ئه‌مڕۆ بارودۆخی دشواری كار و ژیان و ئه‌وزاعی فه‌لاكه‌تباری ئابووری و بێ مافیه‌كی سیاسی كه چینی كرێكاری ئێران تێیدا قه‌راری گرتوه، له كه‌س شاراوه نییه. هه‌موان ده‌زانن كه ئه‌م بارودۆخه ئێساره‌تباره‌ی ژیان به‌چ شێوه‌یه‌ك ئاسایش و ئارامی جه‌سته و رۆحیی له كرێكاران زه‌وت كردوه و ره‌نج و ئازارهێنه‌رترین بێبه‌شیه‌كانی به‌رسه‌ردا سپاندون.بێكارسازی به‌رده‌وام و ئاستی ملیۆنی ئه‌رته‌شی زه‌خیره‌ی كار كه قه‌یران و وه‌رشكسته‌یی ئابووری سه‌رمایه‌داری ئێران و ئاسه‌واری ته‌حریمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان توندتری كردۆته‌وه، ئێستا خۆی بۆته ئه‌هرۆمێكی به‌هێز بۆ گوشار خستنه‌سه‌ر چینی كرێكار. ئه‌مه راسته كه نیزامی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری قه‌ت ناتوانێ به‌و بڕه هێزی كاره‌ی كه گه‌شه‌ی سروشتی جه‌معیه‌ت ده‌ینێته ئیختیاریه‌وه قه‌ناعه‌ت بكات به‌ڵام راستیه تاڵه‌كه ئه‌وه‌یه كه له‌م چه‌ند ده‌یه‌ی دواییدا، قه‌ت سه‌رمایه‌داری ئێران به‌م رادده‌یه ئه‌ڕته‌شی زه‌خیره‌ی كاری له ئیختیاردا نه‌بووه و له هێرش كردنه‌سه‌ر كار و ژیانی چینی كرێكار تا ئه‌م ئه‌ندازه‌یه ده‌ست و باڵی كراوه نه‌بووه.
ئه‌م خێڵی به‌رینی بێكاره ئاسه‌وارێكی چه‌ند لایه‌نه‌ی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا، هه‌بووه. ئه‌گه‌ر له لایه‌كه‌وه چه‌وساندنه‌وه‌ی چینی كرێكاری له‌سه‌ر كاری تووندتر كردووه‌ته‌وه و ئه‌وانی له ژێر مه‌ترسی به‌رده‌وامی بێكارییدا ڕاگرتووه، ئه‌گه‌ر ئاستی هه‌قده‌سته‌كانی گه‌لێك هێناوه‌ته خوارێ، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌وڵه‌ت و سه‌رمایه‌دارانی له په‌لامار بردن بۆ سه‌ر كار و ژیانی كرێكاراندا هارتر كردووه و له هه‌مان كاتدا ته‌فره‌قه و دوو به‌ره‌كی له ناو كرێكاراندا په‌رێ پێداوه. ئێستا هه‌موو هه‌ڵسووڕاوان وپێشڕه‌وانی كرێكارایی ئه‌م ڕاستییه ده‌زانن كه په‌لاماری هه‌ر رۆژه‌ی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌ر كار و ژیانی كرێكاران له ئاكامی ئه‌م بێكارییه و نه‌بوونی رێكخراوه‌ی چینایه‌تیی و جه‌ماوه‌ریی كرێكارنه‌وه‌یه. ته‌نها به پێكهێنانی رێكخراوی چینایه‌تیی و جه‌ماوه‌ری كرێكارانه كه ده‌كرێت به‌ره‌وه‌ڕووی ئاسه‌واره‌كانی رووخێنه‌ری یاساكانی نیزامیی سه‌رمایه‌داریی ئێران ببینه‌وه.
