحمهتكێشان و توێژهبێبهشهكان لهسهرتاسهری ئێران، نیشانهی باروودۆخێكی ههستیارهكهكۆماری ئیسلامی یهكجار خستووهتهژێر گوشارهوه.

دووههم، داڕمانی ئابووری. لاوازبوونی ژێرخانهكان، لهناوچوونی ژینگه، داخرانی بهردهوامی ناوهندهكانی بهرههمهێنان، گهندهڵیی بهرین، نیشانهكانی ئهم داڕمانهن. ههروهها گهمارۆكانی ئهمریكا لهبواری ئابووریییهوهكۆماری ئیسلامیی زیاتر خستووهتهژێر گوشارهوه‌. ههمووی ئهوانهشلهحاڵێك دایهكهڕژیمی ئیسلامی هیچ ستراتێژییهكی ئابووریی ڕوونی بۆ چوونهدهرهوهلهقهیران نییه‌. 

سێههم، سنووردار بوونی بازنهی دهسهڵات و داوهرینی بهرچاو لهئاستیباڵای ڕژیمدا. ئهگهر لهڕابردوودا ئهوهڕێفۆرمخوازانی حكوومهتی بوون كهلهدهسهڵات ڕادهماڵدران، ئێستا كار گهیشتووهتهتاراندنی نزیكترین یارانی ههتا دۆینێی خامنهیی. ناوهندی سهرهكیی دهسهڵات لهناوخۆی ڕژیمدا زیاتر لهههمیشهبهرتهسك بووهتهوه‌.

چوارهم، درێژهی گرژییهكان لهگهڵ ئهمریكا. ئهگهرچی وتووێژ بۆ زیندوو كردنهوهی بهرجام لهئارادایه، بهڵام ئهم وتووێژانهیهكجار بهخاوی دهڕۆنه پێش. سهرهڕای تێپهڕبوونی پتر لهسێ مانگ و ٧ دهور وتووێژ هێشتا نیشانهیهك لهڕێكهوتن لهنێوان ئهم دوو لایهنهدا نابیندرێ. وتووێژهكان بهبێ ئهوهیكهكاتێك بۆ دهستپێكردنهوهیان دیاری كرابێ، تهعتیل كراون.

پێنجهم، سنوورداربوونی توانای مانۆڕی ڕژیم لهبۆشایی نێوان زلهێزهكاندا. باروودۆخهكهلهم بوارهدا بهزیانی كۆماری ئیسلامی دهڕواتهپێش. توند بوونهوهی كێبهركێیی ئابووریی چین و ئهمریكا، لهم ناوچهیه، حزووری چالاكتری ڕووسیه، بهشداریی چالاكتری هێزهناوچهییهكان لهدابهشكردنی كاری ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست، لاوازبوونی نفووزی كۆماری ئیسلامی لهناو خهڵكی شیعهمهزههبی ناوچهكهو نهفرهتی خهڵك لهڕژیم بهتایبهت لهعێراق و لۆبنان.

هۆكارهكانی سهرهوهههر ههموویان دهستیان داوهتهدهستی یهك و كۆماری ئیسلامییان خسووهتهدژوارترین باروودۆخی تهمهنیهوه‌.

لهوهها باروودۆخێكدا كۆماری ئیسلامی لهناوخۆی ئێران ئامرازێكی بێجگهلههێزی سهركوت بهدهستهوهنییه‌. ڕووداوهكانی ئێستا نیشانی دهدهن كهخهڵك لهباروودۆخێك دان كهچیتر بهسهركوتی ڕژیم چاوترسێن نابن. لهدهرهوهی سنوورهكانیش توانای دانوستانی ڕژیم یهكجار هاتووهتهخوارێ و مهجال بۆ ئهوهیكهخۆی ناوی لێناوه‌ “سازشی قارهمانانه‌”، یهكجار سنووردارتر بووهتهوه‌. ههربۆیههیچ چارهیهكی بێجگهلهپاشهكشهو كۆتا هاتن لهزێدهخوازییهكانی نییه‌.

