موستەفا ڕەزایی به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی ڕێگه و خانووبه‌ره‌ی ڕژیم، ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی گوڵان ڕایگه‌یاند: سەدا ٥١ ی خەڵکی کوردستان له ناوچه‌كانی ناسراو به “حاشینه نشین” نیشته‌جێن و هیچ ئه‌منییه‌تێكیان نییه.
ڕه‌زایی دەڵێت: بەپێی دوایین لێکۆڵینەوەکان لە حەوت شاری کوردستان، کە ناوەندیی هەرکامەیان زیاتر لە ٥٠٠٠٠ کەس دانیشتووی هەیە دەرکەوتووە كه سەرووی ٥١ له سه‌دی هاووڵاتییان لە ناوچه نائیمنه‌كاندا دەژین. ناوبراو دەشلێت: نیشتەجێبوونی ٥١ له‌سه‌دی خەڵکی کوردستان لە حاشیه‌ی شاره‌كاندا، دەرخەری نابەرانبەری و مەودای هەرە زۆری چینایەتی لە ڕۆژەهەڵاتی کوردستانە.