له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا قەیرانی كه‌می سووته‌مه‌نی له لوبنان گه‌یشتووەته ئاستێك كه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتەی ناچار کردووە بە چه‌ندین كاتژمێر له سه‌فی دابین کردنی سووتەمەنی دا چاوەڕوانی پکەن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م قەیرانە بووه‌ته هۆی توڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی لوبنان. خاون پومپه‌كانی به‌نزین له لۆبنان ده‌ڵێن: سووته‌مه‌نییان نییه و بۆ پاراستنی پێگه‌كانی به‌نزین هێزه‌كانی پۆلیس له ده‌ورووبه‌ری به‌نزینخانه‌كان جێگیركراون. باروودۆخی خراپی سیاسی و ئابووری لۆبنان له كاتێكدایه “سه‌عد حه‌ریری” نه‌یتوانیوه دانۆستانه‌كانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌وڵه‌تی نوێ به ئامانج بگه‌ینێت.