پلۆنۆم لهدرێژهی باسهكانی خۆیدا لهسهر ئهم خاڵهتهئكیدی كرد كههاوسهنگیی هێز بهقازانجی بهرهی كرێكاران و جهماوهری ناڕازی لهحاڵی گۆڕان دایهو لهدرێژهدا مانگرتن و ناڕهزایهتیی كرێكاری و جهماوهری دهتوانێ هێزهسهركوتگهرهكانی ڕژیم هیلاك و زهوینگیر بكات و ههنگاوی جیدیتر بهرهو پێكهێنانی ڕێكخراوی پایهداری جهماوهری و ڕادیكاڵی كۆمهڵایهتی ههڵبگرێت. لهم پێوهندهدا پێویستهبهوردی تاكتیكهكانی ڕژیم و خاوهنكاران لهبواری ناكۆكی نانهوهو پێكهێنانی ڕێكخراوی نوێی زهرد، بناسرێن و پووچهڵ بكرێنهوه‌.

لهبواری باروودۆخی گشتی لهكورستان، ههموو ئهوانهی وا سهبارهت بهباروودۆخی ژیان و گوزهرانی زۆربهی خهڵكی ئێران باسیان لێكرا، لهكوردستان بهچهند بهرابهر بوونی ههیه‌. بۆ نموونهبێكاری تا ڕادهیهك كرێكاران و توێژهههژارهكانی كوردستانی وهتهنگ هێناوهكهناچارن بۆ دابین كردنی لانیكهمی پێداویستییهكانی بنهماڵهكانیان، دژوارترین باروودۆخ تهحهمول بكهن و لهڕێگهی پیشهی پڕ مهترسیی وهك كۆڵبهری لهسنوورهكان نانی ڕۆژانهیان لهگهرووی ههژدیها دهركێشن. ڕۆژ نییهكهتهرمی چهند كۆڵبهری زهحمهتكێش، كهبهدهستی هێزهجهنایهتكارهكانی ڕژیمی ئێران كوژراون، بهخاك نهسپێردرێت و لهئاكامدا، نهتهنیا گیانی زۆرێك لهمرۆڤهكان دهبێتهقوربانی، بهڵكوو سهدان بنهماڵهش تهنیا ناندهرهێنهری خۆیان لهدهست دهدهن و زیاتر لهڕابردوو نوقمی ههژاری دهبن.

پلۆنۆم بۆ جارێكی دیكهلهسهر پێویستیی درێژهی هاوپشتیی خهباتكارانهی كرێكاران و خهڵكی ستهملێكراوی كوردستان لهگهڵ خهڵكی هاوچارهنووسیان لهسهرتاسهری ئێران تهئكیدی كرد. كوردستانی شۆڕشگێڕ بهپشت بهستن بهپتر لهچوار دهیهخۆڕاگری لهبهرامبهر ڕژیمی كۆنهپهرستی كۆماری ئیسلامی و حزووری بههێز و ڕێكخراوی هێزی چهپ و كۆمۆنیست كهكۆمهڵه، ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، بهستێنی سهرهكییهتی، خاوهن ئهزموون و لێهاتوویی باڵایهبۆ بههێز كردنی خهباتی مافخوازانهی سهرتاسهری دژبهڕژیم. لهباروودۆخی ئێستادا بهتایبهت لهبواری پشتیوانی كردن لهئاخێزی مافخوازانهی خهڵكی خووزستان، پێویستهههوڵی دیاریكراو بخرێتهدهستووری كارهوه‌.

