بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، بە هۆی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، ژێرخانەکانی پەروەردە زیانێکی بەرچاویان بەرکەوتووە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەیەکی زۆر لە ناوەندەکانی پەروەردە لە وڵات، لەوانە ١٢٦ قوتابخانە و ژمارەیەکی زۆر زانکۆی تایەبت، بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە یان بە تەواوی ڕووخان یان زیانێکی زۆر بەرچاویان بەرکەوتووە. شایانی باسە کە هاوکات لەگەڵ هێرشەکان، هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی پاراستنی خۆیان، لە قوتابخانەکان، ناوەندە مەدەنییەکان و هەروەها زانکۆکان جێگیر کرابوون و بەو بۆنەیەوە، هێرش دەکرایە سەر ئەو ناوەندانە.
