به پێی ڕاپۆرتی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به‌شی “یۆتۆبۆری” له وڵاتی سوید، پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان به‌امبه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامان و دۆستان ولایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌زاران مرۆڤی ئازادیخواز و به‌رابه‌ریخواز له مه‌یدانی “یه‌رنتۆریت”ی شاری “یۆتۆبۆری” سوید كۆبوونه‌وه و ڕۆژی جیهانی چینی كرێكاریان به‌رز ڕاگرت.
له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه سه‌ره‌تا ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب و كۆمه‌ڵه خێوه‌تێكیان هه‌ڵدا و ژماره‌یه‌ك پلاكاردیان له ته‌نیشت مه‌یدانی “یه‌رنتۆریت”ی شاری “یۆتۆبۆری” به‌رز كرده‌وه. پاشان سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی پاڵپشتی چینی كرێكار و چه‌ندین سروودی شۆڕشگیڕانه بڵاو كرایه‌وه و به‌شداربووان بۆ ماوه‌ی پێنج كاتژمێر قسه و باسیان له‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و باروودۆخی ئێستای كرێكاران كرد و ڕێكاره‌كانیان بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌و بزووتنه‌وه پێشنیار كرد. ده‌اجار كاتژمێر ٢ی ئێواره به‌شداربووان له ڕیزی چوار كه‌سیدا و به به‌رزكردنه‌وه‌ی پلاكارد به دروشمه‌كانی سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی به‌ره‌وه ناوه‌ندی شاری “یۆتۆبۆری” به‌ڕێكه‌وتن. پاشان دوو كه‌س له ڕێبه‌رانی حیزبی چه‌پی سوید وتارێكیان سه‌باره‌ت به گرینگی ئه‌و ڕۆژه پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد. شایانی باسه كه ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌شدارییه‌كی چالاكانه و به‌رچاویان له ڕێوه‌ڕه‌سمی ئه‌مساڵی شاری “یۆتۆبۆری”دا بوو.