بهشێكی زۆر لهكاتی پلۆنۆم بهباس و لێكدانهوهسهبارهت بهئهولهوییهتهكانی كۆمهڵهلهكوردستان تهرخان كرا. لهم بوارهدا پلۆنۆم بۆ جارێكی دیكهلهسهر ئهولهوییهتهكانی كۆبوونهوهكانی پێشووی خۆی تهئكیدی كردهوهو وهك ئاراستهیهكی درووست و كارساز لهپێناو هیدایهتی چالاكییهكانی كۆمهڵهلهكوردستان ههڵیسهنگاند. بهڵام لهههمان حاڵدا بهلهبهرچاوگرتنی باروودۆخی سیاسیی نوێ لهكۆمهڵگای ئێران و بهشوێنیدا لهكۆمهڵگای كوردستان، كۆمهڵهپێویستهلهبوارهجۆراوجۆرهكاندا بههێزتر بێت. یهكێك لهئهولهوییهتهئهساسییهكانی كۆمهڵهلهگشت بوارهكانی چالاكیی لهناوخۆی كوردستان، لهدهرهوهی وڵات و لهكوردستانی عێراق، لهبهرچاوگرتنی چالاكیی لهئاستی بهرینی كۆمهڵایهتی و كاریگهری دانان لهسهر ڕهوتی ڕووداوهكانهلهپانتایی كۆمهڵایهتیدا‌. پلۆنۆم تهئكیدی كردهوهكهبێگومان ههبوونی بناغهیهكی قایمی تهشكیلاتی نهێنی لهناوخۆی ئێران، لهههموو باروودۆخێكدا مهرجی كاریگهری دانانی كۆمهڵهلهسهر ڕهوتی ڕووداوهسیاسی و كۆمهڵایهتییهكانه‌. بهڵام وهبیرهێنانهوهی ئهم حهقیقهتهبههیچ شێوهیهك وڵامدهرهوهی پێداویستیی سیاسیی گرینگی ئهم قۆناغهنییه‌. لهم قۆناغهدا ڕێبهریی كۆمهڵهپێویستهلهپێگهی بهرپرسبهرامبهر بهگشت تهوهرهكانی كوردستان دهركهوێت و بۆ ئاسانكاریی بابهتیی سهركهوتن بهكهمترین تهڵهفاتهوه، ههوڵ گهلێك لهگشت بوارهكانی پێوهندیدار بهخهباتی ئێستادا بخاتهدهستووری كاری خۆیهوه‌‌. لهم قۆناغهدا چالاكییهعهلهنییهكانی ئێمهبهلهبهرچاوگرتنی ئهو ئهزموونهبهبایهخانهی كهلهم بوارهدا ههن، پێویستهپهرهی پێبدرێت. پهیوهندیی ئێمهلهگهڵ پێشڕهوانی كۆمهڵ و كهسایهتییهباوهڕپێكراوهكانی خهڵك، پێویستهبهردهوام بێت و ئیدامهی كار بێت. ههروهها لهسهر درێژهی ههوڵ بۆ یهكگرتووكردنی خهباتی ڕهوای خهڵكی كوردستان و هێزهسیاسییهكانی ئێستای ئهم خهباتهدژبهڕژیمی ئیسلامی تهئكید كرا تا ڕژیم نهتوانێ لهكۆمهڵگای حیزبیی كۆردستاندا، كهخاوهن فرهچهشنیی سیاسی، بهرنامهیی و ستراتێژیكه، كهڵك وهربگرێت. ههروهها لهسهر ڕۆڵی كۆمهڵهوهك داكۆكیكاری خهباتی خهڵكی كورد لهباقیی بهشهكانی كوردستان تهئكید كرایهوهو هاوكاری و هاوئاههنگیی پێویست لهنێوان هێزهسیاسییهكان و ناوهنده مهدهنی و كۆمهڵایهتییهكان لهپێناو پووچهڵ كردنهوهی پیلانگێڕییهكانی دهوڵهتانی ناوچهكهدژبهم خهباته، گرینگ و بهبایهخ ههڵسهنگێندرا. پلۆنۆم لهسهر ئهوهجهختی كردهوهكهوهها ئاراستهیهك، ئاڵقهی پهیوهندیی ئێمهلهگهڵ كۆمهڵلهئاستێكی بهرین دایه‌.

ههر لهم پێوهندهدا و لهپێناو بهكارگرتنی ههموو زهرفییهتهكان، پلۆنۆم بۆ جارێكی دیكه تیشكی خستهسهرتایبهتمهندییهكانی ڕهوتێكی سیاسی، ڕادیكاڵ، پێشڕهو و كۆمهڵایهتیی: ڕهوتێك كهلهههموو بوارهكانی خهباتی ستهملێكراوانی كۆمهڵگادا خۆی بهشهریك و بهرپرس دهزانێت، دهستكهوت و ئهزموونهكانی خهباتی ڕۆژانهی لهسهر یهك دادهنێ تا بیانكاتهسهرمایهی ڕێكخستنی شۆڕشێكی كۆمهڵایهتی و ههوڵ دهدات گشت هێزهڕادیكاڵ و كهسایهتییهپێشڕهوهكان لهدهوری وهها شۆڕشێك ڕێكبخات، ڕهوتێك كهپشتی بهزانستی زهمانهی خۆی بهستووه، وهك زانست دهڕوانێتهسۆسیالیسم و كۆمۆنیسم كهبهردهوام بۆ كاریگهری دانان پێویستی بهبهڕۆژبوونهوهههیهو بۆ وهدهست هێنانی ڕاستی و ڕهوایی لهبۆچوونی زانستی و لۆژیك و چالاكیی پێوهندیدار بهژیانی ماددیی كۆمهڵگا، هاوڕێ لهگهڵ وره و گوڕوتینی خهباتكارانه، كهڵك وهردهگرێت، ڕهوتێك كهیهكگرتوویی و هاوپشتیی ناوخۆیی لهسهر بنهمای بۆچوونی جۆراوجۆر و وهحدهتی كردهوهدابین دهبێت  و بوونی بۆچوونی سیاسیی جیاواز لهناو ڕیزهكانی خۆیدا بهسرووشتیترین دیاردهدهزانێ.

