ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر،بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “سارینا ساعدی” له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسیان له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ساڵڕۆژی له دایكبوونی كچه‌كه‌یان له ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی ڕه‌زبه‌ر دا كرد.
“سارینا ساعدی” ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له شاری سنه گیانی به‌خت كرد و باوكی به بیانووی دادخوازی و به‌شداری له مه‌راسمی یادكردنه‌وه‌ی گیانبه‌ختكردووانی سه‌قز و بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و دواجار سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه ڕایگه‌یاند كه مه‌راسمی ڕۆژی له دایكبوونی سارینا له ڕێكه‌وتی ١٩ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ و له گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی به‌ڕێوه ده‌چێت.