به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بنه‌ماڵه‌ی “ئارام حه‌بیبی” له په‌یامێكدا چۆنیه‌تی گیانبه‌ختكردنی ناوبراویان باس كردووه و ڕێزیان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی گرتووه.
به‌وته‌ی خۆشكی “ئارام حه‌بیبی”، ناوبراو به جۆش و خرۆشە‌وه به‌شداری له ناڕه‌ازایه‌تیه‌كان ده‌كرد. یه‌كه‌م جار به فیشه‌كی ساچمه‌یی پێكرا و پاش ساڕێژكردنی برینه‌كانی بۆ جاری دووهه‌م گه‌ڕایه‌وه سه‌ر شه‌قام و دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكای ئیسلامی چالاكی ئه‌نجام دا. جاری دووهەم به فیشه‌كی جه‌نگی ته‌قه‌ی لێكرا به‌ڵام ئه‌وه‌نده هیوای به ئازادی و سه‌ركه‌وتن بوو كه بۆ جاری سێهه‌میش به‌شداری له خۆپێشاندانه‌كان كرد و ئه‌م جاره به فیشه‌كی جه‌نگی پێكرا و گیانی له پیناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد. سڵاو له خوێنی پاكی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رز و خۆڕاگره‌كانیان.