پلۆنۆم لهدرێژهی كاری خۆیدا ڕاپۆرتهتهشكیلاتییهكانی لهبواری چالاكیی شارهكان، چالاكیی تهبلیغی و وشیاریدهرانهلهتهلهویزیۆن و تۆڕهكۆمهڵایهتییهكان، ڕادیۆ و بڵاوكراوهكان، چالاكیی لهتهشكیلاتی عهلهنی و چالاكی لهبواری كاری نوێنهرایهتیی كۆمهڵهلهدهروهی وڵات و ههرێمی كوردستان، كاروباری ماڵی و تهداروكاتیی دایهباس و لێكۆڵینهوه. لهم پێوهندهدا وێڕای تهئكید لهسهر گۆڕینی شێوهی كار بهمهبهستی بههێز كردنی چالاكییهكان، لهههركام لهبوارهكاندا بڕیاڕگهلێك دران. لێكدانهوهی قهرار و قهتعنامهكان دهستوورێكی كاری دیكهی پلۆنۆم بوو كهلهم بوارهشدا چهند قهرارێك لهوانهقهراری پێوهندیدار بهدهستپێكردنهوهی ههوڵ بۆ پێكهێنانی جهمسهرێكی كۆمهڵایهتیی چهپ لهكوردستان بهڕوانینێكی ڕهخنهگرانهبههۆكارهكانی وهدواكهوتنی، قهرارێك لهپێوهند لهگهڵ كێشهناوخۆییهكانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و ڕێگاچارهكان، پهسند كرا. ئهم قهرارانهبهم زوانهبڵاو دهكرێنهوه‌.

پلۆنۆم لهكۆتایی كاری خۆیدا دهستی دایهئارایش و دابهش كردنی كاری ناوخۆیی كۆمیتهی ناوهندیی كۆمهڵهو ههر كام لهچالاكییهكانی خۆی دووبارهڕێكخستهوه‌.  پلۆنۆم بۆ جارێكی دیكههاوڕێ ئیبراهیم عهلیزادهی وهك دهبیری ئهوهڵی كۆمهڵهههڵبژارد. ههروهها لهم پلۆنۆمهدا فۆنكسیۆنێكی دیكهلهژێرناوی جێنشینی دهبیری كۆمیتهی ناوهندیی كۆمهڵهدرایهبهر باس و لێكۆڵینهوهو هاوڕێ حهسهن ڕهحمانپهنا بهتێكڕای دهنگهوهوهك جێنشینی دهبیری ئهوهڵ ههڵبژێردرا. پلۆنۆم كۆمیتهی تهلهویزیۆنی بههێز كرد و ژمارهی ئهندامانی بۆ ٧ كهس زیاد كرد كهبریتین لههاوڕێیان فهراسهت ساڵحی، ئیسماعیل قارهمانی، وریا ئهحمهدی، فهرهیدون نازری، مهحیهئیرهجی، ناسر تاهری و ئهسعهد ڕۆستهمی.

پلۆنۆم پاش یهك ڕۆژ كاری چڕوپڕ بهبڕیار بۆ بههێز كردنی چالاكیی كۆمهڵهلهكوردستان و بڕیار بۆ بهرهوپێش بردنی ئهرك و ئهولهوییهتهكانی خۆی، كۆتایی پێهات

كۆمیتهی ناوهندیی كۆمهڵه

ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

٢٩ی مانگی پووشپهڕی ١٤٠٠ی ههتاوی

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران(ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

لە یادی کارەساتی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە و گیانبه‌ختکردنی پێشمەرگەکانی گوردانی شوان

-

شادی و هەڵپەڕکێی ئاوێتە لەگەڵ دروشمی شۆڕشگێڕانە و دژە حکوومەتی لە شەوی چوارشەممەی سووریدا

-

لە وتووێژی فریوکارانەی شۆڕای باڵا سەبارەت بە دیاریکردنی حەقدەست، نانێک بە سفرەی کرێکاران زیاد نابێت

-

نەبەردی ژنانی ئازادپۆش لەگەڵ ڕژیمی کۆنەپەرست و سەرەڕۆ، پەرەدەسێنێت

-