کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووان به‌ كۆرۆنا له‌ ئێران

وته‌بێژی سیتادی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: ڕه‌وه‌ندی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ ئۆستانه‌ جیاجیاكانی ئێران له‌ هه‌ڵكشاندایه‌ و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ڕێژه‌ی به‌سته‌ریكراوانی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌كان پێنج هێنده‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو زیادی كردووه‌ و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌ سه‌دا ٤٠ به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران له‌ دۆخی زه‌رد دان و به‌رپرسانی ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمان هۆشداری ده‌ده‌نه‌ خه‌ڵك ڕێكاره‌كانی بپێشگیری له‌ كۆرۆنا بگرنه‌به‌ر و ئه‌وانه‌ی دۆزی چواره‌می واكسێنیان نه‌كوتاوه‌، له‌ زووترین كات واكێسنه‌كه‌یان بكوتن. وه‌زیری بێهداشتی ڕژیم ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: ئێران چووه‌ته‌ ناو پیكی حه‌وته‌می پاندمی كۆرۆنا و ڕێژه‌ی تووشبووان به‌رده‌وام له‌ زیادبووندایه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

چالاكی ئازادیخوازانی ئێران بۆ پشتیوانی له‌ “تووماج ساڵحی”

-

دۆخی ناله‌باری خه‌ڵكی به‌لووچستان و دۆزینه‌وی ته‌رمی قوربانیانی لافاو

-

له‌سێداره‌دانی چوار به‌ندكراو له‌ كه‌ره‌ج و ساوه‌

-

سه‌پاندنی زیندان به‌سه‌ر “ئومید ئیزه‌دی سادق ئابادی” له‌ شاری سامان

-

كوژرانی دوو شارومه‌ندی به‌لووچ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم له‌ زاهیدان و میناب

-

كوژرانی بنه‌ماڵه‌یه‌كی سووختبه‌ر به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ به‌نده‌ر خه‌میر

-