بۆ هه‌ڵسووڕاوان و پێشڕوانی كرێكاریی كه به تایبه‌ت له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، سه‌ره‌ڕای سیاسه‌تیی گرتن و ئه‌شكه‌نجه و زیندان، توانیویانه به‌ره‌وه پێكهێنانی رێكخراوی سه‌ربه‌خۆی خۆیان بڕۆن، ئێستا ده‌رفه‌ته‌كه له جارانیش له‌بار تره. كۆماری ئیسلامی ئێران له ترسی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا چۆكی داداوه و هه‌ر ئه‌و ڕاستییه هاوسه‌نگی هێزی به زه‌ره‌ری رژیم گۆڕیوه. له‌وه‌ها بارودۆخێكدا پێوه‌یسته نه‌ك هه‌ر هه‌وڵه‌كانی خۆمان بۆ پێكهێنانی رێكخراوی چینایه‌تیی كرێكاران چڕتر كه‌ینه‌وه، به‌ڵكوو بیریش له‌و ئه‌ركه گرینگه سیاسیانه‌ش كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی چینی كرێكار بكه‌ینه‌وه. ئه‌مڕۆ نه‌ك هه‌ر خه‌بات له پێناوی رووخاندنی كۆماری ئیسلامی، به‌ڵكوو پێویستیی تێپه‌ڕبوون له‌م بارودۆخه دژواره ئابووریه، گرینگیه‌كی چه‌ن قاتی به حزووری رێكخراوی چینی كرێكار له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا به‌خشیوه.
ته‌نها شۆڕشی كرێكاریی، شۆڕشێك كه چینی كرێكاری رێكخراو سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی به ده‌سته‌وه گرتبێ ده‌توانی هه‌م رووخاندنی ئه‌م رژیمه و هه‌م دابین كردنی داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئێران زه‌مانه‌ت بكات. ئێستا و له ناو جه‌رگه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌دایه كه چینی كرێكار ده‌توانێ مه‌قبولیه‌تی جه‌ماوه‌ریی بۆ ئه‌ڵترناتیوی خۆی به ده‌ست بێنێت. حزوری به‌هێزی چینی كرێكار له گۆڕه‌پانی خه‌باتی سیاسیدایه كه ده‌توانێ هه‌موو هێز و تواناییه‌كانی خه‌باتكارانه‌ی چین و توێژه مافخۆراو و سته‌ملێكراوه‌كانیش بخاته گڕ.
له بارودۆخی ئێستا مانگرتی كرێكاریی به هێنانه گۆڕی داخوازییه‌كانی هه‌نووكه‌یی چینی كرێكار، ده‌توانێ رژیمی كۆماریی ئیسلامیی هه‌نگاو به هه‌نگاو ناچار له پاشه‌كشه بكات، ئه‌و پاشه‌كشه‌یه‌ی كه سه‌ره‌ئه‌نجام رووخانی ئه‌و رژیمه‌ی به‌دواوه ده‌بێت. خه‌باتی درێژماوه‌ی ساڵانی رابردووی چینی كرێكار ژماره‌یه‌كی زۆر له پێشڕه‌وانی رادیكاڵی كرێكاریی له ناو ریزه‌كانی ئه‌و چینه‌دا په‌روه‌رده كردووه، كه ده‌توانن پێشه‌نگی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته گرینگه ئابووریی و سیاسییه بن.
له ناو جه‌رگه‌ی ئه‌م بارودۆخه دایه كه داخوازی چوونه‌سه‌ری هه‌قده‌سته‌كان به پێی ئاستی واقعی ته‌وه‌ڕۆم، پێش‌گرتن له شه‌پۆلی بێكار سازییه‌كان و دابینكردنی بیمه‌ی بێكاریی ده‌توانێ ره‌وتی رێكخراو بوونی چینی كرێكار خێراتر بكات. حزووری چینی كرێكار له‌م مه‌یدانه‌دا و هاوپشتی له نێوان بزووتنه‌ی ژنان و لاوان و بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان ده‌توانێ بنه‌ماكانی شۆڕشی كرێكاریی داهاتوو دابڕێژێت.
هه‌ڵسووڕاوانی كۆمۆنیسی ناو بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی، به تێگه‌یشتن له‌و ڕاستیانه‌یه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن تۆوی سوسیالیزم و ستراتیژی شۆڕشی كرێكاریی له ناو بزووتنه‌ی كرێكاراندا بچێنن. سۆسیالیسم ئاواتێك نییه كه ته‌نیا بۆ داهاتوویه‌كی دوور بێ به‌ڵكوو به‌ستێن و توانایی و ئیمكانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌كه‌ی له ناو دڵی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری ئێستای ئێران‌دا پێكهاتووه. گه‌یشتن به‌و ئامانجه به هێزی وشیاریی و رێكخراویی و خه‌باتی چینی كرێكار مه‌یه‌سه‌ر ده‌بێت. له بارودۆخی ئێستادا رووخاندنی رژیمی تاوان و جه‌نایه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئامانجی سه‌ره‌كی شوڕشی كرێكاریی له ئێرانه.