کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتێک لەسەر دۆخی ٨ هاووڵاتیی تۆمەتبار بە “سیخوڕی” لە زیندانی ورمێ

ڕاپۆرتێک لەسەر دۆخی ٨ هاووڵاتیی تۆمەتبار بە سیخوڕی لە زیندانی ورمێ

هەشت هاووڵاتیی بە ناوەکانی “کامران هەنارە“، “وەفا هەنارە“، “ئەشکان عوسمان‌نژاد“، “فەخرەدین دودکانلوو“،“ئاران عومەری“، “ڕەحمان پەرهازو“، “حەسەن عومەرپوور” و “ئەمیر موشتاق“، مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون و چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

هەواڵنێریی “هێرانا” ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی مانگی گوڵان، بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لەسەر دۆخی ئەو ٨ هاووڵاتییە ڕایگه‌یاند: “وەفا هەنارە” لە یەکێک لە گرتووخانه‌ ئەمنییەکانی ورمێدایە و ٧ هاووڵاتییه‌كه‌ی دیکە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراون. بە پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ئەو هەشت هاووڵاتییەیان بە تۆمه‌تی “سیخوڕی بۆ مووساد و وەرگرتنی دانپێدانان لە “مەنسوور ڕەسووڵی” مەئمووری سپای پاسداران، تۆمەتبار کردووه‌.