کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگه‌یاندنی ده‌بیرخانه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ گیان به‌ختكردنی هاوڕێ عه‌بدوڵڵا بۆكانی!

بهداخ و پهژارهیهكی زۆرهوهڕایدهگهیهنین كهكاتژمێر ٢ی پاش نیوهڕۆی ڕۆژی شهممه٦ی مانگی خهرمانان، هاوڕێ عهبدوڵڵا بۆكانی لهكادرهكانی تهشكیلاتی كۆمهڵهبههۆی نهخۆشیی كۆرۆناوهگیانی لهدهست دا. مهرگی هاوڕێ عهبدوڵڵا لهحاڵێكدا ڕوویدا كهكهمتر له٢٤ كاتژمێر پێشتر خوشكی ناوبراو زارا بۆكانی بههۆی ههر ئهم نهخۆشییهوهگیانی لهدهست دابوو. ئهم خوشك و برایهلهزومرهی قوربانیانی جهنایهتێكن كهكۆماری ئیسلامی بهكهمتهرخهمی  لهبهرهنگاربوونهوهلهگهڵ پهتای كۆرۆنا، ڕۆژانهسهدان كهس لهخهڵك دهكاتهقوربانی.

هاوڕێ عهبدوڵڵا بۆكانی لهساڵی ١٣٣٤ی ههتاویدا لهشاری نهغهدهلهدایك بوو. خوێندنی سهرهتایی و مامناوهندیی ههر لهم شارهتهواو كرد. لهگهڵ دهستپێكی قۆناغی شۆڕشگێڕانهی ساڵی ١٣٥٦، دهستی دایهچالاكیی سیاسی لهدژی ڕژیمی شا. هاوڕێ عهبدوڵڵا یهكێك لهههڵسووڕاوانی پڕ گوڕوتینی ڕێكخستنی خهبات دژبهڕژیمی شا بوو. لهپێكهێنانی جهمعییهتی دیفاع لهئازادی و شۆڕش لهشاری نهغهده، چالاكانهبهشداریی كرد. لهگهڵ پێكهاتنی هێزی پێشمهرگهی كۆمهڵهلهساڵی ١٣٥٨ لهگهڵ برای گیان بهختكردووی هاوڕێ قادر بۆكانی بهڕیزی پێشمهرگهكانی كۆمهڵهپهیوهست بوو. لهساڵی ١٣٦١ بوو بهئهندامی كۆمهڵه‌. لهساڵی ١٣٦٥ی ههتاوی گهڕایهوهشاری نهغهدهو پاش ماوهیهك زیندانی بوون ئازاد كرا. ماوهیهكی كورت دوای ئازادییهكی دیسان لهگهڵ تهشكیلاتی كۆمهڵهلهشاری نهغهدهپهیوهندیی گرتهوهو چالاكیی سیاسی و تهشكیلاتیی خۆی لهشكڵێكی دیكهدا دهستپێكردهوه‌. لهو جێگایهوهكهخهباتكارێكی چالاك و پهیگیر بوو، زۆر زوو بۆوهبهئهندامی كۆمهڵهو حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و تا ڕۆژی گیان بهختكردنی لهكادرهچالاكهكانی حیزب لهم بوارهدا بوو.

لهلایهن كۆمیتهی ناوهندیی كۆمهڵهوهبهبۆنهی گیان بهختكردنی هاوڕێ عهبدوڵڵا بۆكانی و خوشكهكهی زارا بۆكانی سهرهخۆشی لهههموو ئهندامانی بنهماڵهكهی و هاوڕێیانی حیزبی دهكهین و خۆمان بهشهریكی خهم و پهژارهیان دهزانین.

یادی بهرز و بهڕێز بێت.

دهبیرخانهی كۆمیتهی ناوهندیی كۆمهڵه

ڕێكخراویكوردستانیحیزبیكۆمۆنستیئێران

2021/08/28

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران(ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

ڕاگەیەندراوی ژمارە دوازدەی کومیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-