به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران له پێته‌ختی قێرقیزستان، سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته، ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له شاری بیشكێك بارودۆخی نائاسایی ڕاگه‌یاند.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌م بڕیاره‌دا به بێ ئاماژه كردن به ورده‌كارییه‌كانی هاتووه: هاتوچۆی خه‌ڵك له ئاستی شار و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ر جۆره كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندانێك قه‌ده‌غه‌یه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئاڵۆزییه‌كان له قێرقیزستان له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه له ئاست ئه‌نجام دانی ته‌زویر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رلمان ده‌ستی پێكردووه و به‌هۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌وڵه‌تی قێرقیزستان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه. شایانی باسه، ناڕازییان ئێستا خوازیاری ئه‌وه‌ن كه ده‌وڵه‌تی نوێ له لایه‌ن نه‌وه‌ی نوێ به‌ڕێوه‌بچێت، چوونكه له گه‌نده‌ڵی ناو حكوومه‌ت ده‌ستیان نه‌بووه.