بەپێی هەواڵی گەیشتوو، سەرەڕای بڕیاری فەرمی حکوومەت بۆ داخستنی زۆرەملێی بازاڕ و پیشەکانی تاران بە مەبەستی بەڕێوەچوونی ڕێوەڕەسمی حکومەتی ناشتنی عەلی خامنەیی، وێنە و ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان نیشان دەدەن کە کاسبکاران دووکانەکانیان دانەخستووە و پێشوازییان لەم مەراسیمە نەکردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، تێچوویەکی میلیاردی بۆ ئەم ڕێوەڕەسمە تەرخان کراوە و هەموو میدیاکانی دەسەڵات بۆ کۆکردنەوەی خەڵک بەسیج کرابوون، بەڵام ڕێژەی ئامادەبووان تەنانەت بەقەد نیوەی توانای یاریگای ئازادیش نەبووە. دانەخستنی بازاڕی تاران و چۆڵبوونی شوێنی مەراسیمەکە، لە لایەن شرۆڤەکارانەوە وەک نیشانەیەکی ڕوونی تێپەڕینی کۆمەڵگای ئێران لەم دەسەڵاتە دیکتاتۆرییە دەستنیشان کراوە کە ناتوانێت تەنانەت بۆ دوایین شانۆی ڕێبەرەکەشی دڵسۆزی گشتی بەدەست بهێنێت.
