له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ندین گرته‌ویدیۆ له‌سه‌ر منداڵانی كارتونخه‌و له حاشیه‌ی شاری ئیسفه‌هان بڵاوكراوه‌ته‌وه و ڕێژه‌ی منداڵانی كار و بێ سه‌رپه‌نا تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو له ئوستانی ئیسفه‌هان چووه‌ته سه‌ره‌وه.
به‌وته‌ی هاووڵاتییان، ڕێژه‌ی منداڵانی كار و كارتونخه‌و له ئوستانی ئیسفه‌هان تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو چووه‌ته سه‌ره‌وه و ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی توانایی كرێنشینیان نییه و له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین، له پاركه‌كان و بیابانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئیسفه‌هان له خراپترین دۆخدا ده‌ژین. له یه‌كێك له‌و گرته‌ویدیۆیانه‌دا، منداڵێك له‌گه‌ڵ دایكی له كه‌لاوه‌یه‌كدا ده‌ژێن و هیچ ئیمكاناتێكیان نییه و منداڵه‌كه‌ی ده‌ڵێت: ئاواتم ئه‌وه‌یه كه له‌ماڵێكدا بژیم كه حه‌مامی بێت.