به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٤ی مانگی فێوریه‌ی ٢٠٢٣ی زاینی، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕێوڕه‌سمێكیان به بۆنه‌ی هاتنی ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی “كۆمه‌ڵه” له شاری “كۆڵن”ی ئاڵمان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕێوڕه‌سمه‌كه كاتژمێر ٦ی ئێواره به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار و یه‌ك خۆله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستیپێكرد، پاشان به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌رنامه‌كه به ناوه‌كانی “به‌یان زه‌ندی” و “هیوا ئه‌مانی” به زمانه‌كانی كوردی و فارسی ڕیزی بابه‌ت و به‌رنامه‌كانیان بۆ ئاماده‌بووان خۆێنده‌وه و دواجار هاوڕێ “وریا ئه‌حمه‌دی” به زمانی ئاڵمانی به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی كرد و به‌دوای ئه‌و هاوڕێ “كه‌ریم ئه‌مانی” په‌یامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی به بۆنه‌ی هاتنی ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی به ئاماده‌بووان پێشكه‌ش كرد. پاشان گرته‌ویدیۆیه‌ك سه‌باره‌ت به مێژووی پڕ له شانازی كۆمه‌ڵه بۆ میوانان نه‌مایش كرا. له درێژه‌دا هاوڕێ “فه‌رهاد مه‌جیدی” كۆپڵه شێعرێكی خوێنده‌وه و مه‌راسیمه‌كه به خوێندنی په‌یامی ڕێكخراوی كرێكارانی شۆڕشگێڕ(ڕاه كارگه‌ر)، حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێران، حیزبی چه‌پی ئاڵمان و حیزبی حه‌یاتی ئازادی كوردستان (پژاك) درێژه درا. له به‌شی دووهه‌می ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا هونه‌رمه‌ندان “سانان محه‌ممه‌دی”، “فواد گوڵ نه‌سه‌ب” و “شاهرۆخ شه‌ریفی” سروودی شۆڕشگێڕانه‌یان پێشكه‌ش كرد و دواساته‌كانی مه‌راسمه‌كه‌ش به نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ ئامانج و ئاواتی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری كۆتایی پێهات.