کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕاگرتنی نەوتبەرێکی گومان لێ کراو بە پێشێلکردنی گەمارۆی ئێران

ڕاگرتنی نەوتهەڵگرێکی گومانلێکراو بە پێشێلکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکام) ڕایگەیاند: هێزەکانی مارینزی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی بانەمەڕ لە دەریای عۆماندا چوونە سەر نەوتبەری بازرگانییسێلێستیال سیکە ئاڵای کۆماری ئیسلامی پێوە بووە.

بە گوتەی سێنتکام، گومان لەم نەوتبەرە دەکرا کە لە کاتی ڕۆیشتن بەرەو یەکێک لە بەندەرەکانی ئێران، گەمارۆی دەریایی سەپێندراو لە لایەن ئەمریکاوە پێشێل بکات. بەپێی ئەم بەیاننامەیە، هێزە ئەمریکییەکان دوای پشکینین و دەرکردنی فەرمانی گۆڕینی ئاراستەی ڕێگاکە بۆ ستافی کەشتییەکە، نەوتبەرەکەیان ئازاد کردووە. سێنتکام هەروەها ڕایگەیاندووە: هێزەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە جێبەجێکردنی تەواوی ئەم گەمارۆیە و تا ئێستا ٩١ کەشتیی بازرگانییان ناچار بە گۆڕینی ڕێڕەوی خۆیان کردووە بۆ ئەوەی دڵنیا بن لە ڕەچاوکردنی سنووردارکردنەکان.