ههواڵنێرییهكانی ناوخۆی ئهمریكا ڕایانگهیاندووه كه لە ترسی ئەنجامدانی خۆپیشاندان و كهوتنهوه توندوتیژیی لەسەروبەندی دەستبەکاربونی سەرۆکی نوێی ئەمریکا، باری نائاسایی لە شاری واشینگتۆن پێتهختی ئهم وڵاته راگەیەندراوه.
لهم پێوهندهدا کۆشکی سپی ڕایگهیاندووه: دوای هۆشداریی دەزگا ئەمنییەکان لەسەر بونی هەڕەشە و مەترسیی لەکاتی مەراسیمی دەستبەکاربونی “جۆ بایدن” وەک سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ رەزامەندیی نیشانداوە لەسەر راگەیاندنی باری نائاسایی لە واشینگتۆن تا رۆژی ٢٤ی ئهم مانگه. بڕیارە لە رۆژی چوارشەممەوە دەزگای خزمەتگوزاریی نهێنی دەست بە رێکارەکانی بکات بۆ مەراسیمی دەستبەکاربونی “جۆ بایدن” لە رۆژی ٢٠ی ئهم مانگه و لەوبارەیەوە دەزگا ئەمنیی و هەواڵگرییەکانی ئەمریکا هۆشدارییان داوە کە مەترسی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی توندوتیژ و تەنانەت هەڕەشەی چەکدارییش هەیە. بەتایبەتی دوای خۆپیشاندانەکەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو کە چونە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس و بۆ ماوەیەک رێگرییان لە کۆبونەوەی پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کرد.