کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕاگرتنی تاقیکردنەوە کۆتایییەکان لە چوار پارێزگای باشووری ئێران

ڕاگرتنی تاقیکردنەوە کۆتایییەکان لە چوار پارێزگای باشووری ئێران 1

وەزارەتی ئاموزش و پەروەرشی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی پێکدادانە سەربازییەکان لە باشووری وڵات، تاقیکردنەوە کۆتایییەکانی خوێندکاران لە چوار پارێزگای هۆرموزگان، بووشێهر، خوزستان و سیستان و بەلوچستان هەڵوەشێندرایەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی ستادی باڵای تاقیکردنەوەکانی وەزارەتەکەدا هاتووە کە تاقیکردنەوە کۆتایییەکانی هەموو لقەکانی خوێندن بۆ پۆلی دوازدە، کە بڕیار بوو لە ڕۆژانی ٢٥ و ٢٧ی پوشپەڕ بەڕێوە بچن، هەڵوەشێندراونەتەوە و بۆ کاتێکی دواتر دواخراون. پێشتر ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەم چوار پارێزگایەدا بە هۆیگەرمای زۆر و پێویستیی پاشەکەوتکردنی وزە، هەموو ئیدارەکانی داخستبوو، بەڵام بڕیار وابوو تاقیکردنەوەکانی خوێندکاران بەڕێوەبچن.