ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی ئیلام ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا ١٢١ كه‌سی دیكه به نه‌خۆشی كۆرۆنا تووشبوون و دوو كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه، سێ شاری ئوستانی ئیلام له دۆخی سووردان و ڕێژه‌ی تووشبووان به‌رده‌وام له زیادبووندایه و شاره‌كانی ئیلام و ئه‌یوان له خراپترین دۆخدان. به‌رپرسانی ده‌رمانی هۆشداری ده‌ده‌نه خه‌ڵك كه له ڕۆژانی مانگی مه‌حه‌ڕه‌مدا ئاگاداری دۆخی ته‌ندرووستی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بن و له شوێنه گشتییه‌كان دووری بكه‌ن.