به هۆی هاتنی لافاو له پتر له ١٤ ئۆستانی ئێران، تا ئێستا لانیكه‌م هه‌شت كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی ئۆستانه‌كانی جنووبی ئێرانن كه زۆرترین زه‌ره‌ریان له‌و لافاوه بینیوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆستانه‌كانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، ئیسفه‌هان، بووشێهر، قه‌زوین، فارس، كرمان، كۆهگیلوویه وبۆیر ئه‌حمه‌د، چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، زه‌نجان، سیستان و به‌لووچستان،خووزستان، خۆراسانی جنووبی و هۆرمۆزگان و یه‌زد ده‌رگیری ئه‌و لافاوه بوون. به وته‌ی به‌رپرسانی ئۆستانی یه‌زد، لانیكه‌م ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و دوو كه‌سیش چاره‌نووسیان نادیاره ههڕروهها پتر له ١٤ كه‌سیش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
