له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانی شاری قوروه زه‌نگی هۆشداریان به‌بۆنه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری جیابوونه‌وه‌ی خێزانی لێدا و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی له نێوان به‌رپرسانی ئوستانی و شارستانیدا به‌ڕێوه‌چووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئیداره‌ی “سه‌بت ئه‌حواڵی” قوروه، له چوار مانگی سه‌رتای ئه‌مساڵدا ٥٦٢ بابه‌ت هاوسه‌رگیری له‌و شاره تۆماركراوه و ئه‌و ڕێژه‌یه له‌ساڵی ڕابردوودا ٦٥٦ بابه‌ت بووه و به‌و شێوه‌یه ئاماری هاوسه‌رگیری له‌و قوروه له سه‌دا ١٤ كه‌می كردووه. هه‌رووه‌ها ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه له چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ١٩١ بابه‌ت بووه و ساڵی ڕابردوو ئه‌و ڕێژه‌یه ٢١٥ بابه‌ت بووه و به‌م جۆره ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه له سه‌دا ١٢ زیادیكردووه. هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری جیابوونه‌وه له‌ئێران، بێكاری، هه‌ژاری، نه‌بوونی ئازادی و ئه‌منییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌خواره‌وه‌بوونی ئومێد به داهاتوو و به‌رزبوونه‌وه‌ی بێ ڕه‌وشتی له‌كۆمه‌ڵگای ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیه.