ڕۆژی هه‌ینی ٥ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، لاوێكی خه‌ڵكی شاری دێهلۆڕان به‌ناوی “بامشاد سوله‌یمان خانی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ پاش بانگهێشت له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئیلامه‌وه، به‌هۆی ژاراوی بوون چووه كۆما و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “بامشاد سوله‌یمان خانی” پاش لێپرسینه‌وه له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئیلام و گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ باری ته‌ندرووستی تێك چووه و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه ده‌چێته كۆما. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕێگه ناده‌ن هیچ كه‌س چاوی به‌و لاوه بكه‌وێت. شایانی باسه كه كۆماری ئیسلامی تا ئێستا چه‌ندین چالاكی كوردی به ژه‌هری “ڕایسین” كوشتووه و پێشینه‌یه‌كی دوور و درێژی له تیرۆری نه‌یاره‌كانی خۆی هه‌یه.