له‌دوای هاتی شه‌پۆلی گه‌رمایه‌كی بێ وێنه له ئه‌وروپا، زیاتر له هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوو له وڵاتی ئسپانیا و پۆرته‌قاڵ به‌هۆی گه‌رماوه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌پۆلی گه‌رمایه‌كی تاقه‌ت پڕووكێن كه له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌تایبه‌تی له‌وانه به‌ریتانیا، فه‌ڕانسه، ئسپانیا و پۆرته‌قاڵی گرتووه‌ته‌به‌ر، به هه‌زاران كه‌سی ناچار كردووه كه ماڵه‌كانیان به‌جێ بێڵن و په‌نا بۆ كه‌نارئاوه‌كانی ئه‌و وڵاتانه بێنن. به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی “كارلووسی سێیه‌م” له وڵاتی ئیسپانیا له ڕێكه‌وتی ١٠ هه‌تا ١٧ی مانگی ژووئیه لانیكه‌م ٦٧٨ حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان له‌و وڵاته‌دا تۆمار كراوه.