کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئەگەری دەستپێكردنەوەی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە ئیسلام ئاباد

ئەگەری دەستپێكردنەوەی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە ئیسلام ئاباد

دوابەدوای ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییە، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە ڕەنگە ئەم هەفتەیە تیمەکانی دانوستانکاری ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بگەڕێنەوە بۆ ئیسلام ئاباد.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە خولی پێشووی دانوستانەکان کە لە ساڵی ١٣٥٧ەوە بە بەرزترین ئاستی دانوستانەکانی نێوان هەردوولا دادەنرا، بەبێ ئەوەی بگاتە ئەنجامێکی ڕوون کۆتایی هات. دەگوترێ هەوڵەکان بۆ زیندووکردنەوەی وتووێژەکان لە دۆخێكدا بەردەوامە كە ھاوكات گرژییە سەربازییەکان و گوشارە مەیدانییەکان لەدژی کۆماری ئیسلامی زیاتر بووە و ئاسۆی ڕێککەوتنیش تا ئێستا ناڕوونە.