بەپێی ڕاپۆرتەکان، بیمەی هەزاران کرێکار لە ئێران لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە ڕاگیراوە و دۆخی ژیانی کرێکاران ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بیمەی دەرمانی خانەنشینکراوانی فولادی ئیسفەهان و تاران و هەروەها بیمەی لانیکەم ٤٠ هەزار کرێکاری بیناسازی لە پارێزگای مازەندەران، لە لایەن شیرکەتە بیمەکانی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە هۆکاری نادیار ڕاگیراوە. جێگای ئاماژەیە کە بە هۆی گوشارەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کرێکاران و خانەنشینکراوان و هەروەها هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندە پیشەسازییەکانی ڕژیم، دۆخی ژیان و مەعیشەتی کرێکاران لە ئێران ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت و ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی پەنابەری هاووڵاتیان لە ئێرانەوە بۆ وڵاتانی دیکە.
