ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی با و بۆران و بارینی به‌فر له شاری مادرید پێته‌ختی ئیسپانیا، لانیكه‌م ٤ كه‌س به‌هۆی لافا و سه‌رما و سۆڵه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
كاربه‌ده‌ستانی ئیسپانیا ڕایانگه‌یاندووه كه ژنێك و پیاوێك له نزیك شاری مالاگا له باشووری ئه‌م وڵاته، به‌دوای گیرخواردنیان له ناو ماشێنه‌كه‌یان به‌هۆی هه‌ستانی لافاو، گیانیان له‌ده‌ست داوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی سه‌رما و سۆڵه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه، له شاری مادرید ٢٥ تا ٥٠ سانتیمیتر به‌فر باریوه و ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا بێ وێنه بووه. ناوه‌ندی كه‌شناسی ئیسپانیا ڕایگه‌یاندووه: ئه‌م به‌فره قورسترین بارینی به‌فر له شاری مادرید له ساڵی ١٩٦٣ به‌م لاوه بووه.