ئەمرۆ یەکشەممە 11ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە بە شێوەی کاتی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دژ بە کۆماری ئیسلامی ڕاگرت.
بە وتەی میدیاکانی ئەمریکا، وڵاتەکانی قەتەر، ئیمارات، پاکستان و تورکیا گۆشاریان لەسەر کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا کردووە کە کۆتایی بە گرژی و ئالۆزییەکان بێنن. سەرۆک کۆماری ئەمریکاش ڕایگیاندووە کە بە هۆی رازی بوونی بەرپرسانی ڕژیم بە خاڵە بنەرەتییەکانی رێککەوتن و داوای وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هێرشەکانی ڕاگرتووە. “دۆناڵد ترامپ” ئاماژەی بەوە کردووە کە ئیسرائیلیش هێرشەکانی خۆی ڕاگرتووە و هەروەها گەرووی هرمزیش دەکرێتەوە.
